تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

5

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت

4

ئه‌م بابه‌ته‌ زیاتر لایه‌نی جوگرافی گرتۆته‌وه‌ نه‌ک میژوویی

3

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت کاکه‌ ئاسۆ گیان هێشتان چه‌ند به‌شێکی ماوه‌  ئه‌وانیش دادنێم

2

له‌ مێژووی شه‌شه‌می ئاماده‌یی كه‌میك به‌ كورتی باسی كردووه‌
به‌ڵام به‌م شێوه‌یه‌ نیه‌ .
ده‌ستت خۆش بۆ ئاماده‌كردنی .

1

[center]مێژووی عێراق
به‌شی يه‌كه‌م



ولاتی عێراق
ولاتی  عێراق رووبەرەكەی نزیكەی ( 453.500 ) كم چوارگۆشەیە ، شوێنێكی گرینگی هەیە لە جیهانی نوێدا نەك لەبەرئەوەی دەولەمەندە بە دەرامەتی سروشتی و پیشەسازی و وە یان لەبەر گرینگی شوێنە سەربازییەكەی ، بەلكو شوێنێكی جوگرافی بایەخ داری هەیە چونكە دەروانێتە سەر بەشی رۆژهەلاتی ناوچەی رۆژهەلاتی ناوەراست ، هەمووی گرینگە چونكە دەكەوێتە سەر پردێك زەوی هەرسێ‌ كیشوەرەكان بەیەكتر دەگەیەنێت ( ئەوروپا ، ئاسیا ، ئەفریقا ) ، وە ئاسانترین شوێن و رێگای وشكانی و ئاوییە كە بە ناوچە ئاوەدانەكاندا دەروات ، عێراق بەشێكە لە ناوچەی یان لە رێگای ( هلال الخصیب ) ئەم ناوچەیە دەست پێدەكات لە ( كەنداوی عەرەبی و پاشان پێچ دەخواتەوە بەرەو عێراق و سوریاو فەلەستین و لبنان و تا دەگاتە سەر دەریای سپی ناوەراست ) . لە سەردەمی مێژووی كۆندا ئەم ناوچەیە رێگای بە یەكگەیشتنی نەتەوەكانی رۆژهەلات بە رۆژئاوا . سەرەرای پێشكەوتنی شارستانی وە هۆیەكانی گواستنەوە عێراق گرینگی و تایبەتمەندی شوێنی خۆی پاراست ؛ لەبەر ئەوەی هەموو رێگاكان لە ناوچەی كەنداو كۆدەبێتەوە وە ناوچەكانی باكورو رۆژهەلاتی كەنداوی عەرەب ناوچەی شاخاوی و سەختن سەرەرای ئەوەی ناوچەی كەنداوی عەرەب شوێنێكی بازرگانی مامناوەندی یە ئەویش لەبەر بوونی رێگاكانی ئاوی بەدەریای سوور و نۆكەندی سوێس دا . بەلام باشووری عێراق گرینگییەكی تایبەتی هەیە لەبەر ئەوەی ناوچەیەكی بازرگانی یان بەناوچەیەكی ( ترانسێت )ە سەرەرای گرینگی شوێنەكەی ولاتی عێراق لەرووی ئابوورییەوە بایەخی زۆری هەیە چونكە مادەی سەرەتایی كانزایی زۆری تێدایە كە جیهانی نوێ‌ پێویستییەتی ، وە عێراق لەرووی كشتوكالی یەوە گرینگی خۆی هەیە بەتایبەتی لە بواری چاندنی دانەوێلە ( گەنم و جۆ )ئەگەر هاتوو زەویەكانی شێوازی زانستی تێدا بەكاربێت ئەوا داهاتێكی گرینگ بۆ ولات دابین دەكات سەرەرای بوونی چەندین جۆر كانزاو سامانی سروشتی تر.
    شوێنی ولاتی عێراق
زۆربەی لێكۆلینەوە جوگرافییەكان گرینگی تەواو دەدەن بە شوێنی جوگرافی چونكە شوێن یان موقع – Location – گرینگی تایبەتی هەیە ، وە پێگە ( شخصیەت ) ی هەر ولاتێك و هەر ناوچەیەك دیاری دەكات ،شوێنی ولاتی عێراق دەتوانین لە سێ لایەنەوە دیاری بكەین :
یەكەم / شوێنی فەلەكی . دووەم / شوێنی وشكانی و ئاوی . سێیەم /  شوێن بە گوێرەی ولاتانی دەوروبەر و  وە نیشتمانی عەرەبی 0
یەكەم/ شوێنی فەلەكی :
شوێنی فەلەكی گرینگییەكی تایبەتی هەیە چونكە پێگەی ولات دیاری دەكات جا چ لە رووی ئابووری بێت یان لە رووی سیاسیەوە ، كە شوێنی فەلەكی لێپرسراوە لە دیاری كردنی تایبەتمەندییەكانی ئاوو هەوا پاشا كاریگەری دەبێت لەسەر جموجۆلی ئابووری  بە هەموو شێوەكان ، عێراق دەكەوێتە نێوان بازنەی پانی (29.5.20 باكوور لە باشوور ) وە ( 37.22.50  لە باكووردا)كە بە سنوورەكانی باكوردا تێدەپەرێت ، ئەم بازنە تایبەتمەندی ئاووهەوای ولات دیاری دەكەن وە لێپرسراون لە بوونی چەندین جۆر لە ئاوو هەوا ( متنوع المناخ) وەك و ئاوو هەوای دەریای سپی ناوەراست لە باكووردا وە ئاووهەوای ئستێپس لە ناوەراستدا وە بە مامناوەندی گەرم و بیابانی لە ناوچەكانی باشوورو رۆژئاوادا ، ئەمانە هەموو لێپرسراون لە جۆراوجۆری ئاوو هەوا پاشان جۆراوجۆر بوونی بە بەرهەمە رووەكییەكان یان بەمانای پشت بەستنی تەواو بە خۆی (خۆبژێوی ) پاشان ناردنە دەرەوەی ئەو بەشەی كە زیادە لە پێداویستییەكان بۆ دەرەوەی ولات ، هەروەها عێراق رووبەرێكی باشی هەیە كە درێژ دەبێتەوە لە نێوان هێلی درێژی ( 38.45 رۆژهەلات لە رۆژئاوا ) وە (48.45 رۆژهەلات لە رۆژهەلات) 0
دووەم / شوێنی عێراق بەگوێرەی  وشكانی  و ئاوی:                        27/10/2009
لە سەردەمانێكی كۆنی شارستانیەتیدا عێراق رێگایەكی سەرەكی بوو بۆ بەستنەوەی شارستانیەتی ئەوروپاو دەریای سپی ناوەراست لە رۆژئاوا وە هەروەها شارستانیەتی رۆژهەلاتی ئاسیا هەرچەندە بە هۆی پێشكەوتنی بواری تەكنۆلۆجیا و گەیاندن شوێنی ووشكانی ولاتی عێراق گرینگییەكەی دەگۆرا لە سەردەمێكەوە بۆ سەردەمێكی تر ،
لە رووی ئاوی یەوە عێراق كەنارێكی ئاوی هەیە كە بە نزیكەی ( 60 كم ) دەبێت لەسەر كەنداوی عەرەبی ئەمەش رۆل وگرینگی خۆی هەیە لە بواری بازرگانی و كەلوپەلی تردا ، وە لە رووی ئاووهەواوە  رووبەرە ئاویەكان دەریای سپی ناوەراست و دەریای سوور و كەنداوی عەرەبی هەندێ‌ جار رۆلیان دەبێت لەسەر رەگەزەكانی ئاوو هەوا بە تایبەتی گەرمی و باران بەلام دەریایەكانی رەش و قەزوین ئەو رۆلەیان كەمترە 0
سێیەم / شوێنی عێراق بە گوێرەی ولاتانی دراوسێ‌ :
لە باكووردا توركیا ، لە رۆژهەلات دا ئێران ، لە رۆژئاوا دا سوریا و ئوردن ، لە باشووردا كوێت و سعودیە دراوسێی ولاتی عێراقن
درێژی سنور لەگەل ئەم ولاتانە بەم شێوەیەی خوارەوەیە :
ئێران  1300 كم  ، توركیا  377 كم ، سعودیا  812 كم   ، ئوردن  140كم   ، كوێت  195 كم   ، سوریا   600 كم  .
    لایەنی بەرزی و نزمی – فیسۆگرافی – سروشتی
یەكەم / ناوچەی شاخاوی .    دووەم / ناوچەی زورگ.   سێیەم /  دەشتەنیشتەنییەكان .   چوارەم /  بانی رۆژئاوا.
لێكۆلینەوە لە فیسۆگرافیای ولاتی عێراق كارێكی ئاسان نیە لەبەر ئەوەی لە سنوری ئەم ولاتە چەندین جۆر دیاردەی سروشتی رووی زەوی بە چاو دەبینین ، ناوچە شاخاوییە بەرزەكان لە باكوور و باكووری رۆژهەلاتدا كە لە رووی پێكهاتەوە بەشێكن لە زنجیرە چیاكانی ئەلپی لە ئەوروپادا پاشان بەرەو ئاسیا درێژدەبنەوە لە ناوچەكانی ( بێرن ) ە لە ئیسپانیا تا دەگاتە چیاكانی (الیوماس ) لە بۆرما . بەشەكانی رۆژئاوای عێراق بەشێكن لە بانەكانی نیمچە دورگەی عەرەبی كەلە رووی جیۆلۆجیەوە لە تاوێری زۆر كەونن( بەردی كۆن )، وە زۆر رەقن بەلام ، بەشەكانی ناوەراستی یان ( دەشتەكانی دۆلی دیجلەو فورات ) كە بە قوورو ڵیتە داپۆشراوە لە سەردەمی دووهەم و سێیەمی جیۆلوجی دروست بوون لەگەل دروست بوونی دەشتەكانی هیند كە ( كنج و سند) ناسراون ئەم دەشتانە زۆر نزمن ، بەلام ناوچەی زۆرگ چەند تایبەتمەندیەكی خۆی هەیە كە جیا دەكرێتەوە لە ناوچەكانی تر ئەم ناوچەیە لە پێچی سادە پێك هاتووە وە لە نێوان ئەو پێچانەدا دەشتی فراوان هەیە بۆیە ناتواندرێت لەگەل ناوچە شاخاویە بەرزەكاندا یەك بخرێت ،  لەرووی بەرزی و نزمییەوە ناوچەی زوورگ جیاوازە لەگەل دەشتی نیشتەنی بۆیە ناتواندرێت لەگەل ئەم دەشتانەدا یەك بخرێت ، بەلام ناوچەی بانی رۆژئاوا تەنها بەشە یا ناوچەیە لە عێراقدا پێكهاتەكەی بەردی زۆر كۆنن كە لە بۆ سەردەمە كۆنەكان دەگەرێتەوە ئەم بەردانە بەبەردی كلس داپۆشراون ( Limestone ) كە پێك هاتەكەی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی دووهەم و سێیەمی جیۆلۆجی . دواتر ئەو بەرگانە لە بەشەكانی رۆژئاوا نەمان بەهۆی دامالینەوە هەرچەندە لە رۆژئاواوە بەرەو رۆژهەلات بچین جۆری بەردەكان دەگۆرێت لە بەردی كۆنەوە بۆ بەردی نوێ‌ وە ئەگەر سەیری چینەكانی ئەم بەردانە بكەین لە بانی رۆژئاوا لێژاییان زۆر كەمە چونكە دامالین زۆر كاری تێكردوون تەنها لە ناوچەی ( كارە ) نەبێت لە رۆخەكانی رۆژهەلاتی بانی رۆژئاوا كە بەپێچی سادە كۆتاییان دێت وە لە هەندێ‌ شوێندا تووشی شكان بوونەوە . بەلام دەشتی نیشتەنی هەموو بەشەكانی تەختن تەنها بەشی رۆژئاوای نەبێت كە هەندێ‌ بانی تێكەل بووە كە سەردەمی جیۆلۆجییەكەشی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی ( میۆسین ) بەلام ناوچەی گردەكان بەردی جۆراو جۆر
ژ    تەمەنی جیۆلۆجی    age    جۆری بەردەكان
1    سەردەمی نوێ‌ ( هاوچەرخ (
    بەردی رووبارەكان  River gravels -Recent   
    پاشماوەی بەرزاییەكانHill -
    بەردە هەلوەریوەكان ( ترسبات )Wash -
    بەردی لمی Sands -2    البلایوسینPliocene -     
    گفلیShele -
    پلاو پلاو
    بەردی لمی فارسە سەروو3    المیوسین Miocene -     
    و بەردی گفلی چینی دبدبەDib – Deeb Beds -
    بەردی كلسی – سەردەمی فارسی سەرووCawer Fars -
4    الایوسینEocene -     بەردی كلسی لە باكوور وە لە ناوچەی بیابانی باشوور -
5    اولیكوسنOligocenpous -    بەردی كلسی لە باكوور
6    التباشیریCretaceovs -     كلسی – گفلی – لم لەرۆژئاوا
7    الجواسیJurassic -
التریاسیTriassic -
البرمنPermian -
جۆراو جۆرVariow -     بەردی ئاگری – گۆراو – لە ناوچەی شاخە بەرزەكان پەیدابوون
دەبیندرێت وەك بەردی زەیتی (  Shales ) كە بۆ سەردەمی فارسی سەروو (  Apper Fars  ) ، ئەم بەشە بە زۆری لە نزیك چیای بێخێر دەردەكەوێت لە نزیك شاری زاخۆ كەلە بەردی گەورە گەورە پێك هاتووە كە بەزۆری لەگەل ئاوی جۆگە و رووبارەكاندا هاتۆتە خوارەوە پاشان لە ناوچە نزمەكاندا نیشتوون كە دەشتی ناوچەی شاخاوی پێك هێناوە .              5 %  هەموو عێراق چیا دایپۆشیوە كە دەكاتە ( 23.270 كم2 ) .
    ناوچەی شاخاوی لە عێراقدا :                                               17/11/2009
ناوچە شاخە بەرزەكان ( پێچەسەختەكان ) / ئەم ناوچەیە دەكەوێـە نێوان سنووری ( عێراق – ئێران ) هەروەها ( عێراق – توركیا ) وە بریتین لە ( شاكێو – شەكیو كە بەرزییەكەی  - 3068 م بەرزە ) هەروەها ( حەسارۆست - قەندیل كە بەرزییەكەی نزیكەی  - 3451 م بەرزە وە حەسارۆست  3607 م بەرزە ) شاخەكانی نێوان عێراق توركیا وەكو( شاخی میهرەبان  -  2133 م) هەروەها( چیای ئاشیتە – 2352 م بەرزە) هەروەها (چیای سەرمەیدان– 3510 م)بەرزە ، ئەم ناوچەیە لە ئەنجامی پالەپەستۆی بەهێزەوە چەمایتەوە بۆتە هۆی نەبوونی سیستەمێكی دیاری كراو بۆ دابەش بوونی ئاو ، هەروەها ئەم ناوچەیە لە بەردی گۆراو پێك هاتووە وە هەندێ‌ جاریش بەردی كلسی لەم ناوچەیە دا بەدی دەكرێت ، هۆكارەكانی دامالین بەتایبەتی ( بەفرو باران ) كاریگەری زۆری بەسەر ئەم ناوچەیەدا كردووە هەندێ‌ جاریش بەردی ئۆرگانی یان ئەصلی تێدا بەدی دەكرێت ، بەلام
ناوچەی پێچە سادەكان / ئەم ناوچەیە لە دوو زنجیرە شاخی هاوتەریب پێك هاتووە ، دەشتی ناوچە شاخاوییەكان وەك ( سندی – شارەزوور – رانیە ) ئەم ناوچانە جیا دەكەنەوە لەگەل ناوچە پێچەسادەكان ، هێلی یەكەمی ئەم دوو زنجیرەیە ناوچەی شاخە بەرزەكان جیا دەكەنەوە لە ناوچەی زورگ كە ئەوانیش پێك هاتوون لە شاخەكانی ( بێخێر- سپی ، عقرە – ئاكرێ‌ ، شیلمان ، باباجی – پیرمام ، سەفبن ، هەیبەت سولگات ، بازیان ، سەگرمە ) كە بەرزیاییان لە نێوان ( 1000  - 1700 مەتر ) دایە ، بەلام هێلی دووەم بریتیە لە ( گارە ، بەرات ، حریر ، كۆسرەت ، تاسلوجە ، سوورداش ، پیرەمەگرووم ، بەرانان )كە بەرزیان لەنێوان(1400 – 2000 مەتر) دایە .
لەم ناوچەیەدا چەند دەشتێكی فراوان هەیە وەك لەسەرەوە باسمان كرد .
1) دەشتی سندی – زاخۆ : ئەم دەشتە لە شێوەی سێگۆشەیەك دایە كە بنكەكەی هاوتەریبە لەگەل رووباری (هیزل) كە سنووری عێراق توركیا یە ، ئەم دەشتە درێژ دەبێتەوە لە رۆژئاوا بۆ رۆژئاوا بەرزییەكەی لە نێوان (400 – 600 ) مەتر دەبێت پانییەكەی ( 6 كم ) دەبێت هەروەها ، درێژییەكەی ( 25 كم 2 ) دەبێت ، ئەم دەشتە بە نیشتەنی لمی داپۆشراوە لە بەشی رۆژهەلاتیدا دەگات بە دەشتی ئامێدی كە رووبەری ئەم دەشتە كەمتر بەپیتە
2) دەشتی رانیە : ئەم دەشتە لە شێوەی هێلكەییدایە ئاوی زێی بچووك بەم دەشتەدا تێپەر دەبێت كە پێچ دەخواتەوە  شێوەی ( V ) پێك دەهێنێت ، بەرزی ئەم دەشتە لە نێوان ( 480 تاكو  600مەتر ) دایە ، شاخی كێوە رەش ئەم دەشتە دەكاتە دوو بەشەوە كە بەشی رۆژهەلاتی بە دەشتی پشدەر ناسراوە  وە بەشی رۆژئاوای بە دەشتی بیتوێن ناسراوە تێكرای رووبەری ئەم دەشتە بەهەردوو بەشەكەیەوە ( 800 كم 2 ) دەبێت .
3) دەشتی شارەزوور : ئەم دەشتە دەكەوێتە ئەو پەری باشووری رۆژهەلاتی ناوچەی شاخاوی لە سنووری عیراق ئێران وە بەرزی ئەم دەشتە لە نێوان ( 540  - 600 ) مەتر دایە درێژییەكەی ( 45 كم وە پانییەكەی 15كم ) دەبێت ، شاری سلێمانی دەكەوێتە ناوەراستی ئەم دەشتەوە ئەم دەشتە لە شێوەی چەماوەیەكی قۆپاودایە . شاری هەلەبجە دەكەوێتە ئەوپەری باشووری .


س_له‌كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی سۆران به‌وانه‌ گوتراوه‌ته‌وه‌

[/center]