زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت دهستی تۆش خۆش بێت
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » مێژوو » مێژووی شهفاهی یان زارهكی هاوچهرخی كوردان » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت دهستی تۆش خۆش بێت
babatêki grng u baswda dast xosh
babatêki grng u baswda dast xosh
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت دهستی تۆش خۆش بێت
دةس خؤش .......:)
مانوو نةبى ............. .:)
[center]مێژووی شهفاهی یان زارهكی هاوچهرخی كوردان چیرۆكه یان مێژوو
عهزیز شێخانی
كاتێك مرۆڤێك كۆتای به ژیانی دێت و دوا ساتهكانی ژیانی بهره و ئاسۆی ونبوون دهڕۆن، مێژووی مرۆڤ دهگاته دوا مهنزڵ و قۆناخ و له و خا ڵهوه دهكرێت بۆ رابردووی بڕوانین بۆ ئهوهی تاو و توێی مێژووی ئهو تاكه بكهین. كاتێك رووداوێكی سیاسی، كۆمه ڵایه تی، ئابوری و هزری له دایك ده بێت و پێ ده گرێت به مانای له دایكبوونی مێژووی رێچكه درێژ نیه، به ڵكو ره وتێكه و ده ستی پێكردووه و به ره و خاڵێك ده چێت، كه كۆتایی هه یه. له دوای كۆتای هاتنی ئه و رووداوانه یه، كه ده كرێت به دوور له مێژووی نه قڵی و چیرۆك سازی بچینه ناخی رووداوه كان و هه ڵوێسته ی ته حلیلی و عه قڵانی یان له سه ر بكه ین، نه ك هه ڵوێسته ی سۆزداری و لاینگرانه. مێژوو بریتی نیه له رۆمان، سه ربرده، گێڕانه وه ی نه قڵی ناراست و به لاڕێدابردنی خه ڵكانی دیكه. ئه وانه ی سه رده می كۆن مێژوونووس بوون، زیاتر له ده رباری شا و ئه میر و سوڵتانه كان ده ژیان و ده مانه وه، بۆیه مێژووی ئه وان مێژووی پاشا و ئه میر و له راستیدا مێژووی نه قڵی بوو. هه رچه نده نزیك بوون له سه ده سه ڵاتداران هه میشه مه ودای زۆری داوه به قه ڵه م به ده ست، شاعیر و مێژوو نووسه ده رباریه كان، بۆ ئه وه ی ئه سپی هه وه سی خۆیان تاو بده ن و خۆیان به تاكه سواری مه یدان بزانن. به ڵام داهاتوو باوكی هه موو مێژوویه كه و قه ناعه تی مرۆڤایه تی له به رده م داهاتوویه كی شه فاف و روون دا قه ناعه تێكی قبوڵكراوه.
مێژووی نه ته وه و نیشتمانێك نه وه یه ك د ه ینووسینته وه نه ك تاكێك. تاكێك خۆی له قه ده ر نووسینه وه ی مێژووی نه ته وه یه ك بده، له به رده م وروژمی داهاتوودا ده سته وه ستان و بێ ده سه ڵات و ملكه چه. ئه گه ر تاكێك دوان و لێكدانه وه ی زاره كی ژماره یه ك كه س بكاته مێژووی هاوچه رخی كورد، له هه ڵه یه كی رایلكه ی كه وتووه و هه ڵگرتنی ئه و به رپرسایه تیه زیانی له قازانج زۆرتره. هه ر نه ته وه یه ك و هه ر نه وه یه ك به گوێره ی توانای هزری و پێشكه وتنی ئاستی كۆمه ڵایه تی، سیاسی، ئابوری، زانستی و كلتووری خۆی مێژوو دوو باره ده نووسێته وه. مێژوو به شێوه یه كی گشتی بریتییه له پێداچوونه وه و لێكۆڵینه وه له نووسین و ئاماژه و پاشماوه كانی رابردووی مرۆڤه كان و كۆمه ڵگای مرۆڤایه تی. مێژووی مرۆڤایه تی كاتێك ده ست پێده كات، كه نووسین و هوونه ری خوڵقاندنی هوونه ری شێوه كاری و راگرتنییان ده كه وێته بازنه ی بوونه وه. هه ر بۆیه سه رده می پێش ئه و مێژووه به قۆناخی پێش تاریخ و مێژوو ده ناسێنن، چوونكه هوونه ری خوێندن و نووسین بوونی نه بووه. بۆ پێداچوونه وه به و قۆناخه ی مێژووش بواری ئاركیۆلۆژی هه یه، كه له سه ر شوێنه وار و كه ل و په لی كۆن لێكۆڵینه و ه و پێداچوونه وه ده كات. له دابه شكردنێكی سه رپێی مێژوو و لێكۆڵینه وه ی مێژوو بۆمان ده رده كه وێت، كه مێژوو له گه ڵ گه شه كردنی بوار و لقه كانی زانستیدا به ده یان لق و پۆپی لێبۆته وه. (بۆ وێنه مێژووی كۆمه لایه تی، ئابوری، كلتووری، بیرۆكه و هزر، مێژووی مه حز، سیاسی ، شارستانی، مێژووی فه لسه فه و بوونی گه ردوون، ماف، معماری، شه ڕ و هتد. كۆمه ڵێك بابه تی وه كی مێژووكه یان میكرۆ مێژوو، مێژووی بنه ماڵه، ره گه ز ده كه ونه خانه ی نێوان مێژووی فه رهه نگی و كۆمه ڵایه تی. مێژووی هونه ر و ئه ده بیاتیش ده كه ونه خانه ی نزیك له لێكۆڵینه وه ی مێژوو).
مێژوو بریتی نیه له وه ی كه بۆ وێنه سه رۆك كۆماری ئێستا عێڕاق چۆن ده ڕوانێته رووداوه كانی رابردووی خۆی. كێشه ی هه ره گرینگ و خاڵی هه ره به رچاو له نووسینی مێژوو دا ئه وه یه، كه مێژوو نووس یان كه سێك كه ئیدعای مێژوونووس بوون ده كات، ده بێت بزانێت، كه دواڕۆژ پڕه له راستی و ئه مڕۆ ته ژیه له نهێنی. به تایبه ت به رامبه ر به مێژووی هێندێك كه سایه تی كورد و ناكورد كه به لای منه وه ناكرێت ناوی مێژووی هاوچه رخی كوردی له سه ر دابنرێت. مێژووی هاوچه رخی كورد مێژوویه كی بنكه پان و به رینه، كه له سه ر چه ند كه سایه تیه ك چه ق نابه ستێت. ئه وه ی كه گێرانه و ه و لێكدانه وه ی زاره كی چه ند كه سێك به مێژووی هاوچه ر خی كورد دیاری ده كرێن، ته عبیرێكی لینگاوقووچی مێژووی زانستیه و دووره له هه موو پێوه ره كانی ناوه نده زانستیه كانی سه رده م. چیرۆك و بیره وه ری نووسین له زور بوار دا هاوتای یه كن، به تایبه ت ئه گه ر كه سی مێژوو نووس له بواری مێتۆدی كار و شێوازی داڕشتن و لێكدانه وه ی سیاسی و ته حلیلی پشت به تێۆری ده وڵه مه ند نه بستێت، ده بێته ژیاننامه نووسێكی باش. هیچ لێكۆڵینه وه یه كی زانستی و به تایبه ت زانسته كۆمه ڵایه تیه كان ناتوانێت خۆی له م ئه سڵه دوور راگرێت ، چوونكه تێۆری وه كو بڕ بڕه ی پشتی لێكۆڵینه وه ی زانستی وایه. ئه گه ر مێژووی شه فاهی هه ڵێنجان و كورت كردنه وه ی قسه ی ئه و كه سانه بێت، كه دوێندراون و موساحبه كراون، به لای منه وه ده كه ونه خانه ی ژیاننامه نووسین به هێندێك جیاوازیه وه. ئه گه ر روانگه و نه زه ری كۆمه ڵێك مرۆڤ وه رگیراون و وه رده گیرێن ئه مه ش نابێته مێژووی هاوچه رخی نه ته وه یه ك. له باشترین حاڵه تدا ده كرێت جه ند رووداوێكی كوردستان له زمان چه ند كه سایه تیه ك بێت.
ئه گه ر مێژووی سیاسی نه ته وه یه ك ده نووسرێته وه و ده بێته چه قی لێكۆڵینه وه یه كی زانكۆیی یان ناوه ندێكی لێكۆڵینه وه یی، لێره دا پێویسته لێكۆڵینه وه له سه ر بناخه ی رووداوه كانی كۆمه ڵگا بێت و له په نا ئه وه شدا دهق و قسه ی به ناو كه سانی شوێندانه ر یان ده سه ڵاتدار له درێژای لێكۆڵینه وه كه دا بگونجێندرێت. مێژووی سیاسی به كورتی له پێوه ندی نزیك و هاوبه ندا دایه له گه ڵ مێژووی ئه مرۆیی دا. ئه رك و وه زیفه ی مێژووی سیاسی بریتییه له گه شه پێدانی مێتۆد و هاوبه ند كردن و ریز كردنی شێوازه ی لێكۆڵینه وه كانی مێژووی هاوچه رخ. له رێگا و ده لاقه ی ئه و ئاسانكاریه مێژووییه ده كرێت باشتر له جیهان و ده ورووبه ری خۆمان تێبگه ین. مێژووی سیاسی به سرنجدان به ئاڵوگۆڕه پان و به رینه كانی كۆمه ڵگای ئینسانی له رێبازی كۆنی خۆی ده رباز بووه و ته نیا قه واره ی ده سه ڵات ناخاته ژێر لێكۆڵینه وه. له سه رده می ئه مڕۆ دا ئه و مێژووه له مه یدانه جۆربه جۆره كانی وه ك راگه یاندن، رێكخراوه جیاوزه كان، كۆمه ڵگای نه ته وه ی و نێونه ته وه یی، هاوكێشه ی نێوان سیستمی سیاسی و ناوه نده كۆمه ڵایه تی و ئابورییه كانی كۆمه ڵگادا ده ور و نه قشی هه یه. نه قشی مێژووی سیاسی زیندوو راگرتن یان پێشاندانی ئه و رووداوانه یه كه له پێوه ندی له گه ڵ ئه مرۆی ئێمه دان و له ژێر تیشكی رووناكای ئه واندا ده كرێت به ره و داهاتوو هه نگاو هه ڵبگیرێت.
ئه گه ر نه وه ی ئه مرۆی كورد بۆ خۆ ده رخستن له مێدیای ئه م و ئه و دێت و ده بێته قه ڵه مێكی ناساز و هه وڵده دات، نه وه ی ئه مرۆ و داهاتوو راستیه كان به چه واشه كراوی وه ربگرن، به رامبه ر به مێژوو قه رزدار و فه ڕزدارن. ئه گه ر بۆ شمان چاك ناكرێت با خه راپی نه كیین و ئه و به رده ی پێمان هه ڵناگیرێت، پێش هه ڵگرتنی به ته وازوعه وه بڵێن كاری ئێمه نیه. دوان و پرسیار كردن له كه سایه تیه كان كارێكی به نرخه و جێگای خۆی هه یه، به ڵام له بازاڕی زانستی دا به ناوی مێژووی هاوچه رخ مشته ری نیه و ئه گه ر ئه مرۆش هه یبێت بۆ داهاتوو ده بێته كاڵای به سه ر چوو. مێژوو له زاتی خۆیدا ده ژیت و نه قڵ و داستان هه تا راستیه كان ئاشكرا ده بن ته مه ن ده كه ن.
4rojhelat.[/center]
یانەی سەرهەنگ موحسین » مێژوو » مێژووی شهفاهی یان زارهكی هاوچهرخی كوردان » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]