سـبـه‌ی له‌جـامی یه‌كێتی ئاسیا یانه‌ی هـه‌ولێر له‌نێو یـاریگـای خـۆی یاری ده‌كات
بـریـاره سـبـه‌ی سێ شـه‌ممه له‌یـاری گـه‌رانه‌وه‌ی قـۆنـاغی هـهشتهمی جـامی یه‌كێتی ئـاسـیـا یـانه‌ی هـه‌ولێر له‌نێو یـاریگـای شههیدفهرهنسـۆ هه‌ریری روبه‌روی یـانه‌ی بيرسيبورا جايابورا ببێته‌وه
سـبـه‌ی سێ شـه‌ممه كــاتژمێر 6:00ی ئێواره به‌كـاتی هـه‌ولێر له‌یـاری گـه‌رانه‌وه‌ی قـۆنـاغی هـهشتهمی جـامی یه‌كێتی ئـاسـیـا یـانه‌ی هـه‌ولێر له‌نێو یـاریگـای شههیدفهرهنسـۆ هه‌ریری له هـه‌ولێر ی پایته‌خت روبـه‌روی یـانه‌ی بيرسيبورا جايابورا ی ئهندهنوسیایی ده‌كـات ، له یـاری چوون یـانه‌ی هـه‌ولێر توانی سـه‌ركـه‌وتنێكی گرینگ به‌ده‌ست بهێنێت له‌ده‌ره‌وه‌ی یـاریگـای خـۆی یـارییه‌كه‌ی بـه‌ئه‌نجـامی 2 : 1 بـرده‌وه ، بـۆ یـارییه‌كه‌ی سـبـهش یـاریزانانی یـانه‌ی هـه‌ولێر بـۆ سـه‌ركـه‌وتن و بـۆ گه‌یشتن به قـۆنـاغی چـوارگـۆشـهی زێرین یـاری ده‌كـه‌ن و یـاریزانهكـانیش له ئـامـاده بـاشی دان بـۆ یـارییه‌كه و هـه‌موو توانـای خـۆیـان دهخـهنهكـار تـاوه‌كـو له‌م یـارییه سـه‌ركـه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت .
newline-sport.net