دةس خؤش شعريكى جوان و بة مانايا ..........
ماندوو نةبى ............................
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » مەحوی لە ستایشی پیغەمبەری ئیسلامدا ،د.خ ،دەلیت » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
دةس خؤش شعريكى جوان و بة مانايا ..........
ماندوو نةبى ............................
سوپاس هاوڕێێان
dastakantan xosh be sarkawtw bn
[size=24]دەستت خۆش بێ ........ [/size]
ده‌ستت خۆشبێا منیش ئه‌مه‌م هێناوه
کورته‌یه‌ک له ژیانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام
محمد(ص) به‌هۆنراوه‌ی مامۆستا(عوسمان جوتیار)که له‌کۆتایی
ساڵی حه‌فتاکاندا وتراوه فه‌رموون
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌دیهێنه‌ری ئه‌رز و ئاسمان
دیسان به‌ناوی ڕه‌هبه‌ری هه‌موو
ئه‌و مه‌رده‌ی مانگی مه‌ولوود په‌یدا بوو
یادی چاکترین به‌نده‌ی سه‌رزه‌مین
سه‌رداری ئێمه و خه‌تم المرسلین
له‌شه‌وی 12 له‌مانگی مه‌ولوود
سه‌رداری ئیسلام هاتووه‌ته وجوود
ته‌شریفی هێنا بێ باوک و برا
وشه‌ی هه‌تیوی به‌سه‌را درا
له شه‌ش ساڵیدا دایکی کۆچی کرد
کاروانی ئه‌جه‌ل زه‌فه‌ری پێ برد
به‌بێ که‌س و کار دایان بهدایهن
پاشان باپیره‌ی هێنده‌ی نهخایهن
به‌کورتی بڵێم به ده‌ردوو مه‌ینه‌ت
هه‌تا پێگه‌یشت به هه‌زار زه‌حمه‌ت
هێشتا هه‌ر لاو بوو ناونرا ئه‌مین
له‌به‌ر ڕاستگۆیی و کرده‌وه‌ی شیرین
زاتێکی وابوو له‌ناو عه‌ره‌بدا
له وێنه‌ی نه‌بوو له‌ڕوی ئه‌ده‌بدا
له‌نا قوڕه‌یشدا ده‌نگی دایه‌وه
زۆر شه‌وی بێ شی‌و سه‌ری ئه‌نایه‌وه
هه‌میشه و دایم یادی خوای ده‌کرد
جارجار بۆ حهڕرا ته‌شریفی ئه‌برد
چونکه ئه‌و بڕوای نه‌بوو به‌و دینه
که له‌سه‌ری بوون مه‌ککه و مه‌دینه
ئه‌ویش ئه‌وه بوو چه‌ند وه‌ستای ناشی
له دار‌و له‌به‌رد خوایان ئه‌تاشی
یان ئه‌چون خورما و شتیان ئه‌هێنا
دروستیان ئه‌کرد پێیان ئه‌وت خوا
بۆ موباره‌کی تێریان لێ ئه‌خوارد
یاخود به‌دیاری بۆ یه‌کیان ئه‌نارد
به‌ڵام محمد ئه‌یکرده‌وه بیر
که‌چۆن کۆمه‌ڵی نه‌فام بکات ژیر
بیری کرده‌وه بێ خاوه‌ن نابێت
ئه‌م شه‌و و ڕۆژه وا دانرا بێت
ڕه‌وشتی وابوو هه‌ر به‌منداڵی
هه‌تا ته‌مه‌نی گه‌یشته (40) ساڵی
ناکاو له‌شه‌وی(لیله القدرا)
بۆ پێغه‌مبه‌ری مژده‌ی پێدرا
پێغه‌مبه‌رێکه هه‌تا هه‌تایه
ته‌نها هه‌ر ئه‌وه نێردراوی خوایه
هه‌رکه‌سێ ڕێگای محمد نه‌گرێ
نوێژی ناو که‌عبه‌ی لێ وه‌رناگیرێ
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری ڕابه‌ری ئیسلام
بڕژێ به‌سه‌رتا هه‌زاران سه‌لام
و صلی الله و سلم علی محمد و علی آله و اصحابه اجمعین
هه‌رکه‌سێک ئه‌م بابه‌ته‌ی خوێنده‌وه با ساڵاوت بدات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محمد (ص) به‌ڕاستی باشترین په‌یامی بۆ ئێمه هێناوه و له نه‌فامی ڕزگاری کردووین
Sc
Bilal2
سوباس کانی گیان خوشعالم بابةته کانمت به دلة
دةس خؤش شعريكى جوان و بة مانايا ..........
ماندوو نةبى ............................
مەحوی لە ستایشی پیغەمبەری ئیسلامدا ،د.خ ،دەلیت:
"و صلى الله على" ئەو بەحری نووری عیلم و عیرفانە
کە دەرکی غــەوری ناکا "غیــر علــم الله سبـــــحان"ە
"و صلی الله علی" ئەو زاتی پاکی قودســــــــی ئایاتە
کە ئەخلاقی پەسەندیدەی جەنابـــی حەیـی مەننانــە
"و صلی الله علی" ئەو حەزرەتـــــــەی ساحێب کەماڵاتە
کە ئەعلا و موعجیزەی، قوربانی بم من، نووری قورئانـــە
لە تاریکـــی شـــــەوی کوفرا بە یەک دەم لەمعێــــکی دا
هەزار و سێ ســــەد و بیســــت و دووە، دنیا چراخانـــــە
چرایەک نووری بێچــــوونی مومیـــــددی بێ، دەبێ وا بێ
چرایەک دەستی قودرەت خۆشی کا، بۆ تا ئەبەد مــــــانە
"تعالی الله" بە دوو دەهـ بوو کە هەردوو عالەمی داگرت
بنازم بەم کەماڵی عەزم و حەزم و شەوکەت و شــانە
لەگەڵ ئەم ئیحتیـــــشامە زوهـــــدی دنیایــــی تەماشا کە
کە یەک لەت نانی جۆ بوو قوتی، یا خورما دوو سێ دانە
فەلەک جاهێ سەری خەرمانی تا عەرش، ئەڵبەتە نابێ
تەنازوول کا عولـــووی هیممەتـــــی بۆ دەنکـە زیزانــــــە
موهیممێ غەیری زاتـــی حەی لە هیممەتیــــا نیە، ئیللا
لەبەر ئەم ئوممەتە بێ هیممەتــــــــە دائیـــــــم بە ئەحزانە
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » مەحوی لە ستایشی پیغەمبەری ئیسلامدا ،د.خ ،دەلیت » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]