تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

6

supas bo ewa

5

perozi bet
dai inshalah naxsha la awani intezar har natejak dakan la zhyanyan ba dast dahenn
ba bzanen chi haya lo kurdistan

4

كه‌ره‌ووز گیان گه‌ره‌ووز lol:lol:
بیرم دێ ساڵی نه‌وه‌ته‌كان بوو فیلمێكی لای ماڵی ئێمه‌ ده‌رهینا..

با به‌خێربێته‌وه‌..

3

سه‌ر ڕووته‌ی بابێته‌ووه‌

2

peroze  be  ba  xoshe  be

1

ھونەرمەندی کۆمیدکار (حەمکۆ) پێش چەند رۆژێک لە وڵاتی بەریتانیا رەگەزنامەی ئەو وڵاتەی پێدرا، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە "ھەولێر"ـی راگەیاند : "من وەکو (حەمکۆ) یەکێک لە خەونەکانم ئەوە بوو لە ژێر کاتژمێرەکەی "بیگبن" وێنەیەک بگرم، خەونم بە وڵاتی بەریتانیاوە دەبینی، بە شێوەیەکی گشتی ھەموو مرۆڤێک خەونی ھەیە ئاواتی ھەیە بەڵام ئەگەر بێت و مرۆڤ باوەڕی بەخۆی بێت و ئارام بگرێت دەتوانێ بگاتە ئاوات و خەونەکانی".
گوتیشی : "چەند رۆژێکە زۆربەی ئاواتەکانم ھاتە دی، ئەو چاوەڕوانیەی کە ساڵانێکە ھەبووە پێی گەیشتم، سوپاس بۆ خوای گەورە چەند رۆژێکە بە جۆرێکی دیکە دەژیم و نائومێدی نەماوە لە ژیانم، ئێستاکە ھەست دەکەم ئەو ماندوو بوونەی چەند ساڵە دەیچێژم بە فیرۆ نەچووە".
دەربارەی وەرگرتنی رەگەزنامەی وڵاتی بەریتانیا (حەمکۆ) گوتی : "رۆژی پێنج شەممەی رابردوو ٢٦/ ١/ ٢٠١٢ خۆشترین رۆژی ژیانم بوو، لەو رۆژەدا وڵاتێکی دیکە وڵاتێکی پڕ لە دیمکوراسی رەگەزنامەی خۆی پێدام و منی کرد بە ھاوڵاتی خۆی، دوای (٩) ساڵ ژیانم لە تاراوگەو چاوەڕوانی توانیم لەو رۆژەدا رەگەزنامەی وڵاتی بەریتانیام وەرگرت و ھەموو مافێکی ھاوڵاتی بوونیان پێدام، لە سوێند خواردنەکەم لە کاتی وەرگرتنی رەگەزنامەکەم ئەوەی گرنگ بوو پێیان گوتم تۆ وەک ھاوڵاتیەک مافی ئەوەت ھەیە لێرە بژیت و قسەی خۆت بکەی و ئازادی لە چۆنیەتی ژیان بەسەر بردن و چۆنیەتی قسە کردن بەرامبەر وەرگتنی مافەکانی خۆت".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا (حەمکۆ) ئەوەشی گوت : "من لە ئێستادا وەک ھاوڵاتیەکی بەریتانی دەمەوێ خزمەتی وڵاتی خۆم بکەم، خزمەتی کوردستان و جەماوەرە بەرێزەکەم بکەم، کە ساڵانێک زۆرە من بێدەنگم و چاوەڕێی بەرھەمی تازە لە (حەمکۆ) دەکەن، لەئەمڕۆوە لە رێگەی رۆژنامەی "ھەولێر"ـەوە رایدەگەینم کە دەست بەکارە ھونەرییەکانم دەکەمەوە، دەست بە کۆمیدیا دەکەمەوە، بە جەماوەرکەم دەڵێم ئێوە زۆر چاوەڕێ بوون، منیش زۆر چاوەڕێ بووم، بەڵام لە ئێستادا چاوەڕوانی کۆتایی پێھاتووە چاوەڕوان بن دێمەوە کوردستان و کاری زۆر جوان دەکەم".
دەربارەی کاتی ھاتنەوەی بۆ کوردستان و ئەنجامدانی کارە ھونەریەکانی ێ کاتێکی داناوە؟ لەوەڵامدا گوتی : "سەعات سفرم داناوە ھەربزانن لەناکاو ھاتمەوەو لە ھەولێر رایدەگەینم چی دەکەم و چیم ئامادەکردووە، بەڵام دڵنیا بن ھەگبەی (حەمکۆ) پڕە لەکاری تازەو چاوەڕوانبن لە سەعاتی سفر دێمەوە".
دەربارەی رێکەوتی لەگەڵ کەنالێکی تەلفزیۆنی بۆ ئەنجامدانی کاری کۆمیدیا و فلیمی تەلەفزیۆنی (حمکۆ) گوتی : "لەلایەن کەناڵە تەلەفزیۆنەکانەوە پەیوەندیم پێوە کراوە، بەڵام وەڵامی من تەنیا ئەوەیە دەبێ (حەمکۆ) ئازاد بکەن لەکار کردن، واتە بە ویستی کەس کار ناکەم بەڵکو بەو ئەزموونە تازەیەی کە لە دەرەوەی وڵات ماوەی (٩) ساڵە بەدەستم ھێناوە کاری پێدەکەم و بەبێ ئەوەی کەس بریندار بکەم، بەڵکو بە زمانی کۆمیدیا کارێکی زۆر تازە دەھێنمە بوون، جا ھەر تەلەفزیۆنێک توانی ئەو گرەوە لەگەڵ من بباتەوە منیش لەگەڵی رێکدەوم".

http://www.webchinupload.com/files/982071312-hamko-passport.jpg

chra tv