Bas Hiwam Waya Yarega Pr Bet La Handar ,,,Barasti Zor Chola Katek Yareka La TV Dabinin,,,Dasti Tosh Xosh Kak SHEYDA
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وهرزش » کوەیت گەیشتە هەولێر » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
Bas Hiwam Waya Yarega Pr Bet La Handar ,,,Barasti Zor Chola Katek Yareka La TV Dabinin,,,Dasti Tosh Xosh Kak SHEYDA
[size=24]ده سته كانت خۆش[/size]
کەمێک پێش ئێستە لە رێی باڵەفڕگەی هەولێرەوە شاندی یانەی کوێتی کوێتی لە تۆپی پێ گەیشتنە شاری هەولێر، کە دووسبەی سێشەم رووبەڕووی یانەی هەولێر دەبنەوە لە میانەی جامی یەکەتیی یانەکانی ئاسیادا.
شاندی یانەی کوێتی کوێتی کە بە باڵەفڕەکی تایبەت هاتوون، لە 39 کەس پێک هاتوون، 19یان یاریزانن و 20 کەسەکەی تریش لە ستافی مەشق و کارگێڕی و رۆژنامەوانانن.
لە کاتی گەیشتنیان بە تێرمیناڵی سەرەکیی باڵەفڕگەی هەولێر، سەرۆکی یانەی هەولێر و ژمارەیەک لە رۆژنامەوانان لە پێشوازیی شاندی یانەی کوێتدا بوون.
پاشان عەبدولعەزیز مەرزقی سەرۆکی یانەی کوێت و عەبدوڵڵا مەجید سەرۆکی یانەی هەولێر بۆ رۆژنامەنووسان دوان و سەرەتا عەبدولعەزیز مەرزوقی گوتی پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ یانەی هەولێردا هەیە و خۆشحاڵین بەوەی جارێکی تر سەردانی هەولێر دەکەین و لێرە هەست بە نامۆیی ناکەین، بە هیوای ئەوەشین یارییەکی بەهێز و سەرنجڕاکێش لە نێوان هەردوو یانە ئەنجام بدرێ و ئەو تیپەشی یارییەکی باشتری کرد، سەرکەوتنی پیرۆز بێ، جیاوازییەکی ئەوتۆش لە نێوان ئێمە و یانەی هەولێردا نییە.
پاشان عەبدوڵڵا مەجید سەرۆکی یانەی هەولێر گوتی "جێی خۆشحاڵییەوە لە رێی وەرزشەوە پێوەندییەکی بەهێز و دۆستانەمان لەگەڵ یانەی کوێت دروست کردووە، ئەمە پەیامی وەرزشە، بۆ یارییەکەش، بە هیواین یارییەکی سەرنجڕاکێش و بەهێز بێ و جەماوەر چێژی لێ وەربگرن".
هەروەها گوتی "داواکارین جەماوەر بە ژمارەیەکی زۆر لە یاریگەدا ئامادەبن و هانی یانەکەیان بدەن و بە شێوەیەکی شارستانی پێشوازی لە تیپی میوان بکەن".
یانەی کوێتی کوێتی پاڵەوانی جامی یەکەتیی یانەکانی ئاسیا لە ساڵی 2009، لە یاریی ئەمجارەیدا لەگەڵ هەولێر بێ بەشە لە راهێنەرەکەی و چەند یاریزانێکی، کە بەهۆی کارتی سوور و ئەنگاوتنەوە لە تیپەکە دابڕاون. پەیامنێری ئاژانسی کوردستان بۆ دەنگوباس (ئاکانیوز) پرسیاری ئەوەی لە سەرۆکی شاندی یانەی کوێت کرد کە ئایە ئامادەنەبوونی راهێنەر و چەند یاریزانێک لە یارییەکەدا، ئەرکی ئەوان زەحمەت ناکا.
عەبدولعەزیز مەرزوقی لە وەڵامدا گوتی "پێشبینیی یارییەکی بەهێز دەکەم لە نێوان هەردوولا، راستە چەند یاریزانێک و راهێنەری تیپەکەش لە یارییەکە بەشدار نابن، بەڵام ئەمە کاریگەرییەکی ئەوتۆی نابێ و ئامادەنەبوونی راهێنەریش گرفتێکی ئەوتۆ نییە، هەوڵیش دەدەین پشت بە یاریکەرەکانی ترمان ببەستین".
هەروەها گوتی "بەهیواین یارییەکە لە ئاستی ناوبانگی هەردوو یانەدا بێ".
یانەی هەولێر لە یاریی پێش کۆتای جامی یەکەتیی یانەکانی ئاسیا لە تۆپی پێ، سێشەمی داهاتوو لە یاریگەی خۆی و لە یاریی چووندا مێوانداریی یانەی کوێتی کوێتی دەکا، رۆژی 18ی ئەم مانگەش یاریی گەڕانەوە لە کوێت بەڕێوە دەچێ.
یانەی هەولێر ساڵی 2009 لەگەڵ یانەی کوێت یاریی کرد لە قۆناغی هەشتەمی ئەو پاڵەوانیەتییە و تێیدا لەنێو کوێت بەرامبەربوون، بەڵام لەنێو هەولێر یانەی کوێت سەرکەوتنی هێنا و دواتریش چووە یاریی کۆتایی و نازناوەکەشی بردەوە.
سەرچاوە : ئاکانیوز
یانەی سەرهەنگ موحسین » وهرزش » کوەیت گەیشتە هەولێر » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]