لیۆنكۆی لایویچ تۆڵستۆی له 9ی سێپتێمبه‌ری ساڵی 1828 له گوندی یاسنا یاپا لیناغ هه‌ڵكه‌وتوو له‌شاری تولا له‌دایك بوو.
ناوبراو شاره‌زای زمانه‌كانی ئینگلیزی ،فه‌ره‌نسی و ئه‌ڵمانی و ئیتاڵی بوو.ههرلهمنداڵیهوهو دایك و باوكی مردن و بهرهێناتنهكهی كه‌وته ده‌ست یه‌كێك له‌خزمه‌كانی.
له سالی 1844 چووه زانكۆی غازان و له‌سالی 1847 به‌ر له‌وه كه خوێندنه‌كه‌ی ته‌واو بكات ، وازی لێهێناو گه‌رایه‌وه شوێنی له‌دایك بوونه‌كه‌ی و زۆربه‌ی كاته‌كانی خۆی ته‌رخانی خوێندنه‌وه كرد.
له‌سالی 1852 دا له‌سه‌ر داخوازی خۆی چوو بۆ قه‌فقاز ولهشهرهكانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا به‌ژداری كرد.
تۆڵستۆی چیرۆكه‌كانی سه‌رده‌می منداڵی ، سه‌رده‌می لاوێه‌تی و هێندێك له چیرۆكه‌كانی دیكه‌شی سه‌باره‌ت به روداوه‌كانی شه‌ری قه‌فقازنوسیپه‌وه‌و له هه‌ر له‌وێش ده‌ستیكرد به نوسینی چیرۆكی قه‌زاقه‌كان هه‌ر له‌و ساڵه‌دا شاعیرێكی ناوداری روسیا چیرۆكی منداڵیه‌كه‌ی له‌گۆڤاری "سه‌رده‌م" دا بلاو كرده‌وه.
بلاَوكردنهوهی ئه‌و چیرۆكه بوه‌هۆی ئه‌وه‌ی كه تۆڵستۆی ناوبانگ ده‌ربكات و چیرۆكه‌كانی دواتریش ئه‌و نێوبانگه‌ی ئه‌ویان داسه‌پاند.
ئه‌و دوای گه‌رانه‌وه‌ی راگوێزی سوپا كرا‌و بۆ به‌رگریكردن له سواستۆپۆڵ چوو كریمه و ئاخوداخی خۆی سه‌باره‌ت به گه‌مارۆدانی سواستۆپل له‌سێ چیرۆكدا به‌ناوی حه‌كایه‌تی سواستۆپۆل نووسی.
دوای گیرانی شار چوو بۆ پێتێرزبورگ و له‌وێ له‌گه‌ڵ نوسه‌رانی گه‌وره‌یی ئه‌وكاتی روسیا ئاشنا بوو . ناوبراو له‌كۆتایی سالی 1856 دا وازی له خزمه‌تی سوپا هێناو دوای دومانگ چوو بۆ وڵاتانی فه‌ره‌نسا و سویسرا و ئیتالیا.
له‌سالی 1859 دا له شوێنی له‌دایك بونه‌كه‌ی خوێندنگه‌یه‌كی بۆ فێركردنوو بارهێنانی گوند نشینه‌كان دامه‌زراند.
له‌سالی 1869 دا دیسانه‌وه هاورێ له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ی به‌ره‌و ناوه‌ندی ئه‌وروپا چوو.
له‌و سه‌فه‌ره‌دا زیاتر خۆی به بارودۆخی فێركردنوو بار هێنان له‌خوێندنگاكانی فه‌ره‌نسا و سویسرا و ئیتالیا و نه‌مسا به‌ریتانیاوه خه‌ریك كرد. له‌سێپتێمبه‌ری 1863 دا له‌گه‌ڵ "سۆفیا ئه‌نده‌ر یونا" هاوسه‌رگیری كرد .
ناوبراو له‌كۆتایی ههرئهوسالهدا ده‌ستیدایه نوسینی گه‌وره‌ترین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی خۆی . به‌ناوی "شه‌رو ئاشتی" له سێپتێمبه‌ری1881 دا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی چوو بۆمۆسكۆ خه‌ریكی فێركردن و راهێنانی لاوان بوو.
له‌داین ساله‌كانی ژیانیدا بهههولێكی ماندووی نه‌ناسنه كاری ده‌كرد و سه‌ره‌رای ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی كه له سالی 1901 ه‌وه تووشی ببوو، ده‌رونێكی سه‌لامه‌تی هه‌بوو تۆڵستۆی له 7 ی نۆڤه‌مبه‌ری سالی 1910مال ئاوایی له‌ژیان كرد .