(فه‌یسبوكێك) ته‌نها بۆ ئاژه‌ڵه‌كان
تۆڕێكی به‌یه‌كگه‌یشتنی كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت ته‌نها به‌ئاژه‌ڵه ماڵییه‌كان كرایه‌وه، جه‌ماوه‌رێكی به‌رفراوانیشی له‌ئه‌ڵمانیا له‌ده‌وریی خۆی كۆكرده‌وه، له‌م پێگه ئه‌لكترۆنییه‌شدا خاوه‌نی ئاژه‌ڵه ماڵییه‌كان ده‌توانن وێنه‌یی ئاژه‌ڵه‌كانیان وه‌ك سه‌گی یولیوس كه سه‌رقاڵی كاركردنه، یان جاڵجاڵۆكه‌یی فراولاین مییر كه له‌ژێره‌وه‌ی تێبینیه‌ك نوسراوه (به‌ڕاستی ئه‌و كوله‌یه به‌تامبوو كه خواردم).
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی ئه‌لئیتحاد، ئه‌م پێگه‌یه له‌لایه‌ن دكتۆر (ئاول)ه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت‌و زانیاریی‌و ئامۆژگاریی باش له‌بواری به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵه ماڵیه‌كاندا ده‌داته به‌شداربوانی ئه‌م تۆڕه، تائێستاش 30هه‌زار كه‌س كه خاوه‌ن ئاژه‌ڵی ماڵین، له‌ناو ئه‌م پێگه‌یه‌دا ناوی خۆیان تۆماركردووه كه له‌ئابی پێشووه‌وه كراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌م پێگه‌یه له‌به‌رنامه‌یدایه كۆمه‌ڵێك ئامۆژگاری له‌بواری به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵدا به‌شێوه‌ی گرته ڤیدیۆی بنێرێت بۆ ئه‌و به‌شداربووانه‌ی كه ته‌له‌فوونی زیره‌كیان هه‌یه، تاله‌ڕێی ته‌له‌فونه‌كانیانه‌وه بیبنن.