تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

2

ده ست خوش هه ربژیت

1

نووسینی :  کاروان کریم محموود/

http://www.yariga.net/wp-content/uploads/2012/01/Capture1.jpg

[size=16]ئەگەر بێت و ئێمە چاو بە کلاسیکۆکانی رابردوو بخشێنینەوە دەبینین خۆزێ مۆرینھۆ نەی توانیوە ئاواتاکانی ھاندەران و بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید بھێنێت کە چەندین سالە چاوەرێ ی دەکەن و ھاندەرانی یانەی شاھانە خەونی پێوە دەبینین سەرەرای ھەبوونی کۆمەلێک لە یاریزانی بەتوانا و ئەستێرە لە ریزی یانەکە کە زۆربەی ئەستێرە دراوشاوەکانی وەک کریستیانۆ ، بنزیمە ، ھیگواین ، ئەلۆنسۆ … ھتد لە ریزی یانەی مەدرید یاری دەکەن بەلام بۆ ماوەی چەند سالێکە یانەی بەرشلۆنە بۆتە بەر بەستێک لە بەردەم یانەی ریال مەدرید و یانەی شاھانە ناتوانێت ئەم بەربەستە ببرێت ‌

ئەوەی لێرەدا مەبەستمە باسی بکەم کلاسیکۆی ئەم جارە تا رادەیەک بۆ خۆزێ مۆرینھۆ و یاریزانەکانی لە کات و ساتێکی گونجاو و لەباردایە بۆ ئەوەی بتوانن بەربەستی یانە کە تەلۆنیەکە ببرن، بە ھۆی ئەوەی جۆزێ مۆرینھۆ چەندین فاکتەری بە ھێزی ھەیە بۆ سەرکەوتن بەسەر یانەی بەرشلۆنە ئەگەر بێت و بە شێوەیەکی گشتی سەیری ئاستی یاریزانانی یانەی بەرشلۆنە بکەین بە بەراورد لەگەل وەرزەکانی رابردوو ئەوا دەبینین زۆر لە دا‌لکشان دایە، بە ھۆی ئەوەی یاریزانانی بەرشلۆنە لە وەرزی رابردوو و وەرزەکانی تردا رێژەی گۆل تۆمار کردنیان یەکجار زۆر بوو و بەرادەیەک لە ھیچ یاریەک توشی زەحمەتی نەدەبوون،
بەلام ئەم وەرزە بە پێچەوانەی گشت وەرزەکانی تر یاریزانانی بەرشلۆنە زۆر زەحمەتی دەبینن لە یاریەکاندا ئەمەش وای کردووە کە یاریزانەکان ماندوو بونێکی زۆریان پێوە دیار بێت وە یەکێک لە کێشەکانی تری یانەی بەرشلۆنە یاریە یەک بە دوای یەکەکانیەتی لە پالەوانێتیەکاندا و لە زۆربەی پالەوانیتیەکانیشدا یانەی بەرشڵۆنە تا کۆتایی پالەوانیەتیەکان بەردەوام دەبێت، سەرەرای ئەوەش پێکانی یاریزانان ڤیاو پیدرۆو ئامادەنەبوونی یاریزان سیدۆ کیتا لەیاریەکە بەھۆی بەژداری کردنی ھەلبژاردەکەی،

ئەم ھۆکارانەی کەلەسەرەوە ئاماژەم پێدا، بۆتە ھۆی ئەوەی کە ھەلێکی زێرین بۆ مۆرینھۆ و پیاواکانی برەخسێنی بۆ ئەوەی بتوانن بەسەر بەرشلۆنە زال بن جۆزێ مۆرینھۆ کە بە سپەیشەل وان ناسراوە چەندین ھۆکاری بەھێزی لەبەر دەست دایە بۆ سەرکەوتن بەسەر بەرشلۆنەدا بۆیە ھەول دەدات چەکەکانی خۆی بەکار بھێنێت. یەکێک لە گرنگتیرن کارەکانی مۆرینھۆ ئەوەیە کە پێویستە کریستیانۆ لە رووی دەرونیەوە ئامادە بکات و کۆتایی بەو ھستریایە بێنێت کە لە یاریەکانی کلاسیکۆ توشی دەبێت گەربێت و کریس لە رووی دەروونیەوە ئامادەبێت و وەک چەکێکی کوشندە دژی یانەی بەرشەلۆنە بەکاری بھێنێت، تاکە فاکتەر بۆ دەرخستنی ئاستی یاریزان کریس جێبەجێ کردنی پلانی ھێرشبەرە، کەدەبێتە پالنەرێک بۆ دەرخستنی تواناکانی ئەم یاریزانە،

ھەرچەندە بردنەوەی یەک یاری لە کلاسیکۆدا نابێتە چارەسەرکردنی زامەکانی یانەی مەدرید بەلام ئەم بردنەوەیە چەندین ئامانج بۆ یانەی ریال مەدرید بە دی دێنێت وا لە یاریزانانی یانەی ریال مەدرید دەکات کە ورەیان بەرزتر بێت بۆ بردنەوەی لالیگا و خولەکانی ترو رزگاربوونی کریستیانۆ لەم قەیرانەی کە بەرامبەر بەرشلۆنە تووشی ھاتووە لە چەند یاری رابردووی کلاسیکۆدا یەکێک لە ئەنجامەکانی تری بردنەوەی ریال مەدرید دروست بوونی متمانەی زیاتری ھاندەرانە بە یانەکەیان لەگەل چەندین ئەنجامی تر کە تەنھا بە یەک سەرکەوتن بۆ یانەی ریال مەدرید دەستبەر دەبیت .[/size]