تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

4

سه‌هه‌ند نووسی:

جزاك الله‌ ، بابه‌تێکی به‌سودو پڕ  زانیاری بوو له‌سه‌ر سه‌روه‌رمان.

3

hamwmm xwendawa dast xoshbee ba swd bww

2

جزاك الله‌ ، بابه‌تێکی به‌سودو پڕ  زانیاری بوو له‌سه‌ر سه‌روه‌رمان.

1

بيست و پێنج پرسیار و وەڵام لەسـەر ژیـانی پێغەمبەر (صل الله‌ علیه‌ وسلم) بچۆ خواره‌وه‌ و سه‌يری بکه‌


پ٢٦/دوا وتەی پەیامبەر(صل الله‌ علیه‌ وسلم) چی بوو...؟ (نوێژەکانتان نوێژەکانتان، لە خوا بترسن، لەگەڵ ئافرەتان باش بن).

پ٢٧/یەکەم نوێژی پەیامبەر(صل الله‌ علیه‌ وسلم) ھی کەی بوو کە ئەنجامی دا..؟ (نوێژی نیوەڕۆ).

پ٢٨/یەکەم شت کە پەیامبەر(صل الله‌ علیه‌ وسلم)ئاماژەی پێکردبێ لە (وحی)سرووش چی بووە...؟ (خەونی ڕاست).

پ٢٩/وتاربێژی پەیامبەر(صل الله‌ علیه‌ وسلم) ناوی چی بوو....؟ (ثابت بن قی).

پ٣٠/ یەکەم نوێژ کە پەیامبەر(صل الله‌ علیه‌ وسلم) ڕکوعی تێدا برد ھی کەی بوو...؟ (نوێژی عەسر).

پ٣١/یەکەم لیوا کە پەیامبەر (صل الله‌ علیه‌ وسلم)دایمەزراند بۆ کام ھاوەڵ بوو...؟(حمزە بن عبدالمطلب).

پ٣٢/ھۆنیاری پەیامبەر(صل الله‌ علیه‌ وسلم) ناوی چی بوو...؟ (حسان بن ثابت).

پ٣٣/لە ڕۆژی ڕزگارکردنی(مەککە)ی پیرۆز پەیامبەر(صل الله‌ علیه‌ وسلم) کلیلی کەعبەی دا بەکێ...؟ (عوسمانی کوڕی تەلعە).

پ٣٤/یەکەم خێزانی پەیامبەر(صل الله‌ علیه‌ وسلم) کە وەفاتی کرد کامەیان بوو...؟ (خەدیجە.ر.خ).

پ٣٥/ پەیامبەر(صل الله‌ علیه‌ وسلم) تەنھا خێزانێکی لاو بوو ئەویش ناوی چی بوو....؟ (عائیشە.ر.خ).

پ٣٦/کچی زەینەبی کچی پەیامبەر(صل الله‌ علیه‌ وسلم)ناوی چی بوو....؟(امامە بنت عاص).

پ٣٧/دواھەمین خێزانی پەیامبەر(صل الله‌ علیه‌ وسلم) ناوی چی بوو...؟ (میمونە بنت حارث).

پ٣٨/یەکەم خێزانی پەیامبەر(صل الله‌ علیه‌ وسلم) کە لە پاشە خۆی وەفاتی کرد کێ بوو...؟ (زینب ی کچی جحش).

پ٣٩/ پەیامبەر(صل الله‌ علیه‌ وسلم) چەند حەجی کردووە..؟ (یەک حەج کە ئەویش حجە الوداع بوو).

پ٤٠/تەمەنی پەیامبەر(صل الله‌ علیه‌ وسلم) چەند ساڵ بوو کە وەحی(سرووش)ی بۆ ھات..؟(٤٠ساڵ).

پ٤١/یادی لە دایکبوونی پەیامبەر(صل الله‌ علیه‌ وسلم)ساڵانە لە چ بەروارێکی کۆچی ئەنجامدەدرێت...؟ (١٢ی ربیع لاول).

پ٤٢/کێ خۆشەویستەکەی پەیامبەرمان (صل الله‌ علیه‌ وسلم) بوو ھەروەھا خۆشەویستی کوڕی خوِشەویستەکەی بوو...؟ (ئوسامەی کوڕی یەزید).

پ٤٣/ پەیامبەرمان (صل الله‌ علیه‌ وسلم)بەکێی وتبھاوێژە دایک و باوکم بە فیدات بێت)..؟ (سەعدی کوڕی وەقاص).

پ٤٤/کێ بوو کە کچی پەیامبەرمان (صل الله‌ علیه‌ وسلم) ی ھێنا و دواتر کچی کچی پەیامبەری ھێنا....؟ (عەلی کوڕی ئەبو تالیب).

پ٤٥/ پەیامبەرمان (صل الله‌ علیه‌ وسلم) لە ڕۆژی (فتح) نوێژی(فتح)ی لە کوێ کرد...؟ (ماڵی ئوم ھانی).

پ٤٦/ پەیامبەرمان (صل الله‌ علیه‌ وسلم) ناوی دووڕووەکانی لای کێ ئاشکرا دەکرد...؟ (حوزەیفەی کوڕی یەمان).

پ٤٧/ پەیامبەرمان (صل الله‌ علیه‌ وسلم) لە نوێژێکدا ھەڵەی کرد کێ بۆی ڕاست کردەوە...؟ (ذوالیدین الخرباق بن عمرو السلمی).

پ٤٨/ پەیامبەرمان (صل الله‌ علیه‌ وسلم)کاتێک چوو بۆ (طائف)کێی لەگەڵ دابوو...؟ (زید بن حارثە).

پ٤٩/کێ پێش ناردنی پەیامبەر(صل الله‌ علیه‌ وسلم)باوەڕی ھێناوە...؟ (ورقە بن نوفل).

پ٥٠/دوومنداڵی ھەتیو بەشیان لە زەوی مزگەوتی پەیامبەرمان (صل الله‌ علیه‌ وسلم) ھەبوو کێن..؟(سھل و سھیل).