تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

كاك جێگر سوپاس بۆ هه‌ڵواسینی ئه‌م بابه‌ته‌.

2

ئه‌نجامێکی زۆره‌
سه‌رله‌وتن بۆ يانه‌که‌مان
ده‌ست خۆش بێت.

1

(ئاكانیوز)- لە یارییەكی هەڤاڵینی و ئامادەكاریدا یانەی تۆپی پێی هەولێر سەركەوتنێكی گەورەی بەسەر یانەی عومال تۆمار كرد و بەئەنجامی 8-1 گۆڵ لێی بردەوە، هەروەها یانەكە بەنیازە گرێبەست لەگەڵ هاشم خەمیسی راهێنەری گۆڵپارێزیش ئیمزا بكا.

یاریی نێوان هەولێر و عومال كە یانەیەكی شاری مووسڵە، دوێنێ ئێوارە لە یاریگەی فرەنسۆ هەریری لە شاری هەولێر هاتە ئەنجامدان و تێیدا هەولێرییەكان بەئەنجامی 8-1 گۆڵ یارییەكەیان بردەوە.

یاریكەرانی هەولێر ئاستێكی بەرزیان پێشكێش كرد، بەتایبەتی لە گێمی دووەمدا كە توانیان 6 گۆڵ تۆمار بكەن، پاش ئەوەی گێمی یەكەم بە 2-1 گۆڵ تەواو بوو.

یارییەكە بەمەبەستی ئامادەكاریی هەردوو یانە بوو بۆ یارییەكانی داهاتوویان لە خولی عێراقدا، بەتایبەتی یانەی عومال كە خۆی بۆ خولی پلە نایاب ئامادە دەكا.

لای خۆیەوە سامان بریفكانی بەرپرسی راگەیاندنی یانەی هەولێر بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، دوای ئەوەی چەند یارییەكی یانەی هەولێر لە خولی بژاردەی عێراقدا تووشی دواخستن بوو، چوارشەمی داهاتوو لە گەڕی هەشتەمی خولی بژاردەی عێراق لە یاریگەی فرەنسۆ هەریری مێوانداریی یانەی شورتە دەكا.

یانەی هەولێر 3 یاریی دواخراوی هەیە و 4 یاریی ئەنجام داوە، ئێستە 10 خاڵی لەم وەرزەی خولی بژاردەی عێراقدا هەیە و لە پلەی حەوتەمی ریزبەندییەكەیە.

یارییەكانی یانەی هەولێر بەهۆی پێوەندیكردنی چەند یاریكەرێكی تیپەكە بەهەڵبژاردەی عێراقەوە بەبڕیاری یەكەتیی تۆپی پێی عێراق دوا خراون.

بریفكانی گوتی، هاشم خەمیس گۆڵپارێزی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق و راهێنەرێكی گۆڵپارێزانی یانەی قوەی جەوییە، دوێنێ ئێوارە گەیشتە هەولێر بەمەبەستی رێككەوتن لەگەڵ یانەی هەولێر بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەری گۆڵپارێزانی یانەكەمان.

زیاتر گوتی، پێشتر گفتوگۆ لە نێوان یانەی هەولێر و ئەو راهێنەرە هاتبووە ئەنجامدان، بەڵام هەردوولا نەگەیشتنە هیچ ئەنجامێك دوای ئەوەی راهێنەر بڕە پارەیەكی زۆری داوا كردبوو، بەڵام ئێستا هەردوولا لە ئیمزاكردنی گرێبەستێك نێزیك بوونەتەوە.

دوای شكستی یانەی هەولێر لە قۆناغی پێش كۆتای جامی یەكەتیی یانەكانی ئاسیای وەرزی رابردوو، عیماد هاشم راهێنەری گۆڵپارێزانی یانەی هەولێر دەستی لە كار كێشایەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی دەستەی كارگێڕیی یانەی هەولێر دەرچوونی یانەی هەولێریان لە یاریی پێش كۆتای پاڵەوانیەتییەكەدا بەرامبەر یانەی كوێتی كوێتی بۆ ئاستنزمیی گۆڵپارێز محەمەد گاسد گەڕاندەوە، لەبەر ئەمە عیماد هاشم دەستی لە كار كێشایەوە، كە دواتر محەممەد گاسدیش گرێبەستەكەی لەگەڵ هەولێر هەڵوەشێندرایەوە، لەو كاتەوە هەر سێ گۆڵپارێزی یانەی هەولێر سەرهەنگ، موحسین، دیدار حامید و نەریمان خدر بەبێ راهێنەر مەشقەكانی خۆیان ئەنجام دەدەن.

سامان بریفكانی ئاماژەی بەوەش دا چاوەڕوان دەكرێ دەستەی كارگێڕیی یانەی هەولێر و راهێنەر هاشم خەمیس شەمووی داهاتوو بەمەبەستی ئیمزاكردنی گرێبەستێك كۆ ببنەوە.

یانەی هەولێر خاوەنی 3 ناسناوی خولی بژاردەی تۆپی پێی عێراقە و ئەم وەرزەش بەهەموو هێزێكی هەوڵی ئەوە دەدا جارێكی تر ئەو ناسناوە بەدەست بێنێ، هاوكات یانەكە لە ساڵی نوێدا بەشداریی پاڵەوانیەتیی جامی یەكەتیی یانەكانی ئاسیا دەكا و وەرزی رابردووش لە قۆناغی پێش كۆتادا بەیانەی كوێتی كوێتی دۆڕا.