تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » له‌ ده‌ستم دێ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

بريا نووسی:

ئه‌و شه‌وی پف له‌ چرا كه‌م.  ئةمة هةلةية
ئةو شةوى فوو لة جرا كةم .
دةست خؤش هؤنراوةيةكى تا بليى بة قوةتة و وابزانم هى عبدالله بةشيوة دةست خؤش بؤ هةلواسينى

ده‌ست خۆش بۆ راستکردنه‌وه‌ی به‌ڵێ عبدالله‌ په‌شێوه‌

2

ئه‌و شه‌وی پف له‌ چرا كه‌م.  ئةمة هةلةية
ئةو شةوى فوو لة جرا كةم .
دةست خؤش هؤنراوةيةكى تا بليى بة قوةتة و وابزانم هى عبدالله بةشيوة دةست خؤش بؤ هةلواسينى

1

له‌ ده‌ستم دێ
كاتژمێری كامه‌رانیت بوه‌ستێنم.
له‌ ده‌ستم دێ
ئه‌ڵقه‌ی په‌نجه‌ت پێ فڕێ ده‌م،
نامه‌ی به‌ختت بسووتێنم.

له‌ ده‌ستم دێ
هه‌موو شتێك ئاشكرا كه‌م.
كام شه‌وت گه‌ش و ڕووناكه‌،
ئه‌و شه‌وی پف له‌ چرا كه‌م.

له‌ ده‌ستم دێ، به‌ دوو وشه‌،
دڵی زاوای نووستووت ڕه‌ش كه‌م،
له‌ خۆشاوی شه‌وی په‌رده‌تان بێ به‌ش كه‌م.

نامه‌كانت یه‌ك یه‌ك ماون.
دیارییه‌ ساده‌كانت یه‌ك یه‌ك ماون.
چاویان شۆڕه‌،
ده‌ست له‌سه‌رسنگ بۆم وه‌ستاون.
له‌تاوی ئه‌و كاره‌ساته‌م
ئاره‌قه‌ی شه‌رم ده‌تكێنن.
مۆری حه‌زێكی ئاگرین
به‌ ناو چاوته‌وه‌ ده‌لكێنن.
* * *
تاڵێكی پرچت نه‌ماوه‌
تێرتێر بۆنم نه‌كردبێ.
جێی ده‌رزییه‌ك
له‌ سنگی برسیت نه‌ماوه‌
په‌نجه‌م په‌ی پێ نه‌بردبێ.

گه‌واهی ده‌ده‌ن له‌سه‌رت
دارتێله‌كانی سه‌ر شه‌قام.
گه‌واهی ده‌ده‌ن ئه‌وانه‌ی
نامه‌ی تۆیان بۆ ده‌هێنام.

به‌ڵێ، گیانه‌!
گه‌ر بمه‌وێ
كاتژمێری كامه‌رانیت بوه‌ستێنم...
گه‌ر بمه‌وێ
ئه‌ڵقه‌ی په‌نجه‌ت پێ فڕێ ده‌م،
نامه‌ی به‌ختت بسووتێنم-
به‌ڵگه‌م پێیه‌،
هه‌زار به‌ڵگه‌ی ئاشكرا و ڕوون.
به‌ڵگه‌ی چوار ساڵ پێكه‌وه‌بوون.
به‌ڵام... چبكه‌م!
خۆشه‌ویستیت - نه‌هه‌نگێكه‌،
خوێنی هه‌ڵچووم ده‌خواته‌وه‌...
خۆشه‌ویستیت - ڕووبارێكه‌،
قینی ڕه‌شم ده‌شواته‌وه‌!

abdulla pashew

یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » له‌ ده‌ستم دێ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌