[size=16][center]لە خەونمدا...
لە دواپەڕەی ڕۆژنامەیەکدا منت دیی!
ڕوانیتە چاوەکانم و..
هەواڵی خۆتت لێپرسیی!
دڵنیابە چۆن دوا بەیانی ڕۆیشتی..
لە دڵمدا هەر وا ماوی!
لەناو دنیای دڵی منا پیری نیە و..
نەژاکاوی!
ئێستاش حەزت لە گۆرانی و موزیکەکانی جارانە..
ئێستاش حەزت زۆر لە پیاسەی بەر بارانە!
ئێستاش حەزت لە پۆشینی ڕەنگی مۆرە..
ئێستاش پێکەنینت زۆرە!
بڕوا ئەکەی..
دایم جانتا بچکۆلەکەت پڕ پڕە لە وردەواڵە!
بیرتە زۆر جار پێم ئەوتی گەر لە شوێنێ لەبیرت بچێ..
وا ئەزانن هی مناڵە!
ئێستاکەش کە تووڕە ئەبی..
وەکو منداڵ بیرتەچێتەوە دوای تاوێ!
هەر ناسک و میهرەبانی و..
داوای لێبوردنت ناوێ!
دڵنیابە چرکە بە چرکەی تەمەنم لە ناخمایت و..
تەنیا نیم!
تەنها شتێک کە گۆڕاوە..
وەکو جاران لە ئەوینی گەرمو گوڕت.. دڵنیا نیم[/center][/size]