چه‌ند نهێنیه‌ك ته‌نها تایبه‌ت به‌كچان
مرۆڤ جوانی ته‌نها له‌روخساری به‌دیناكرێت روخسار پێوانه نیه بۆ جوانی به‌ڵكو ئه‌وه ههڵسوكهوتو كرداری رۆژانه‌یه پێوانه‌ی جوانی‌و باشی دیاریده‌كات ،
كچان گوێ بۆ چه‌ند ئا مۆژگارییك بگرن له‌شێوازی ههڵسوكهتتدا تا جوانتر‌و ناسكتربن له‌به‌ر چاوی بهرامبهرو هاوڕێیانت . زه‌رده‌خه‌نه *زه‌رده‌خه‌نه نیشانه‌ی ناسكی‌و جوانییه به‌تایبه‌ت له‌كاتی چاوپێكه‌وتن‌و خواحافیزی كردن زه‌رده‌خه‌نه پێویسته هه‌روه‌ها له‌كاتی سوپاسكردنو یارمه‌تی وهرگرتنو پرسیار كردنیشدا.
*یارمه‌تی هیچ كات دوو دڵ مه‌به له‌یارمه‌تی دانی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌دێنه رێگات ئه‌گه‌ر هاتوو بهووشهیهكی جوانیش یان روویه‌كی خۆشیش بێت.
* شانازی باشتروایه كه‌شانازی نه‌كه‌یت بهجوانیو سه‌رمایه‌و ته‌نانه‌ت بهباشیت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ دروستكه‌ری هیچێك له‌مانه نیت ئه‌گه‌ر شانازی بكه‌یت یان له‌خۆت رازی بێت ئه‌وا له‌به‌چاوی ده‌وروبه‌ر كه‌سێكی ره‌زا گران ده‌بێت هه‌رچه‌نده جوانیش بیت له‌روخساردا.
* ئازار‌و خهمو خه‌فه‌ت ئه‌و كاتانه‌ی كه‌هه‌ست به‌ئازار ده‌كه‌یت له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك بێت بێ ده‌نگ به‌و هه‌موو كاته‌كانت به‌بیركردنه‌وه له‌و ئازاره به‌سه‌ر مه‌به.
* نرخ ئه‌گه‌ر شتێكت كڕی به‌دیاری بۆ كه‌سێك ئه‌و نرخه‌ی پێوه‌یه‌تی لێكه‌ره‌وه ئینجا بینێره بۆی.
كهموكورتیو عه‌یب ئه‌گه‌ر له‌ناو كۆمه‌ڵێكدا دانیشتبوی كه‌سێكی له‌روخساردا ناشرین بوونی هه‌بوو له‌وێدا باسی له‌ش جوانی‌و رێك پۆشی مه‌كه‌و باسی هه‌سته ناخۆشه‌كانی كه‌سێك مه‌كه كهناشرین بێت یان باسی كه‌موكورتییه‌كان مه‌كه...
بة هيواى سةركةوتن بؤ كشت لايةك