تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

[right][/right]ئێوه‌ ئه‌و ماڵه‌ ده‌ناسن؟ساحێب ماڵه‌که‌ ده‌ناسن؟

رێبوارێ وا له‌ دووره‌وه‌ به‌ سرته‌وه‌ و به‌ ئیمایێ پێی گه‌یاندم.ئه‌وه‌ ماڵی کاکه‌ ئه‌حمه‌ده‌.کاکه‌ ئه‌حمه‌دی موفتی‌زاده‌.شێره‌ پیاوی رێگای عه‌مه‌ل.تاقه‌ پیاوێ که‌وا ته‌نیا له‌ خوا ئه‌ترسێت وخه‌لاس.

ده‌نگی خوشه‌.قسه‌ی جوانه‌،به‌ڵام هه‌یهۆ!من ئه‌ترسم.من زه‌لیلی گورگه‌کانم.گورگه‌لێ وا ها له‌ دروونی ناساخما.گورگه‌لێ وا هان له‌ ده‌رۆ و ئه‌وه‌ڕن بۆ خه‌ڵکی هه‌ژار.

هاوار ئه‌ی خوایه‌ چاره‌م چیه‌؟من چی بکه‌م که‌ وا دڵم له‌وانه‌یه‌ له‌ عه‌شقی ئه‌و له‌ت‌له‌ت ببێ به‌ڵام زه‌لیلی ده‌ستی گورگانم.

چاوتان لێیه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی وا له‌گه‌ڵین چه‌نده‌ سه‌ربه‌رزوئازادن؟

چاوتان لێیه‌ کاکه‌ سه‌عدی.په‌پووله‌ی ده‌وری ئه‌م شه‌معه‌.باڵی هه‌موو سووتاون به‌ڵام ئه‌ڤینی شه‌معی خۆشه‌ویس له‌ وجوودیا هه‌ر زیاد ئه‌بێ.

خۆزگه‌م به‌خۆی.

ئیتر ئه‌ڵێم بۆ مه‌یش عه‌یبه‌.ترس به‌سه‌.درۆ به‌سه‌.هه‌تاکوو که‌ی وه‌کوو که‌وێکی هیچ نه‌زان سه‌رمان له‌ ژێر به‌فر داشارین؟هه‌تاکوو که‌ی بقونێنین تێ‌ناگه‌یین؟

هه‌تاکوو که‌ی له‌ ژێر زوڵمی گورگه‌ل بژین؟به‌سمان نیه‌؟وه‌رن چاو که‌ن له‌و نووره‌ وا باسم کرد! ئێستا ئیتر بریسکه‌ نیه‌.خۆی هه‌تاوه‌.هه‌موو وڵاتی گرتوه‌.

چاوتان لێیه‌ گورگان به‌ نووریان نه‌وێرا.

له‌ به‌ندیان خست ئه‌و سه‌رکه‌وت.له‌ پاش خۆشی له‌ یارانی‌شیان شه‌هید کرد،ئه‌و سه‌ر که‌وت. ویستیان درۆی تێکه‌ڵ بکه‌ن!به‌ڵام خوا به‌ری گرتن و رسوای کردن.

حاڵی ئه‌بن مه‌عنای ئه‌مه‌؟یان تێناگه‌ن؟یان ناتانه‌وێ تێبگه‌ن؟

ئه‌زانن ئه‌مه‌ یانی چی؟

یانی ئه‌وه‌ که‌ خوای مه‌زن به‌وان (لبّیک)ی وتووه‌.خۆشی ئه‌وێن.

ده‌با ئێمه‌یش وه‌ک ئه‌وان بین.گوێ له‌په‌ندی شێره‌پیاوی وڵاتمان گرین.با به‌ڵکو ئێمه‌یش بتوانین وه‌کوو ئه‌وان له‌باتی ره‌زای خه‌ڵک‌و گورگان،خوا له‌ خۆمان ره‌زا که‌ین.

ئیتر ئه‌و کاته‌ بزانن هه‌موو قسه‌کان کاکه‌ئه‌حمه‌دگیان ده‌بنه‌ باوه‌ڕ،هه‌موو ئیمان ده‌هێنین که‌ غه‌یری خوا،خوایێ نیه‌.

که‌س خوا نیه‌.گورگه‌ل هه‌موو فیتنه‌و درۆن.

به‌خوا دنیا ئاوا خۆشه‌.هه‌موو ‌ئیتر هه‌ر به‌هه‌شته‌.

خوایه‌ ناشوکری نه‌بێ.ئه‌وه‌ڵ له‌ تۆ به‌زیاد بێ که‌وا ئه‌م نێعمه‌ته‌ت به‌ ئیمه‌ دا.به‌م میلله‌ته‌ ره‌ش‌ورووته‌ که‌ وا دایمه‌ ژێر چه‌پۆکه‌ی هه‌موو که‌سێ بوه‌.خوایه‌ ده‌ره‌جاتی کاکه‌ ئه‌حمه‌دیش عالیی که‌ی که‌وا بوه‌ بایس هاتنه‌وه‌ی نووری تۆ بۆ وڵاتی هه‌ژاری کورده‌واری.

(ئه‌منووسراوه‌ له‌ رۆژێکانووسراوه‌ که‌ به‌وپه‌ڕیدڵ‌پڕیله‌ دنیاوبێ‌تاقه‌تیله‌ نه‌بوونیکلاسه‌کانمبه‌ یادیده‌ورانێکه‌واهێشتاکلاسدانشجووییته‌عتیلنه‌کرابووچوومبۆماڵکاکه‌ئه‌حمه‌دگیان.هه‌رچه‌نخۆمزۆربه‌خه‌جاڵه‌تبارئه‌زانیبه‌ڵامچاره‌یشمنه‌بوو.چۆنبه‌ڕاستیدڵمبێ‌تاقه‌تیئه‌وێبوو.که‌ چوومه‌ مه‌نزڵگاینووروره‌حمه‌تله‌ کورده‌واریحاڵ‌وهه‌وامگۆڕدراوله‌ دوایهاتنه‌ ده‌ره‌وه‌مله‌ سه‌رسه‌نده‌ڵیپارکێله‌ نزیکیماڵکاکه‌ئه‌حمه‌دگیاندانیشتمووه‌کهه‌میشه‌په‌نامبرده‌ قه‌ڵه‌موکاغه‌زوئه‌وه‌یبه‌ دڵماهاتنووسیم.هیوادارمتوانیبێتمقسه‌یدڵمبه‌جوانیده‌ربڕم.)