كێن ئه‌وانه‌ی مه‌لائیكه‌ت دوعایان بۆ ده‌كه‌ن؟
یه‌كه‌م: ئه‌وانه‌ی به ده‌ستنوێژه‌وه ده‌خه‌ون.
دووه‌م: هه‌ر كه‌سێك دابیشێت و چاوه‌ڕوانی بانگی نوێژ بكات.
سێیه‌م: هه‌ر كه‌سێك له ریزی پێشه‌وه‌ی نوێژی جه‌ماعه‌ت بێت (مه‌به‌ست له رێزی یه‌كه‌م و دووه‌مه).
چواره‌م: ئه‌وانه‌ی له نوێژی جه‌ماعه‌ت له‌لای راستی ئیمامه‌وه نوێژ ده‌كه‌ن.
پێنجه‌م: ئه‌وانه‌ی ریزی نوێژ به‌یه‌ك ده‌گه‌یه‌نن و بۆشایی پڕده‌كه‌نه‌وه.
شه‌شه‌م:دانیشان له دوای نوێژی جه‌ماعه‌ت.
حه‌وته‌م: ئه‌نجامدانی نوێژی به‌یانی و عه‌سر به جه‌ماعه‌ت.
هه‌شته‌م: سه‌ڵاوات لێدان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صل الله عليه وسلم).
نۆیه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی كه بۆ برایه‌كی موسڵمانی بپاڕێته‌وه له‌كاتێكدا كه برا موسڵمانه‌كه‌ی ئاگای لێ نییه.
ده‌یه‌م: هه‌ر كه‌سێك ماڵ و سامانی خۆی له‌پێناوی خودا ببه‌خشێت.
یازده‌هه‌م: هه‌ر كه‌سێك به‌ڕۆژوو بێت و پارشێو بكات.
دووازده‌هه‌م: پاڕانه‌وه‌ی میوانێكی به‌ڕۆژووبوو بۆ خاوه‌ن میوان.
سێزده‌هه‌م: هه‌ر كه‌سێك سه‌ردانی نه‌خۆش بكات.
چوارده‌هه‌م: هه‌ر كه‌سێك له‌سه‌ر نه‌خۆش قسه‌ی خێربكات (یان له‌سه‌ر مردوو قسه‌ی خێر بكا...