دةست خوش
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » ناردنی كه‌شتییه‌كی ئاسمانیی چینی بۆ بۆشایی ئاسمان له ئه‌ركێكی تایبه‌تدا » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
دةست خوش
سوپاس بۆ ئێوه
dast xosh
hawlaeki ba sud bu
sarkawto bet
دةست كةوتة
دةست خؤش
(PNA)- چین بۆ یه‌كه‌م جار دوو كه‌شتیی ئاسمانیی به یه‌كتره‌وه لكاندووه و ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمانی كردووه
به‌پێی راپۆرتی بی بی سی، چین كه‌شتیی شینخۆی له‌سه‌ر مووشه‌كی لۆنگ مارچ ئێفه‌وه ئاراسته‌ی بۆشایی ئاسمان كرد كه ده‌چێته پاڵ تاقیگه‌ی ئاسمانیی تیانجۆنگ.
ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره چین دوو كه‌شتی ئاسمان به‌یه‌كه‌وه ده‌نووسێنێت و ئه‌مه‌ش پێویسته بۆ گه‌یشتنه ئاستی دروستكردنی ئه‌و تاقیگه ئاسمانییه‌ی ساڵی 2012 ده‌ست پێده‌كات.
مووشه‌كه كه‌شتی هه‌ڵگره‌كه له بیابانی گۆبییهوه ئاراسته‌ی بۆشایی ئاسمان كرا و دوای ته‌نیا 9 خولهك له ته‌قاندنی، كه‌شتییه‌كه له مووشه‌كه‌كه جیابووه‌وه و دوای ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی دا كه رووپۆشهكانی كه‌شتییه‌كه شوێنی خۆیان گرتووه.
گه‌شته‌كه چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت به‌رله‌وه‌ی پێكه‌وه لكاندنهكه له به‌رزیی 340 كیلۆمه‌تر له سه‌ر رووی زه‌وییه‌وه رووبدات. هه‌ردوو كه‌شتییه‌كه سیستمی رادار بۆ پێكهوهلكانهكه به‌كارده‌هێنن و دواتر كه‌شتی تیانجۆنگ ده‌بێته كه‌شتی سه‌ره‌كی.
ئه‌و دوو كه‌شتییه ماوه‌ی 12 رۆژ به ده‌وری زه‌ویدا ده‌سووڕێنه‌وه به‌رله‌وه‌ی له‌یه‌ك جیاببنه‌وه و كه‌پسووله‌ی كه‌شتییه‌كه به‌ره‌و زه‌وی بگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئامانجه زانستییه‌كانی ئه‌م گه‌شته سه‌ركه‌وتوو بێت، پێشبینی ده‌كرێ گه‌شتی ژماره 9 و 10ی شینخۆ گه‌ردوونناسان هه‌ڵبگرێت كه پێشبینی كراوه بۆ یه‌كه‌مجار ئافره‌تێكی چینی له نێودا بێت.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » ناردنی كه‌شتییه‌كی ئاسمانیی چینی بۆ بۆشایی ئاسمان له ئه‌ركێكی تایبه‌تدا » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]