تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

DellYaar نووسی:

dastakant xosh bo am rodawa xosha
barasti chawm pr bu la frmesk
inshalalah xwai gawra du3akani emash daheneta je
sarkawto bet

2

dastakant xosh bo am rodawa xosha
barasti chawm pr bu la frmesk
inshalalah xwai gawra du3akani emash daheneta je
sarkawto bet

1

پزیشكێكی به‌ناوبانگ كه‌ ناوی سه‌عید بوو زۆر به‌په‌له‌ له‌ماڵه‌وه‌ ده‌رچوو،بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌ كۆنگره‌ی جیهانیی پزیشكانی نه‌شته‌رگه‌ر بكات، تا له‌و كۆنگره‌یه‌دا توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌ باره‌ی كاره‌ ناوا...زه‌كانی له‌بواری پزیشكیدا پێشكه‌شبكات‌و له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیای پزیشكانی نه‌شته‌رگه‌ری جیهانییه‌وه‌ خه‌ڵاتی ڕێزلێنان وه‌ربگرێت دكتۆر سه‌عید زۆر په‌رۆش بوو گه‌شته‌



فڕۆكه‌خانه‌،چووه‌ ناو فڕۆكه‌كه‌وه‌ پاشان فڕۆكه‌كه‌ به‌ره‌و ئاسمان به‌رزبوه‌وه‌، دكتۆر هه‌ر له‌ خه‌یاڵی ئه‌و خه‌ڵاته‌دا بوو كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ خه‌وی پێوه‌ده‌بینێت، له‌پڕ‌و پاش كاتژمێرك له‌ فڕین، ده‌نگی میوانداری فڕۆكه‌كه‌هات ، كه‌ ڕایگه‌یاند فڕۆكه‌كه‌ تووشی كێشه‌بووه‌‌و به‌هۆی لێدانی هه‌وره‌تریشقه‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ نزیكترین فڕۆكه‌خانه‌ بنیشێته‌وه‌. هه‌موو سه‌رنشینه‌كان له‌ فڕۆكه‌كه‌ دابه‌زین ڕووه‌‌و هۆڵی فڕۆكه‌خانه‌كه‌، له‌وێ پێیان ڕاگه‌یاندن كه‌ سبه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی دیكه‌ دێت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شته‌كه‌یان بۆ ته‌واوبكات، دكتۆر زۆر بێتاقه‌ت بوو واهه‌ستی ده‌كرد كه‌ ئیتر ئه‌و خه‌ونه‌ی هه‌یبوو ورده‌ ورده‌ به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت، بۆیه‌ چوو بۆ نووسینگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه‌‌و پێی وتن: من پزیشكێكی ناسراوم هه‌ر خوله‌كێك له‌ كاتی من به‌رامبه‌ر به‌ ژیانی چه‌ندین كه‌سه‌، ئێوه‌ش ده‌تانه‌وێت 16 سه‌عات چاوه‌ڕوانبم تا فڕۆكه‌یه‌ك دێت؟ جگه‌ له‌وه‌ش كۆنگره‌یه‌كی جیهانیی هه‌یه‌‌و ده‌بێت بگه‌مه‌ ئه‌و كۆنگره‌یه‌. فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ زۆر بێباكانه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌وتی: من نیم كه‌ بڕیار له‌سه‌ر كاتی هه‌ستانی فڕۆكه‌كان ده‌ده‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌په‌له‌یت ئه‌وه‌ ده‌توانین ئوتومبیلێك به‌كرێ بگریت‌و بچیت بۆ ئه‌و شاره‌ی كه‌ ده‌ته‌وێت، ئه‌و شاره‌ به‌ ئوتومیبل ته‌نها سێ كاتژمێر لێره‌وه‌ دووره‌ دكتۆر به‌ مه‌جبووری ڕازیبوو، هه‌رچه‌نده‌ حه‌زیشی له‌ لێخوڕینی ئوتومبیل بۆ ماوه‌ی درێژ نه‌بوو، ئوتومیبله‌كه‌ی وه‌رگرت‌و كه‌وته‌ڕێ‌، له‌ ڕێگا له‌ ناكاو كوشوهه‌وا گۆڕا، بارانێكی زۆر دایكرد، زۆر به‌ زه‌حمه‌ت ڕێگاكه‌ی ده‌بینی، چاوی له‌و پێچه‌كه‌ی به‌رده‌می نه‌بوو بۆیه‌ به‌رده‌وامبوو له‌ لێخوڕین به‌ره‌و پێشه‌وه‌ دوای دوو كاتژمێری به‌رده‌وام له‌ ڕۆشتن تێگه‌شت كه‌ ڕێگه‌ی ونكردووه‌، زۆریش برسی‌و هیلاك بوو، ماڵێكی بچووكی بینی بۆیه‌ وه‌ستاو له‌ ده‌رگای دا، گوێی له‌ ده‌نگی پیره‌ژنێك بوو، پێی وت: هه‌ر كه‌سێكی فه‌رموو، ده‌رگاكه‌ كراوه‌یه‌. دكتۆر چووه‌ ژووره‌وه‌‌و بینی پیره‌ژنه‌كه‌ له‌سه‌ر كورسییه‌ك ده‌نیشتووه‌. داوای كرد كه‌ ته‌له‌فونه‌كه‌یان به‌كاربێنێت، چونكه‌ مۆبایله‌كه‌ی شه‌حنی تیانه‌ماوه‌. پیره‌ژنه‌كه‌ پێكه‌نی‌و وتی: ته‌له‌فونی چی كوڕم، تۆ نازانی له‌كوێی؟ لێره‌ نه‌كاره‌با‌و نه‌ ئاوی به‌لوعه‌و نه‌ته‌له‌فون هیچی نییه‌. به‌ڵام دانیشه‌ پشووبده‌، كوپێك چا بۆخۆت تێبكه‌‌و له‌سه‌ر ئه‌و مێزه‌ش نان هه‌یه‌، تێر بخۆ تا هێزت دێته‌وه‌‌و دیاره‌ ڕێگایه‌كی درێژت له‌ پێشه‌. دكتۆر سوپاسی پیره‌ژنه‌كه‌ی كرد. ئیتر پیره‌ژنه‌كه‌ خه‌ریكی نوێژ‌و پاڕانه‌وه‌ ‌ ‌بوو، له‌و كاته‌دا دكتۆر بینی منداڵێك بێ جوڵه‌ ڕاكشاوه‌‌و پیره‌ژنه‌كه‌ش له‌ به‌ینی نوێژه‌كانیا جارجار، كه‌مێك ده‌ست به‌ پشتی منداڵه‌كه‌دا ده‌هێنێت. پیره‌ژنه‌كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رده‌وامبوو له‌ نوێژ‌و دوعاكردن، بۆیه‌ سه‌عید وتى: دایه‌، به‌ڕاستی شه‌رمه‌زارت كردم به‌م هه‌موو به‌خشنده‌یی‌و ڕێزه‌ت، داواكارم له‌خوا هه‌موو دوعاكانت وه‌ربگرێت. پیره‌ژنه‌كه‌ وتی: كوڕم تۆ ڕێبواریت، خوای گه‌وره‌ش داوای له‌هه‌مو كه‌سێك كردووه‌ كه‌ ڕێزی ڕێبوار بگرن، ئه‌گه‌ر به‌راستی ئێمان له‌ دڵیاندا بێت. من هه‌موو دوعاكانم وه‌رگیراون ته‌نها یه‌ك دوعام نه‌بێت، ناشزانم هۆی چییه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌و دوعایه‌م قبوڵناكات، ڕه‌نگه‌ به‌هۆی كه‌م ئێمانییم بێت. سه‌عید پرسی: ئه‌و دوعایه‌ چییه‌؟ پیره‌ژنه‌كه‌ وتی: من پێویستم به‌ هیچ نییه‌ بۆ خۆم، به‌ڵام ئه‌م منداڵه‌ نه‌وه‌مه‌، بێ دایكوباوكه‌، توشی نه‌خۆشییه‌كی گران بووه‌، هه‌موو پزیشكه‌كان لێی بێ هیوابوون، پێیان وتین ته‌نها پزیشكێك هه‌یه‌ ده‌توانێت چاره‌سه‌ری بكات، به‌ڵام له‌ شوێنێكی دوور له‌ ئێمه‌ ده‌ژی، منیش ناتوانم بیبه‌م بۆ ئه‌و شوێنه‌، ده‌ترسم خوای گه‌وره‌ ڕۆحی ئه‌مانه‌تم وه‌ربگرێته‌وه‌‌و ئه‌م منداڵه‌ بێ دایكوباوكه‌، به‌ ته‌نیا بمێنێته‌وه‌، بۆیه‌ شه‌و‌و ڕۆژ دوعا ده‌كه‌م به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، خوای گه‌وره‌ ئه‌و كاره‌م بۆ ئاسان بكات‌و بیبه‌مه‌ لای دكتۆر سه‌عید ، به‌شكو خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و شفای بدات. سه‌عید ده‌ستی كرد به‌گریان‌و وتی: دایه‌گیان سوێند به‌خوای گه‌وره‌، له‌پر‌و ناكا‌و هه‌وره‌تریشقه‌ ڕوویدا‌و فڕۆكه‌كه‌ له‌كار كه‌وت، باران باری، بۆ ئه‌وه‌ی ڕووه‌و تۆ بمهێنێت، سوێند به‌خوا تا ئێستا ئه‌و یه‌قینه‌م نه‌بوو، كه‌ خوا شتێك ده‌كاته‌ هۆ بۆ به‌نده‌ ئیمانداره‌كانی ته‌نیا ئه‌مڕۆ‌و له‌م ماڵه‌ی تۆدا نه‌بێت، پاكوبێگه‌ردیی بۆ خودا‌و لا حول ولا قوه‌ الا بالله