له یاری لۆتکه‌ی هه‌فته‌ی 24 خولی پله‌ی یه‌کی ئیسپانیا یانه‌ی به‌رشلۆنه له ناو یاریگا کامپ نوو سەرکەوتنێکی گه‌وره‌ی تۆمار کرد به پێنج گۆل به‌رامبه‌ر گۆلێك له یانه‌ی فالێنسیای برده‌وه….. ………………،.
بەرشلۆنە لەم ماوەییە دوایدا ڕووبەڕووی ڕەخنە بۆتەوە بەهۆی چەند ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراو لە خولی ئیسپانیدا ، بەڵام دوای بردنەوەکەی بایەر لیڤەرکوزن و بردنەوەکەی ئەمشەو بۆ هەموولایەکی سەلماند کە هەر یانە زلهێزەکەی جیهانە .
گێمی یه‌که‌م به پێشکه‌وتنی به‌رشلۆنه کۆتای هات به دوو گۆلی به‌رامبه‌ر گۆلێك .. له سەرەتادا یانه‌ی ڤالەنسیا گۆلی یه‌که‌م تۆمار کرد له رێگای یاریزانی لاوی ئه‌رجه‌نتینی بابلۆ ئه‌بیاتی له خوله‌کی 9 دا. یانه‌ی به‌رشلۆنه له خوله‌کی 22دا له رێگای یاریزان لیۆنیل میسی گۆلی به‌رامبه‌ر بوونی تۆمار کرد. دوای تێپه‌ربوونی پێنج خولهك لیۆنیل میسی گۆلی دووه‌می خۆی دووه‌م یانه‌که‌ی تۆمار کرد
گێمی دووه‌م یانه‌ی به‌رشڵۆنه ته‌واو کۆنترۆلی یاری کرد ئه‌فسانه‌ی زیندووی به‌رشلۆنه لیۆنیل میسی توانی سوپه‌ر هاتریك تۆمار بکات له خوله‌کانی 76 و85 دا ، ئه‌ندازیاری هێلی ناوهرواستی ئیسپانیا زافی له کاتی زیاد کراوی گێمی دووه‌م گۆلی پێنجه‌می بۆ به‌رشلۆنه تۆمار کرد.
یانه‌ی به‌رشلۆنه له پله‌ت دووه‌م مایه‌وه به 51 خال به جیاوازی 10 خال له‌گه‌ل رکابه‌ری سه‌رسه‌ختی ریال مدریدی پێشه‌نگ، فالینسا به کۆکردنه‌وه‌ی 40 خال له پله‌ی سێیه‌م رێزبه‌ند ده‌بیندرێت.
رێزبه‌ندی گۆلکه‌رانی خولی ئیسپانیا کرسیتانۆ رۆنالدۆ له پله‌ی یه‌که‌م دێت به 28 گۆل لیۆنیل میسی به 27 گۆل له پله‌ی دووه‌م دێت.