تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

ئەمشەو لە یاری لوتکەی هەفتەی چواردەی خولی ئیسپانیدا  . لە یاری دێربی شاری مەدرید  لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ  یانەی ڕیاڵ مەدرید درێژەی بە سەرکەوتنە لە بن نەهاتووەکانی دا و  نۆیەم سەرکەوتنی لەسەریەکی  بەدەست هێنا .

یارییەکە بە سەرەتایەکی بەهێز دەستی پێکرد و ئەتڵەتیکۆ بە ئاستێکی بەرزەوە هاتە ناو یاریگا  . هەردوولا بە پلانی هێرش بردن یارییان دەکرد  و تاوەکو لە یەکێک لە هێرشەکاندا ئەلتەلتی لە ڕێگای ئادریان لە خولەکی ١٥  توانی گۆڵی پێشکەوتن تۆماربکات و ڕیاڵ تووشی سەرسامی بکات .

دوای ئەو گۆڵە لە خولەکی٢٢  ناوبژیوان  فاوڵێکی بۆ کەریم بن زیمە گرت لەناوچەی سزا و گۆڵپارێز کۆرتوای بە کارتی سوور کردە دەرەوە . بەمەش  ڕیاڵ توانی لە ڕێگای کریستیانۆ ڕۆناڵدۆوە گۆڵی بەرامبەر تۆماربکات و سوود لە کەمی یاریزانانی یانەی میوان ببینێت لەو ماوە درێژەی یارییەکە کە مابوو .   نیوەی یەکەمی یارییەکە بە چەندین فاوڵ و توندوتیژییەوە بەکۆتاهات .

لە سەرەتای نیوەی دووەمدا   ئەنخل دی ماریا لە پاسێکی  ڕۆناڵدۆ لە خولەکی ٤٩ ـدا گۆڵی پێشکەوتنی بۆ مێرەنگی تۆمارکرد .   پاش ئەم گۆڵە  ئەتلەتی کاردانەوەیەکی ئەوتۆیان نەبوو ، لە بەرامبەردا ڕیاڵ باشتر دەبینرا و گۆنزالۆ هیگواین  کە لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا  جێگای دی ماریای گرتەوە  لە خولەکی ٦٥   گۆڵی سێهەمی تۆمارکرد .   دوای ئەو گۆڵە  ڕۆخی بلانکۆس بە تەواوی دەستبەرداری یارییەکە بوون و بە پێچەوانەی نیوەی یەکەم   هیچ  مەترسییەکیان لەسەر گۆڵی ئیکەر کاسیاس دروست نەکرد ..   پاشان لە خولەکی ٨٢   ناوبژیوان دووبارە لێدانیکی سزای بۆ ڕیاڵ هەژمارکرد و یاریزانێکی ئەتلەتی بە کارتی سوور کردە دەرەوە . کارتە سوورەکە دژی دیگۆ گۆدین بوو ، لێدانە سزاکەش کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ جێبەجێی کرد و گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی یانەکەی تۆمارکرد .  دواتر یارییەکە هەر بەو ئەنجامە و بە سەرکەوتنێکی دیکەی ڕیاڵ مەدرید بەکۆتاهات .

بەم شێوەیە ڕیاڵ مەدرید پارێزگاری لە پێشەنگی خولەکە کرد تاوەکو هەفتەی داهاتوو ، ئەتلەتیکۆش کێشەکانی زیاتر بوون و ئەگەری ئەوە هەیە دابەزێت بۆ پلەی دوانزەیەم .

ماوە بڵێین ئەتڵەتیکۆ لەوەتەی ساڵی ١٩٩٩ هیچ سەرکەوتنێکی بەسەر ڕیاڵ مەدرید بەدەست نەهێناوە و ڕیاڵیش لە سەدەی ٢١  خراپترین ئەنجامی بەرامبەر ئەتلەتی بەرامبەربوون بووە .

http://www.yariga.net/wp-content/uploads/2011/11/e54e3076dd0a43d7fecd516cea775651-getty-507445519.jpg

سه‌رچاوه‌ ياريگا