دةست خؤش
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » قه‌سپه‌كانی مه‌دينه و زانستی ئه‌مڕۆ_سبحان الله_. » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
دةست خؤش
[size=16][center]قه‌سپه‌كانی مه‌دينه و زانستی ئه‌مڕۆ[/center]
[center][/center]
[center][/center]
كاتێك پزيشكێكی جوله‌كه به‌ناوی (گولدمان)سه‌رقاڵی ئه‌وه بوو ڕه‌خنه له‌قورئان بگرێت، زۆر هه‌وڵی بۆدا نه‌يزانی له‌چ لايه‌نێكه‌وه بۆ ئيسلام بچێت،دواتر فه‌رمووده‌يه‌كی پێغه‌مبه‌ری_د.خ_ كه‌وته به‌رچاو كه باسی سووده‌كانی خواردنی قه‌سپ ده‌كات،كه گوايه ٧ ده‌نكه قه‌سپی مه‌دينه به‌سه بۆ مرۆڤ له ژه‌هراویی بوون،دكتره‌كه جوله‌كه‌كه زۆر دڵی خۆش بوو كه كه‌لێنێكی دۆزيه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تانه‌و ته‌شه‌ر له ئيسلام بدات و وتی(ئه‌م حه‌ديسه وانيه و قه‌سپ هيچ كاريگه‌رێكی نيه بۆ دژه ژه‌هراویی بوون،دواتر هه‌ر به‌خۆی بڕێلری ڵێكۆڵينه‌وه‌ی دا له‌م بابه‌ته‌دا،دوای ئه‌وه‌ی لێكۆڵينه‌وه‌كانی ته‌واو كردن ،به‌م ئه‌نجامانه‌ی خواره‌وه‌گه‌يشت:
سووده‌كانی قه‌سپ و خورما ::
1_ زۆرێك له مادده‌ی شه‌كری سوودبه‌خشی تێدايه كه به‌رهه‌مهێنه‌ری تواناييه بۆ مرۆڤ،به‌تايبه‌ت مادده‌كانی (فركتوز( ، وشه‌كری (جلوكوز).
2_زۆرێك له‌و ڤيتاميناتانه‌ی تێدايه كه مرۆڤ ده‌پارێزێ له (بلاگرا).
3_ڕێژه‌يه‌كی زۆری تێدايه له مادده‌ی (كالسيۆم) كه هۆكارێكه بۆ دروست كردن و به‌هێز كردنی ئێسكه‌كان.
4_ ڕێژه‌يه‌كی زۆری ئاسن و فسفۆری تێدايه.
5_مادده‌ی پرۆتينی سوود به‌خشی بۆ مرۆڤ تێدايه.
6_فسفۆر و ئاسن و كالسيۆمی تێدايه.
7_ ده‌وڵه‌مه‌نده به‌هه‌ر يه‌ك له ڤيتامينه‌كانی B و D.
8_ بۆ پارێز كردن،ياخود به‌ڕۆژوو بوون زۆر سوود به‌خش و توانا به‌خشه به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌يه‌كی زۆری له‌جۆری شه‌كری (فركتوز)ی تێدايه .
9_ بۆ خوريش_حساسيه_زۆر سوود به‌خشه به‌هۆی بوونی مادده‌ی(زنك)تيايدا.
10_به‌هۆی بوونی مادده‌ی ئاسن تيايدا يارمه‌تيده‌ره بۆ چاره‌سه‌ری (نه‌خۆشی دڵ)و (ئه‌نيما).
11_ده‌كرێ به‌كار ببرێت بۆ حاڵه‌تی ڕاوه‌ستانی (كليه)كانی مرۆڤ ،چونكه ڕێژه‌يه‌كی زۆری ڤيتامينی (B1) و (B2) و (B6)ی تێدايه،ئه‌مه جيا له‌وه‌ی شه‌كری سه‌وزه‌واتيشی تێدايه.
12_ئێش ئازاره‌كانی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده‌و سه‌رسوڕان چاره ده‌كا،له‌به‌ر بوونی كه‌مێك له خوێی سروشتی و هه‌ندێك له مادده‌ی تری وه‌كو (كارۆتين).
13_يارمه‌تی ده‌ره بۆ ته‌شه‌نه نه‌كردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه،چونكه مادده‌ی(مگنسيۆم)و(كالسيۆم)ی تێدايه.
14_ئاردی وشك كراوه‌ی قه‌سپ و ده‌نكه هاڕدراوه‌كانی،چاره‌سه‌رن بۆ نه‌خۆشی ڕه‌بۆو هه‌ناسه‌ته‌نگی.
ئه‌مانه ئه‌م ئه‌نجامه‌و سوودانه بوون كه دكتۆره جوله‌كه‌كه پێی گه‌يشت ،ئه‌وجا گه‌يشته ئه‌و ڕايه‌ی كه‌ناتوانێت ڕه‌خنه له‌باشترين دروستكراه‌ی خوای گه‌وره بگرێت.
تائێستا نزيكه‌ی 120 لێكۆڵينه‌وه له‌سه‌ر قه‌سپ كراون،هه‌موويان دركيان به‌م سوودانه‌ی كردوه،
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م دكتۆره جوله‌كه‌يه_(گوڵدمان)_ هه‌وڵی ڕه‌خنه گرتنی له فه‌رمووده‌يه‌كی پێغه‌مبه‌ر_ د.خ_دا و له‌م لێكۆڵينه‌وه‌ی خۆشی ئه‌م هه‌موو سوودانه‌ی خواردنی ئه‌م ميوه‌يه‌ی بۆ ده‌ركه‌وت، ناچار بوو كه دان به‌ڕاستيه‌كان بنێ و موسڵمان بوونی خۆی ڕابگه‌ينێت،دواتر په‌رتوكێكی نووسی به‌ناوی (7ده‌نكه قه‌سپ به‌سه بۆ مرۆڤ)،له‌م په‌رتوكه‌دا باسی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه‌له‌بواری دروستكردنی (پاتری) كارده‌كه‌ن ده‌ڵێت:
ئه‌م جۆره كه‌سانه زۆرجار دوچاری ژه‌هراوی بوون ده‌بنه‌وه،به‌هۆی كێشه‌ی(كادميام) مادده‌يه‌كی گرانه بۆ له‌ش و هۆكاره بۆ ڕاوه‌ستانی كليه‌كانی مرۆڤ به‌هۆی ژه‌هراوی بونه‌كه‌وه،دواتر دكتۆر (گوڵدمان) ده‌ڵێت:
ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌سانه له‌ڕۆژێك دا 7ده‌نكه قه‌سپ بخۆن ،ئه‌وا له‌مه‌ترس ژه‌هراوی بونه‌كه پارێزراو ده‌بن).
لێره‌دا حيكمه‌تی ئه‌وكاره‌ی پێغه‌مبه‌رمان بۆ به‌ديار ده‌كه‌وێت كه ئايا بۆ كاتێك به‌ڕۆژوو ده‌بوو ئێواران به قه‌سپ و خورما ڕۆژوه‌كه‌ی ده‌شكاند؟!.
پزيشكه‌كان ڕايان وايه كه‌وا كاتێك مرۆڤ به‌ڕۆژوو ده‌بێت ،پشت ده‌به‌ستێت به‌م شه‌كره‌ی كه‌وا له‌ناو جه‌رگی دا خه‌زن ئه‌مبار كراوه،ئه‌م شه‌كره‌ی له‌پارشێوان مرۆڤ له‌خواردنه‌كان وه‌ری ده‌گرێت ته‌نها 6كاتژمێر خۆی ده‌گرێت،دوای ئه‌وه سوود له‌شه‌كره‌كه‌ی ناو جه‌رگی وه‌رده‌گرێت،لێره‌دا شه‌كری ناو جه‌رگی كه‌مده‌كاته‌وه،بۆيه ئه‌گه‌ر ڕۆژووان ئێواره ڕۆژوه‌كه‌ی به ده‌نكه قه‌سپێك بشكێنێت،ئه‌وا ڕاسته‌خوا شيرنايه‌نی قه‌سپه‌كه بۆ جه‌رگ ده‌چێت و ئه‌م شه‌كره‌ی كه‌می كردبووجێگای خۆی ده‌گرێته‌وه‌و ڕاسته‌وخۆ بۆ خانه‌كانی تری له‌ش دابه‌ش ده‌بێت،به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر به‌خواردن و خواردنه‌وه‌كانی تر ڕۆژوه‌كه‌ی بشكێنێت ،ئه‌وا 2كاتژمێری ته‌واوی ده‌وێت تاوه‌كو ريخه‌ڵۆكه‌كانی شه‌كره‌كه هه‌ڵده‌مژن و جێگای خۆی بگرێته‌وه‌و به‌ناو له‌ش دا دابه‌ش ببێته‌وه.
سبحان الله
پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ويست ده‌فه‌رموێت:
( من وجد تمراً فليفطر عليه ، و من لا يجد فليفطر على الما‌ء فإنه طَهورٌ) .
الحديث رواه أبو داود (2355) ، الترمذي (653) ،ابن ماجة (699).
واتا:كه‌سێك قه‌سپی هه‌بووباڕۆژوه‌كه‌ی پێبشكێنێت،ئه‌گه‌رنابه‌ئاوبشكێنێت،چونكه خاوێنه وخاوێن كه‌ره‌وه.
خوێنه‌رانی خۆشه‌ويست،تائێره باسی ئه‌و لێكۆڵينه‌وه بوو كه‌له‌سه‌ر قه‌سپ خورما كرابوو، لێره‌دا با بێين باسی ئه‌م فه‌رموودانه بكه‌ين كه پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا_د.خ_ 1400ساڵ زياتر به‌ر له جه‌نابی دكتۆر(گوڵدمان)ی ڕه‌خنه‌گری تازه موسڵمان و هاوپيشه‌كانی دا ،ئاماژه بۆ خواردنی 7ده‌نكه قه‌سپه‌كه‌وخورما ده‌كات و ده‌فه‌رموێت:
حدثنا مروان أخبرنا هاشم أخبرنا عامر بن سعد عن أبيه رضي الله عنه قال
قال النبي صلى الله عليه وسلم (من اصطبح كل يوم تمرات عجوة لم يضره سم ولا سحر ذلك اليوم إلى الليل وقال غيره سبع تمرات)
واتا :هه‌ركه‌سێك به‌يانيان له قه‌سپه‌كانی (عجوة)_جۆره‌قه‌سپێكی مه‌دينه‌يه_ بخوات ژه‌هرو جادووی ئه‌م شه‌وو ڕۆژه كاری تێناكات،كه‌سانی تر جگه له (سعد)ده‌ڵێت وتی 7ده‌نكه قه‌سپ بخوات.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:
روى أبو نعيم وروى أبو داود، ورواه الحاكم، وروى الإمام الترمذي، ورُوي في الإمام الذهبي للطب النبوي، قال: "من تصبح بسبع ثمرات عجوة لا يصيبه في هذا اليوم سم ولا سحر" .
صحيح البخارى: باب الطب: تحت عنوان الدوا‌ء بالعجوة للسحر(الحديث رقم 5326).
واتا:هه‌ركه‌سێك به‌يانی به 7ده‌نكه قه‌سپی (عه‌جوه )بكاته‌وه ،ئه‌وا ئه‌م ڕۆژه جادوو ژه‌هر كاری تێداناكات.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:
حَدَّثَنَا الْحَارِثُ ، ثنا سَعِيدٌ , أنبا مُحَمَّدُ بْنُ عَمْرٍو , عَنْ أَبِي سَلَمَةَ ، عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ , قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) " الْعَجْوَةُ مِنَ الْجَنَّةِ ، وَفِيهَا شِفَاءٌ مِنَ السُّمِّ).
واتا:
قه‌سپی (عه‌جوه)له‌به‌هه‌شته‌وه‌يه،چاره‌سه‌رو شيفای ژه‌هری تێدايه.
ئايا ئه‌مه موعجيزه نيه؟!.
ئايا به‌ڵگه‌ی ڕاستی په‌يامی ئيسلام نيه؟!.
ئه‌مه لايه‌نی ژه‌هره‌كه ڕوون بۆته‌وه،باشه ئه‌ی بۆ پێغه‌مبه‌ر_د.خ_باسی جادوو_سحر_ده‌كات؟!.
په‌يوه‌ندی جادوو خواردنی قه‌سپ له‌چی دايه؟!.
هه‌ندێك زانای به‌ريتانی كه لێكۆڵينه‌وه‌كانيان له گۆڤاری (تليباثي) بڵاو كراوه‌ته‌وه ،له‌لێكۆڵينه‌وه‌كانيان ئاماژه‌يان به‌وه‌داوه كه خواردنی قه‌سپ هێڵێكی ڕه‌نگی سه‌وز له‌ناو له‌شی مرۆڤ دروست ده‌كات،كه12كاتژمێر ده‌خايه‌نێت،دواتر ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه‌وا جادوو فێڵ كردنه له‌چاو نه‌ك له‌گۆڕينی سروشت،ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌م ئايه‌ته‌ی قورئان يه‌كده‌گرێته‌وه [ قَالَ أَلْقُوا فَلَمَّا أَلْقَوْا سَحَرُوا أَعْيُنَ النَّاسِ وَاسْتَرْهَبُوهُمْ وَجَاءُوا بِسِحْرٍ عَظِيمٍ ] الأعراف 116
واتا: ( مو‌سا وتى: ده ئێوه ده‌ست به‌كاربن و دايبه‌زێنن، جا كاتێك دايانبه‌زاند، جادوويان له چاوي خه‌لَكى كرد‌و ويستيان بيانترسێن و جادوويه‌كى زۆر گه‌وره‌يان پيش هيناو به‌رپاكرد).
ئه‌وانه گه‌يشتنه ئه‌م ئه‌نجامه‌ی كه‌وا چاو فێڵی لێ ده‌كرێت،توانای جادوو كردن هه‌موو ڕه‌نگه‌كان داده‌پۆشێت جگه له‌ڕه‌نگی سه‌وز نه‌بێت،خواردنی قه‌سپ به‌شێوه‌يه‌كی ڕۆژانه هێڵی سه‌وزی له‌ش به‌هێز ده‌كات و جادوو كاری تێدا ناكات،ئه‌مه‌يه كه پێغه‌مبه‌ر_د.خ_ ده‌فه‌رموێت له‌جادوو پارێزراو ده‌بێت.
ئاخر كێ هه‌يه بتوانێ نكۆڵی له‌م ئيعجازه مه‌زنه بكات؟!.
سبحان القائل الاعظم [ عَلَّمَ الْإِنْسَانَ مَا لَمْ يَعْلَمْ ] العلق 5
وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بيه‌وه (((( عبد المجيد هه‌ريری ))))
-----------------------------------------------------------------------
التداوي بالنبات و الطب النبوي تأليف الدكتور عبد الباسط محمد السيد أستاذ مادة الجراثيم و المكروبات في الجامعات المصرية .
ندوة للدكتور عبد الباسط السيد على قناة الجزيرة في برنامج بلا حدود بتاريخ 04/12/2002 تم إعادة صياغتها بتصرف .
موقع شركة تمور المملكة على شبكة الإنترنت
http://myfaith237.blogspot.com/2010/11/7.html
http://alhrmain.com/vb/t19407.html
http://ejabat.google.com/ejabat/thread? … 4acf935568
http://www.albshara.com/showthread.php? … amp;page=1
http://www.aljanh.net/vb/showthread.php?t=53251
http://www.islamweb.net/hadith/display_ … pid=333738
[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » قه‌سپه‌كانی مه‌دينه و زانستی ئه‌مڕۆ_سبحان الله_. » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]