تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

suupas

2

دةستت خؤش بيت  ... بةردةوام بة

1

هه‌موو ئیسپانیا له‌گه‌ڵ گواخیدان



پێكانه‌كه‌ی‌ دوێنێی‌ داڤید ڤیای‌ هێرشبه‌ری‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ و هه‌ڵبژارده‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ لاڕۆخا هه‌مووانی‌ جووڵاند ته‌نانه‌ت مه‌دریدییه‌كانیش.

پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌ یاری‌ یانه‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی‌ سه‌دی‌ قه‌ته‌ری‌ داڤید ڤیای‌ ته‌مه‌ن 30 ساڵ ناسراو به‌ گواخی‌ تووشی‌ پێكان هات له‌ پاژنه‌ی‌ پێیدا و پزیشكانی‌ یانه‌كه‌شی‌ ماوه‌ی‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ی‌ ئه‌ویان له‌ نێوان 4 بۆ 5 مانگدا خه‌مڵاند نه‌ك ته‌نها پیپی‌ گواردیۆلا و میسی‌ و چاڤی‌ و ئینێستا و یاریزانانی‌ تری‌ به‌رشه‌لۆنه‌ هاوخه‌می‌ خۆیان بۆ ناوبراو ده‌ربڕی‌ به‌ڵكو ته‌واوی‌ وڵاتی‌ ئیسپانیا به‌و پێكانه‌ غه‌مبار بوو و هه‌ریه‌كه‌و له‌ لای‌ خۆیه‌وه‌ سۆزی‌ خۆی‌ بۆ گواخی‌ ده‌ربڕی‌ كه‌ بێگومان ئه‌وه‌ی‌ سێرجیۆ ڕامۆسی‌ به‌رگریكاری‌ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌دریدی‌ نووسی‌ و بڵاوی‌ كرده‌وه‌ له‌ په‌یجه‌كه‌ی‌ خۆیدا له‌ پێگه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ردا هه‌موانی‌ گه‌یانده‌ ئه‌و بڕوایه‌ی‌ كه‌ ململانێی‌ نێوان ڕیاڵ و به‌رشه‌لۆنه‌ ته‌نها له‌ ناو یاریگادایه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌موان خۆشه‌ویست و هاوڕێن.

ڕامۆس له‌ په‌یجه‌كه‌ی‌ خۆیدا له‌ سه‌ر تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر نوویسویه‌تی‌: "گواخی‌ هاوڕێم كه‌سێكی‌ ئازایه‌ و دڵنیام به‌ سه‌ر ئه‌و پێكانه‌ قورسه‌یدا سه‌رده‌كه‌وێت و به‌ زووترین كاته‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ناومان و له‌ نێو یاریگاكاندا ده‌یبینین.. هه‌موان هانت ده‌ده‌ین زوو بگه‌ڕێیته‌وه‌ و داوا له‌ پزیشكانی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ش ده‌كه‌ین كارێكی‌ چاك و ناوازه‌ت بۆ ئه‌نجام بده‌ن تا به‌ زووترین كات بگه‌ڕێیته‌وه‌".

له‌ لای‌ خۆشییه‌وه‌ یاریزانی‌ پێشووی‌ یانه‌ی‌ شاهانه‌ خۆسی‌ مارییا گۆتی‌ وتی‌: "پێكانی‌ گواخی‌ هاوڕێم زۆر ئازاریدام بۆیه‌ نزاكانم بۆ په‌روه‌ردگار به‌رز ده‌كه‌مه‌وه‌ تا به‌ زووترین كات له‌و ئازاره‌ی‌ ڕزگاری‌ ببێت و بگه‌ڕێته‌وه‌ نێومان".

خۆردی‌ ئالبای‌ یاریزانی‌ یانه‌ی‌ ڤاله‌نسیا و هاوڕێی‌ كۆنی‌ ڤیاش به‌ ڕۆژنامه‌نووسانی‌ ڕاگه‌یاند: "هه‌موان دڵمان له‌گه‌ڵ ڤیایه‌ نه‌ك ته‌نها به‌رشه‌لۆنه‌ زیانی‌ به‌ركه‌وتووه‌ به‌ڵكو هه‌موان زیانمان لێ‌ كه‌وت به‌و پێكانه‌ قورسه‌ی‌ گواخی‌ بۆیه‌ خوازیارین كه‌ به‌ زووترین كات پزیشكانی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ چاكی‌ بكه‌نه‌وه‌ تا بگه‌ڕێته‌وه‌ و پێگه‌ی‌ خۆی‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی‌ میللی‌ وڵاته‌كه‌مان بگرێته‌وه‌".

له‌ كۆتاییشدا ڤیسه‌نتی‌ دیلبۆسكی‌ ڕاهێنه‌ری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ لاڕۆخا ڕایگه‌یاند: "كاتێك ڤیام بینی‌ به‌ زه‌ویدا كه‌وت و هه‌ڵنه‌ستایه‌وه‌ هه‌ستم كرد دڵی‌ گواردیۆلا چی‌ لێ‌ هات، چونكه‌ منیش له‌و كاته‌دا هه‌مان هه‌ستم لا دروست بوو و خه‌مێكی‌ زۆر دایگرتم و په‌یوه‌ندیم به‌ پزیشكانی‌ یانه‌كه‌وه‌ كرد و سه‌ره‌تا پێبان ڕاگه‌یاندم كه‌ ماوه‌ی‌ 6 مانگ دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ ئێستا له‌وه‌ دڵنیا بووین كه‌ ناوبراو ماوه‌ی‌ 4 بۆ 5 مانگ دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ بۆیه‌ خوازیارم به‌ زوویی‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ڕیزی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ و هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیسپانیاش".




خه‌ندان سپۆرت