تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

2

[size=24]جوانه‌كاك رزگار ماندونه‌بی برام[/size]

1

وریا له‌نێو هاوڕێكانیدا وه‌ستابوو قسه‌ی ده‌كرد و ئه‌وانیش پێده‌كه‌نین. ئه‌وه‌ی به‌وێدا بڕۆیشتایه‌ سه‌رنجی وریا و هاوڕێكانی ده‌دا.

ڕێبواره‌كان كاردانه‌وه‌كانیان به‌رامبه‌ر به‌ پێكه‌نینی ئه‌م چه‌ند گه‌نجه‌ جیاوازبوو، هه‌ندێكیان بزه‌یه‌كیان ده‌كرد و هه‌ندێكی تریان ناوچاویان گرژده‌كر.

ساتێك بۆ پێكه‌نین
"پێكه‌نین دیاریه‌كی خوایه‌ بۆ مرۆڤ" ئه‌مه‌ قسه‌ی وریا حه‌مه‌غه‌ریب بوو كه‌ له‌به‌رده‌م باخی گشتی سلێمانیدا وه‌ستابوو له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی سه‌رده‌می خوێندكاری زانكۆ "به‌ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ریاكانیاندا ده‌چوونه‌وه‌" كه‌ به‌شێك له‌و یاده‌وریانه‌ "له‌كاتی خۆیدا مایه‌ی ناخۆشی بووه‌، بۆ ئێستا مایه‌ی دڵخۆشی و پێكه‌نینن".

سه‌یرێكی جلوبارگه‌ ڕه‌شه‌كه‌ی منی كرد و به‌ پێكه‌نیه‌وه‌ وتی: "ژیان ئه‌وه‌ ناهێنێت، ده‌بێت بزانین له‌ ناخۆشترین كاته‌كاندا ساتێك هه‌یه‌ بۆ پێكه‌نین".

دڵ ده‌كوژێت؟!
وریا حه‌مه‌غه‌ریب ده‌رچووی به‌شی ده‌رووناسی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینه‌ و پێیوایه‌ "زۆربه‌ی زاناكان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ك ته‌نها مرۆڤ، به‌ڵكو به‌شێك له‌ ئاژه‌ڵه‌كانیش پێده‌كه‌نن".

وتیشی: "پێكه‌نین دیارده‌یه‌كه‌ له‌ مرۆڤێكه‌وه‌ بۆ مرۆڤێكی تر و به‌ پێی دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگاكانیش گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، به‌ڵام له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا، باشترین و جوانترین گوزارشتێكه‌ كه‌ مرۆڤ بۆ ده‌ربڕینی خۆشیه‌كانیان به‌كاری دێنێت".

به‌ڵام محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ر پێیوایه‌ "پێكه‌نینی زۆر دڵ ده‌مرێنێت". پێشی باشه‌ "پێكه‌نین به‌ده‌نگی به‌رز نه‌بێت، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) هه‌رگیز به‌ده‌نگی به‌رز پێنه‌كه‌نیووه‌".

پێكه‌نین و ئیسلام
محه‌مه‌د ده‌رچووی كۆلێژی شه‌ریعه‌یه‌ و له‌ ڕوانگه‌ی ئاینی ئیسلامه‌وه‌ له‌ پێكه‌نین ده‌ڕوانێت و ده‌ڵێت: "نابێت ئافره‌تان به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا پێبكه‌نن به‌تایبه‌ت كاتێك له‌گه‌ڵ كوڕاندا قسه‌ ده‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌مه‌ شتێكه‌ خوا و پێغه‌مبه‌ری خوا پێی ناخۆشه‌ و له‌ ئاینی ئیسلامدا ڕێی پێ نه‌دراوه‌".

شه‌هلا مه‌حمود مسته‌فا توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆتووبه‌ندكردنی ڕه‌فتاره‌كانی مرۆڤ به‌شتێكی باش نازانێت "به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی خوای گه‌وره‌ وه‌ك دیاریه‌ك پێی به‌خشیوین، چونكه‌ زانست سه‌لماندوێتی ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵه‌كانیش گوزارشت له‌ خۆشی و ناخۆشیه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن".

دابونه‌ریت
شه‌هلا ده‌ڵێت: "ترس له‌ پێكه‌نین، مایه‌ی پێكه‌نینه‌، چونكه‌ كاتێك مرۆڤ پێده‌كه‌نێت جگه‌له‌وه‌ی له‌ڕووی ده‌روونیه‌وه‌ ئاسووده‌ ده‌بێت هاوكات له‌نێو هاوڕێ و كه‌سه‌ نزیكه‌كانیشیدا خۆشه‌ویست ده‌بێت".

facebook