تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

[size=24]محەمەد عەلی كلای ده‌ستكێشه‌كانى خۆى به‌ دیارى ده‌داته‌ نێچیرڤان بارزانى


یاریزانی بۆكسێنی جیهانی (محەمەد عەلی كلای) ده‌ستكێشه‌كانى به‌ واژۆى خۆى به‌ دیارى ده‌نێرێ بۆ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى پێشووى هه‌ردوو كابینه‌ى چوار و پێنجى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كاندیدى پارتى بۆ وه‌رگرتنى كابینه‌ى حه‌وته‌مى حكومه‌ت.

رۆژنامه‌نووس مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندى له‌ لاپه‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك، باسى چۆنیه‌تى ناردنى جووته‌ ده‌ستكێشه‌كه‌ى ئه‌و یاریزانه‌ بۆكێسنییه‌ى جیهان ده‌كات بۆ نێچیرڤان بارزانى و ده‌ڵێت "محه‌ممه‌د عه‌لى كلاى دوای موسڵمان بوونی بەردەوام سەردانی ماڵی مامی مەرحومم جەنابی شێخ مەعصوم زیائەدین نەقشبەندی لە ئەمریكا دەكرد بۆ زیاتر شارەزابوون لە ئادابی موسڵمانان و وردەكاری شەریعەتی ئیسلام و تەسەوف، بەهۆی یەكێك لە كوڕەكانی جەنابی شێخ مەعصوم كە (دكتۆر عومەر)ە و پسپۆڕێكی گەورەی نەخۆشیەكانی پوك و چاندنی ددانە و ساڵانە بۆ كاری خێرخوازی دێتەوە كوردستان، محەمەد عەلی كلای، كاك نێچیرڤان بارزانی دەناسێت چونكە (دكتۆر عومەر) لەهەمان كاتدا هاوڕێی كاك نێچیرڤانە، ساڵی 2007 محەمەد عەلی كلای دەستكێشەكانی بە ئیمزای خۆیەوە لە رێگای دكتۆر عومەرەوە بە دیاری نارد بۆ كاك نێچیرڤان بارزانی ، منیش لەو دانیشتنەدا ئامادەبووم كە دكتۆر عومەر دەستكێشەكانی (كلای) پێشكەش كرد".

مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندى كه‌ له‌سه‌ر داواى نێچیرڤان بارزانى، ئه‌وكات هه‌واڵه‌كه‌ى بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه‌ له‌ درێژه‌ى وتاره‌كه‌ى خۆیدا ده‌ڵێت "ئێستا لە كوردستان كە گەرمەی باسكردنی كابینەی نوێی حكومەت و وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی حكومەتە لەلایەن كاك نێچیرڤان بارزانیەوە، ناچارم وەبیری بخەمەوە و بڵێم (محەمەد عەلی كلای) ئەو دەستكێشانەی بۆ ناردیت چونكە دەیزانی تۆ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیت و بەرپرسیاریەكی گەورە و مێژووییت لەسەرشانە، بۆیە ئەگەر لە كابینەكانی چوار و پێنج ئەو دەستكێشە پۆڵاینەت لە دەست نەكرد و ناوچاوانی هیچ وەزیر و بەرپرسێكی گەندەڵت شین نەكردەوە، ئەوا پێویستە ئەگەر سەرۆكایەتی كابینەی نوێی حكومەتت وەرگرت، لە دەستیان بكەیت و بەهێزی بۆكسەكانی محەمەد عەلی كلای بیدە بەناو چاوی هەر وەزیر و بەرپرسێكی گەندەڵ كە لەكابینەكەتتدا دەبن، بەهێزتریش ئاراستەی ئەو كەسانەی بكە كە دەیانەوێت یەكڕیزی گەلەكەمان و لایەنە سیاسیەكان و ئاسایشی كوردستان بشێوێنن".[/size]