[size=16]ئا: سارا قادر
"ده ساڵ ژنی پیره‌مێردێكی شهستو پێنج ساڵه بووم، باوكم به دوو هه‌زار دۆلار فرۆشتبوومی، هه‌ر نه‌یتوانی منداڵی ببێت، كه مێرده‌كه‌شم ته‌ڵاقی دام، باوكم‌و براكانم به زنجیر دهیانبهستمهوهو ئازاریان ئه‌دام، هه‌ر بۆئه‌وه‌ی له‌به‌ر چاویشیان نه‌مێنم به دووسه‌د دۆلار جارێكی تر فرۆشتیانمهوه به‌م پیاوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بیست‌و یه‌ك ساڵ له‌خۆم گه‌وره‌تره، زۆر ئازارم ئهداتو زۆربه‌ی رۆژ بهداری حه‌یزه‌ران لێمده‌دات" ئه‌مه چیرۆكی ژنێكی نه‌خۆشخانه‌ی سۆزی ده‌روونییه‌و مێردی دووه‌میشی ده‌ڵێت "یه‌ك شه‌و ژنه‌كه‌م لای ماڵی باوكی جێهێشت، باوكی چوار قفڵی لهدهستو قاچی دابوو".
"شه‌رمن"ی ته‌مه‌ن سی‌و شه‌ش ساڵ، له‌بناری شاخێكدا، له‌گه‌ڵ ژنی یهكهمو شه‌ش كوڕی مێرده‌كه‌یدا، له‌دوو ژووری هه‌ژارانه‌و له‌و په‌ڕی كولهمهرگیو له‌ناو داروپه‌ردوودا ژیان ده‌گوزه‌رێنن. سه‌رباری هه‌بوونی نه‌خۆشی "شیزیۆفرینیا" لهناوماڵیشدا هه‌میشه نا ئارام‌و دڵته‌نگه، به‌هۆی به‌رده‌وام ئازاردانی له‌لایه‌ن مێردهكهیهوهو ده‌ڵێت "مێرده‌كه‌م ئازارم ده‌دات، چه‌ندین جار به دار حه‌یزه‌ران لێیداوم، هه‌موو رۆژ شه‌ڕم پێده‌فرۆشن، سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو هه‌ژارییه كه دینارێكمان پێنییه، هیچ له‌ماڵماندا نییه، ژوورێكی به بلۆك ههڵچنراوم هه‌یه سه‌قفه‌كه‌ی له‌وحێكی كونكونه، مهتبهخێكم هه‌یه سه‌قفی نییه، ئیتر چۆن دڵم خۆش ئه‌بێت".
نه‌هامه‌تی ژیانی "شه‌رمن" له‌و كاته‌وه ده‌ستپێده‌كات كه باوكی له‌كۆتاییه‌كانی ده‌یه‌ی نه‌وه‌د-ه‌كاندا به دوو هه‌زار دۆلار دهیفرۆشێت به پیاوێكی ئیختیاری به ته‌مه‌ن، كه نزیكه‌ی چل‌و پێنج ساڵ له‌خۆی گه‌وره‌تر ده‌بێت. ئه‌و كاته پیاوه‌كه ده‌یباته گوندێك، وه‌ك "شه‌رمن" بۆ رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی ئاوێنه‌ی گێڕایه‌وه "به سێ چوار ساڵ جارێك ده‌چوومه‌وه بۆ ماڵی باوكم‌و قه‌زاكه‌ی خۆمانم ده‌بینییه‌وه، ئیدی له‌و كاته‌وه وه‌ك ژنێكی كۆیله ته‌نها به‌شم ئاژهڵداریو ماڵ پاككردنه‌وه‌و خزمه‌تكردنی ئه‌و پیره‌ژنه‌ی ژنی یه‌كه‌می مێرده‌كه‌م بوو". شه‌رمن هه‌رچۆنێكبێت، ده ساڵ تێده‌په‌ڕێنێت كه جگه لهكۆیلهیهتیو خزمه‌تكاریی، هیچ شتێ له‌و ژن‌و مێردایهتیهدا نابینێت، بۆیه ته‌ڵاقی خۆی وهردهگرێتو ده‌چێته ماڵی باوكی. له‌گێڕانه‌وه‌ی بهسهرهاتو رۆژه تاڵه‌كانی ژیانیدا، له‌به‌رده‌می مێرده تازهكهیو منداڵه‌كانیدا زۆر شه‌رمنانه باسی له‌ماڵی باوكی ده‌كرد كه چه‌ند خراپ بوون له‌گه‌ڵیداو وتی "پێنج براو پێنج خوشكم هه‌یه، به‌ڵام هیچیان هێنده‌ی باوكم لێیان نهداومو ئازاریان پێنه‌گه‌یاندووم، سه‌رباری ئه‌و هه‌موو سجن كردن‌و دهستو پێ بهستنهوهیهش به بێئه‌وه‌ی رای من وه‌ربگرێت، جارێكی تریش بهدووسهد دۆلار فرۆشتمیهوه به‌م پیاوه ژنداره خاوه‌ن شه‌ش كوڕه هه‌ژاره. له‌ماڵی باوكم ژیانم دۆزه‌خێك بوو بۆ خۆی، چونكه یه‌ك ژه‌م نانیان ئهدامێو به هه‌موویان ئیهانه‌یان ئه‌كردم، زۆر خراپ بوون لهگهڵمو دهستو قاچمیان قفڵ ده‌ركرد، هێشتا براكه‌م ده‌یویست بمداته‌وه به ژن بۆ خۆی، به‌ڵام لێره‌ش ژیانم له‌وێ خۆشتر نییه".
ئه‌م خێزانه نۆ كه‌سییه، له‌ماڵێكی زۆر هه‌ژارانه‌دا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، به‌ڵام له‌هه‌مووان خراپتر ژیانی "شه‌رمن"ه. له‌به‌رده‌وامی گێڕانه‌وه‌ی هێمنانه‌و به روویه‌كی پڕ خهمو مه‌ینه‌تیه‌وه، دوای ئه‌و ژیانه سه‌خته‌ی باسیده‌كات، هه‌موو ئه‌و كاره‌ساتانه‌ش له‌چاوه‌كانیدا ده‌خوێندرێته‌وه‌و ده‌ڵێ "جگه لهههژاریو برسێتی، من نه‌خۆشی ده‌روونیم هه‌یه، كه‌س دڵم راناگرێت، زۆر جار هه‌موویان گاڵته‌م پێده‌كه‌ن، حه‌ز ئه‌كه‌م بمرم‌و رزگارم ببێت".
"بۆ خزمه‌تی ژنی یه‌كه‌مم شه‌رمنم ماره كرد" ئه‌مه قسه‌ی "عه‌باس"ی ته‌مه‌ن په‌نجاو شه‌ش ساڵه، پیاوێكی لاوازی ده‌مووچاو ماندوو، ته‌نها چه‌ند ددانێكی له‌ده‌مدا ماوه، ئه‌و به روخسارێكی پێكه‌نیناویه‌وه له‌دۆخی ناوماڵهكهیو هه‌ردوو ژنه‌كه‌ی دهڕوانیو زۆر به سانایی باسی له‌وه‌ده‌كرد كه گوایه ئه‌و پیاوێكی باشه، هه‌ر بۆیه له‌ماوه‌ی بیست‌و چوار كاتژمێرداو به بڕی دووسه‌د دۆلار توانیویه‌تی "شه‌رمن" ماره‌بكات. ده‌یویست شانازی بكات به‌وه‌ی وه‌ك خۆی وتی "پاش دوو هه‌فته ژنی یه‌كه‌مم زانی كه ژنم هێناوه‌ته‌وه"، له‌كاتی ئه‌م گفتوگۆیه‌ی رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی ئاوێنه‌و "عه‌باس"دا، ژنی یه‌كه‌می كه‌وته زه‌مكردنی مێرده‌كه‌ی‌و به‌شێوه‌یه‌كی گاڵته‌جاڕانه وتی "عه‌باس ئێمه‌ی له‌گوند جێهێشت بهوبیانووهی ده‌چێت به‌دوای كاردا ده‌گه‌ڕێت، ته‌نها حه‌فتا هه‌زاری پێ‌بوو، كاتێك هاته‌وه مناڵه‌كانم به پێكه‌نین خۆیان كرد به ماڵدا‌و وتیان، باوكم لادای كڕیوه". به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی تێڕامان‌و به‌خشینی كه‌شێكی تربوو به گوێگرتن‌و قسه‌كان، "شه‌رمن" زۆر به‌نامۆیی له‌ناو ئه‌و خێزانه‌دا دانیشتبوو، له‌ناكاو راسته‌وخۆ كه‌وته به‌رگریكردن لهخۆیو وتی "به‌خوا من ئاگاداری هیچ نه‌بووم، باوكم فرۆشتمی هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌كۆڵی ببمه‌وه".
جارێكی تر "عه‌باس" گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌و رۆژانه‌ی ماڵی باوكی "شه‌رمن"ی تێدا ناسیوه "به‌ڕاستی ئه‌وان به منیان نه‌وت كه ئه‌م ژنه نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه، خه‌سووم ئاگاداری كردم كه ئه‌م كچه زۆر پاكوخاوێنه، له‌به‌رئه‌وه‌ی منیش بۆ خزمه‌تی ژنی یه‌كه‌مم ئه‌مهێنا لام ئاسایی بوو، به‌ڵام ده‌ركه‌وت نه‌خۆشه‌و ئێستاش له‌گه‌ڵ كه‌س رێكناكه‌وێت". ئه‌م خێزانه جگه له‌و یارمه‌تییه‌ی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پێیان ده‌درێت، هیچ كارێك ناكه‌ن. "شه‌رمن"یش له‌نێوان بێڕه‌حمی باوك‌و كهسوكاریو خراپی دوو مێرد، جگه له‌وه‌ی په‌راوێز خراوه، له‌ڕووی ده‌روونیشه‌وه نا ئارام‌و ماندووه، بۆیه نه‌خۆشخانه به خۆشترین‌و ئارامترین خانه بۆخۆی دهزانێتو وه‌ك نه‌خۆشێك به پێكه‌نینه‌وه گه‌ڕایه‌وه دۆخێكی تر‌و وتی "ئه‌چمه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی سۆز زۆر خۆش‌و كراوه‌یه، له‌هه‌موو دنیا خۆشتره، چونكه باخی هه‌یه".
تێبینی/
* "شه‌رمن"و "عه‌باس" ناوی خوازراوون
**"شیزیۆفرینیا" نه‌خۆشییه‌كی كۆنه‌و كۆكراوه‌ی چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌روونییه، یه‌كه‌م جار له‌ساڵی 1908دا، زانایه‌كی سویسری دركی پێكردووه‌و ئه‌و ناوه‌ی لێناوه. ئه‌و كه‌سانه‌ی تووش ده‌بن، له‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی دوورده‌كه‌ونه‌وه، هه‌ندێ جار پاك‌و خاوێنی ناپارێزن، قسه لهبیردهكهنو به‌رده‌وام نائارام دهبنو هۆكاری توشبوونیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئازاردانی سه‌ر یان خراپی ره‌وشی ژیان یان ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆر ماده كهولییهكانو ماده هۆشبه‌ره‌كان به‌كار ده‌به‌ن
ئاوێنه[/size]