تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

2

[size=24]ماندونه‌بی[/size]

1

له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا نوح (علیه‌السلام)فێرى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى ببه‌

نوسه ر: احسان برهان الدین

وانه‌ى یه‌كه‌م: با كه‌شتییه‌كه‌ به‌جێت نه‌هێڵێت:

هه‌ركىَ له‌م كه‌شتییه‌دا ئه‌م هاورِێتییه‌ له‌ده‌ست بدات ، بێگومان لافاو رِایده‌ماڵێت ، ئایا خۆت فریامان ده‌خه‌یت؟(قال ساوى............المغرقین)هود/43



وانه‌ى دووه‌م:یادت نه‌چێت ئێمه‌ هه‌موومان له‌سه‌ر یه‌ك كه‌شتین:

ئه‌وانه‌ى خاوه‌نى یه‌ك ئامانج و یه‌ك بیروبۆچوونن له‌ یه‌ك جێگه‌دا ، پیویسته‌ وابیر بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ى بۆ تۆ زیانبه‌خشه‌ بۆ منیش زیانبه‌خشه‌ ، ئه‌وه‌شى بۆ تۆ سوود به‌خشه‌ بۆ منیش هه‌روایه‌ ،هه‌ره‌وه‌زى پێویسته‌ ، هیچ قه‌ره‌بووى كاركردن وه‌كو یه‌ك تیم ناكاته‌وه‌ ، هه‌میشه‌ ئه‌وه‌ له‌ به‌ر چاو بگره‌ كه‌ تۆ له‌م كه‌شتییه‌دا له‌ گه‌ڵمانى.



وانه‌ى سێیه‌م:رِه‌خنه‌و گاڵته‌پێكردن با كارت تێنه‌كه‌ن و په‌كتبخه‌ن، به‌ڵكو هه‌ڵسه‌ به‌ ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره‌ى كه‌ پێت سپێردراوه‌ ، ئه‌گه‌ر نوح سه‌لامى خواى لێبێت به‌ هۆى رِه‌خنه‌و گاڵته‌جارِى خه‌ڵكه‌وه‌ له‌ درووستكردنى كه‌شتییه‌كه‌ رِابوه‌ستایه‌ ، ئێمه‌ تاكو ئه‌مرِۆ پاش تێپه‌رِبوونى هه‌زاران ساڵ باسى ئه‌و موعجیزه‌مان نه‌ده‌كرد.( وكلما مر ........................كما تسخرون)هود38.

رِه‌خنه‌ى رِووخێنه‌ر با ساردت نه‌كاته‌وه‌ له‌ به‌جێگه‌یاندنى ئه‌و ئه‌ركه‌ى كه‌ له‌سه‌ر شانته‌ ، به‌لاَم بیر له‌ حاڵى ئه‌و كه‌سه‌ بكه‌ره‌وه‌ كه‌ ئه‌مرِۆ گاڵته‌ت پىَ ده‌كات ، پاش ماوه‌یه‌ك كاتێك به‌ ئامانج ده‌گه‌یت هه‌ڵوێستى چۆن ده‌بێت ؟ئه‌وه‌ش بزانه‌ ئه‌م كاره‌ له‌ نێوان تۆو ئه‌واندا نییه‌ ، به‌ڵكو....له‌ نێوان تۆو خواى په‌روه‌ردگاردایه‌.



وانه‌ى چواره‌م:له‌ یادت نه‌چێت ئه‌م كه‌شتییه‌ له‌ لایه‌ن خه‌ڵكى كارامه‌وپسپۆرِه‌وه‌ درووست نه‌كراوه‌:

شتێكى سه‌رنج رِاكێشه‌ كه‌ كه‌شتى تایتانیك له‌ لایه‌ن چاكترین خه‌ڵكى كارامه‌و پسپۆرِه‌وه‌ درووست كرابوو ، به‌ڵام له‌ یه‌كه‌مین گه‌شتیدا نوقمى ده‌ریا بوو! به‌لاَم كه‌شتییه‌كه‌ى نوح سه‌لامى خواى لێبێت كه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵكێكى ناپسپۆره‌وه‌ له‌و بوارده‌دا درووست كرابوو به‌رگه‌ى گرت به‌ ئاملنجى خۆى گه‌یشت ، ئه‌وانه‌ نیه‌تیان بۆ خوا پاك كردبوویه‌وه‌ و كاره‌كه‌شیان به‌ دڵسۆزى ده‌كرد ....به‌لاَم ئایا ئێمه‌ى موسوڵمانان به‌ دڵسۆزى و لێبرِاوه‌یى كاره‌كانمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین؟



وانه‌ى پێنجه‌م:له‌ پێناو سه‌لامه‌تى خۆتدا هاوه‌ڵى باش هه‌ڵبژێره‌:

هه‌ڵبژاردنى هاورِىَ له‌ گه‌شتدا مه‌سه‌له‌یه‌كى گرنگ وكاریگه‌ره‌، له‌وانه‌یه‌ بكه‌ویت و ئه‌و رِاستت بكاته‌وه‌ ، له‌وانه‌یه‌ مه‌سه‌له‌یه‌كت لىَ تێكه‌ڵ بێت و ئه‌و ئامۆژگارى ئاراسته‌ى باشت بكات ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌كیشت نه‌بێت ده‌بیته‌ هاوده‌مى و ده‌بێته‌ هاوده‌مت.(حتى اژا ........الا قلیل)هود40.



وانه‌ى پێنجه‌م: پلاندانان بۆ داهاتوو:

كاتێك سه‌رگه‌وره‌مان نوح سه‌لامى خواى لێبێت له‌گه‌ڵ هاوه‌لاَنیدا خه‌ریكى درووستكردنى كه‌شتییه‌كه‌ بوون باران ده‌ستى پێنه‌كردبوو، به‌لاَم ئه‌وان گوێرِایه‌ڵى فه‌رمانى خوایى بوون و دڵنیاش بوون له‌وه‌ى باران و لافاو به‌رِێوه‌یه‌ و كه‌شتییه‌كه‌شیان رِزگاریان ده‌كات. ئه‌گه‌ر تۆش له‌ داهاتوو و له‌رِێگه‌ى رِزگاربوون دڵنیایت و نه‌تتوانى پلانێك دابنه‌یت ، بىَ ئومێد مه‌به‌ ، رِێگه‌ چاره‌ى ئه‌وه‌ت هه‌یه‌ كه‌ هاوبه‌شیى كه‌سێك بكه‌یت له‌ پلانه‌كه‌یدا، به‌ڵام له‌ پێش ئه‌وه‌دا له‌ ئامانجه‌كه‌ى هاوبه‌ش به‌.



وانه‌ى حه‌وته‌م:با گێژه‌لوكه‌و گه‌رده‌لوول بىَ تاقه‌تت نه‌كه‌ن:

تۆ له‌ كه‌شتییه‌كه‌دا بێگومان تووشى رِه‌شه‌با و گێژه‌لووكه‌ ده‌بیتت ، ئه‌وه‌ شتێكى ئاساییه‌ ، مه‌ترسه‌و خه‌مبار مه‌به‌ و با وره‌ت دانه‌به‌زێت ، چونكه‌ تۆ له‌گه‌ڵ خواى گه‌وره‌ى.(وقال اركبو............................رحیم)هود41.

(قیل یا نوح...........................................الیم)



وانه‌ى هه‌شته‌م:ته‌مه‌ن گرنگ نییه‌ ، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ چى پێشكه‌ش ده‌كه‌یت و رِۆڵت چى ده‌بێت؟

نوح سه‌لامى خواى لێبێت به‌ پیرى خه‌ریكى درووستكردنى كه‌شتییه‌كه‌ بوو....تۆ ته‌نها ته‌ندرووستى وهێزى خۆت بپارێزه‌، له‌وانه‌یه‌ له‌ته‌مه‌نى شه‌ست ساڵیدا كه‌سێك داواى كارێكى مه‌زنت لىَ بكات ، له‌و كاته‌ زۆر شانازى به‌شدار بوون ده‌كه‌یت له‌ جیاتى ئه‌وه‌ى هه‌ر له‌ دووره‌وه‌ ته‌ماشا بكه‌یت.



وانه‌ى نۆیه‌م:سه‌ركه‌وتن له‌ نێوان شه‌وورِۆژێكدا به‌ده‌ست نایه‌ت:

شوێنكه‌وتوانى نوح سه‌لامى خواى لێبێت بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر سه‌رقاڵى درووستكردنى كه‌شتییه‌كه‌ بوون تاكو بووه‌ به‌ڵگه‌و موعجیزه‌یه‌ك سه‌ده‌كان بیگرنه‌وه‌ ، ده‌ تۆیش خۆرِاگربه‌ به‌ڵكو به‌رهه‌مى كاره‌كانت - ئه‌گه‌ر پاش ماوه‌یه‌كیش بێت- به‌یارمه‌تى خواى باڵا ده‌ست بدووریته‌وه‌.



وانه‌ى ده‌یه‌م:ئه‌گه‌ر ماندوو بوویت پشوویه‌ك بده‌:

ئه‌گه‌ر له‌كاتێكدا هه‌ه‌ستت به‌ فشارى ده‌روونى كرد، هیچ عه‌یبى تییه‌ پشوویه‌ك بده‌یت ، چونكه‌ ئاده‌میزادیكیت وا درووستكراوى ، كه‌شتییه‌كه‌ هه‌روه‌ك چۆن بوونه‌وه‌رى خێراى تێدایه‌ ، به‌هه‌مان شێوه‌ بوونه‌وه‌رى خاوى ، هه‌موو جارێك خێرایى و په‌له‌كردن مه‌رج نییه‌ ،ئه‌گه‌ر چى هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ هه‌یه‌ پێویسن به‌ په‌له‌كردن ده‌كات ، به‌لاَم له‌ هه‌مان كاتدا هه‌ندیكَ مه‌سه‌له‌ى تر هه‌یه‌ به‌ سرووشتى خۆى كاتێكى زۆرى ده‌وێت بۆ رِاپه‌رِاندنى ، ئه‌گه‌ر وابوایه‌ نوێژى كورت و به‌په‌له‌ چاكتر ده‌بوو له‌ نوێژى له‌سه‌ر خوّو درێژ!ئیشى له‌سه‌ر خۆ له‌وانه‌یه‌ وردتر و قووڵتر و هێمن تر بێت ، بۆیه‌ هه‌میشه‌ په‌له‌ كردن مه‌كه‌ به‌رنامه‌ى خۆت بۆ هه‌موو فرمانێك ، هه‌ندێ په‌له‌ كردن خودى ئه‌و كاره‌ى كه‌ په‌له‌ى بۆ كراوه‌ تێكى ده‌دات.





وانه‌ى یانزه‌یه‌م:ئایا ئامانجێكت هه‌یه‌؟ كه‌واته‌ كارى بۆ بكه‌ تاكو ده‌توانیت:

سه‌رگه‌وره‌مان نوح علیه‌ السلام 950 ساڵ پێش هاتنى لافاوه‌كه‌ بانگه‌وازى بۆ ئایینى خوا ده‌كرد ، بىَ ئه‌وه‌ى له‌ درێژایى ئه‌م ساڵانه‌دا تووشى بىَ ئومێدى و وره‌ رِووخان ببێت! با سه‌رنج بدین ئاسان نییه‌ ده‌ سه‌ده‌ كاركردن له‌ پێناوى مه‌به‌ست و په‌یامێكدا سه‌رئه‌نجامیش ته‌نها 12 كه‌س باوه‌رِى پێهێنا ، به‌ڵام جارى واهه‌یه‌ ئێمه‌ ماوه‌یه‌كى كه‌م بۆ مه‌ستێك كاده‌كه‌ین ، ئه‌گه‌ر به‌رووبوومى باشى نه‌بێت یان كه‌م بێت به‌رهه‌مه‌كه‌ى بێزار ده‌بین و ده‌ستبه‌ردارى ده‌بین، بۆیه‌ پشوو درێژ به‌ و ت دواهه‌ناسه‌ت به‌رده‌وام له‌ سه‌ر كاركردن بۆ ئامانجى پیرۆز و....بیرت نه‌چێت:ئه‌وه‌ كارێكه‌ له‌ نێوان تۆو خواى گه‌وره‌.



وانه‌ى دوانزه‌یه‌م:گرنگ زۆریى نییه‌ ،گرنگ رِاستى رِێبازه‌:

سه‌ركه‌وتن سه‌ركه‌وتنى رِێبازه‌ نه‌ك كه‌سه‌كان ، په‌ندیش له‌ زۆریدا نییه‌ ، به‌ڵكو له‌ خودى رِێبازه‌كه‌دایه‌ كه‌ كه‌سه‌كان هه‌ڵیده‌گرن ، ئیتر ئایا كه‌م بن یان زۆر ، ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌ى سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌ خواى گه‌وره‌ كردنى به‌ سه‌ره‌تاى مرۆڤایتى له‌سه‌ر زه‌ویدا چونكه‌ بۆ رِێبازێكى خوایى رِاست كاریان ده‌كرد.

)ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ گۆڤارى بره‌و بڵاوبووته‌وه‌).