تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

ببوره

2

ئه‌م بـابـه‌ ته‌ دووبـــاره‌یــه‌

http://www.ysm21.net/viewtopic.php?id=25723

1

http://www.yariga.net/wp-content/uploads/2011/11/%E2%80%8Chiew-mala-300x199.jpg

نووسینی : ھیوا مەلا قادر/

لەم وڵاتە تانەمرین رێز لە سەرمایەکانمان ناگرین، وەرزشی ھەولێر تا ھەتایە دەبێت مەمنونی یەکێک لەسەرامایەکانی بێت، ئەویش گۆڵچی لێھاتوو سەرھەنگ موحسینە، ئەو گۆڵچیەیی ئەندازیاری سەرکەوتنەکانی یانەی ھەولێربوو لە زۆربەی پاڵەوانێتیەکانی عێراقدا، ئەو پاڵەوانێتیانەی کە ھەولێرو شاری ھەولێرو یانەی ھەولێرو ھاندەرانء ھەوادارنی تۆپی پێ لەھەولێر شانازی پێوەدەکەن.
لەزۆربەی یاریەکانی کۆتایی خولی عێراق ئامادەبووین، ھەمووجار ئەم گۆڵچیە رویەکی جوانی کوردی لەریزی یانەی ھەولێر لێوان لێو لەیاریزانی عەرەبی نیشانداوە، پێکەنینە تیمساح ئاساکەی سامال سەعیدی ناو یاریگای شەعبمان بیرناچێتەوە کە دەیوت ئێمە ھەموو عەرەبین تەنھا گۆڵچیەکەمان کوردە.
ھەر ئەم گۆڵچیەبوو بەرگەی ئەو ھەموو زوڵمەی عیماد ھاشمء ھاوشێوەکانی گرت کە راھێنەری گۆڵچیەکانی یانەی ھەولێربوو، دەمان زانیء دەمان بینیء دەمانبیست کە سەرھەنگ لێوەشاوەترین گۆڵچیی بوەء بەیەدەگ مامەڵەیان لەگەڵ کردووە، وێڕای دژایەتی کردنی دەرونی، لە یاریکردنیشدا ستەمیان لێدەکرد، بەڵام لەگەڵ ئەمانەشدا سەرھەنگ بڕیاریدا بێ بەرامبەر لەسەر کاغەزی سپی بۆند بۆیانەی ھەولێر نوێ بکاتەوە!!
پرسارێک لەخۆمان بکەین، ئایا ھیچ یانەیەکی تر نیە بیەوێت بۆند لەگەڵ ئەم گۆل چیە بکات لە عێراقدا؟ بێگومان ھەیە، چونکە گۆڵچیەک گەیشتبێـە ئاستی عێراق سیناریۆی سەرکەوتنی یانەکەی لەپاڵەوانێتی گەورەی عێراقیء عەرەبی گێڕابێت، چۆن چاوی دەرەوەی لەسەر نیە؟ بەڵام ئەم گۆڵچیە پشتی لەپارەو ماڵ کردو شاری ھەولێرو خزمەتکردن بەقەڵای ھەڵبژارد.
پێویستە پارێزگاری ھەولێرو دەسەڵاتدارانی ئەم شارە رێزی زیاتر لەم گۆڵچیە بگرن، لەم سۆنگەیەوە پێشنیار دەکەین پارکێک یان شەقامێکی پایتەختی کوردستان بەناوی ئەم گۆڵچیەوە ناو بنرێت، تا ئێمەش وەک وڵاتان بەزیندویی رێز لە سەرمایەء پاڵەوانانمان بگرین.