تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

ئیكه‌ر كاسیاس


سه‌ره‌تایی‌ مێژوو ژیانی‌ گۆڵچێتی‌ (ئیكه‌ر كاسیاس) ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ شاری‌ (مۆستینۆس) كه‌هه‌رله‌ته‌مه‌نی‌( 5)ساڵیه‌وه‌ له‌بواری‌ تۆپی
‌ پێدا هه‌وڵی‌ داوه‌ وله‌ 9 ساڵیه‌وه‌ گۆڵچی‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌دیدی‌ كردوو , له‌گه‌ڵ هاورێكانیدا هه‌مووڕۆژێك دوای‌ ته‌واو بوونی
‌ قوتابخانه‌ یاریان ده‌كرد و هه‌میشه‌ كاسیاسیش گۆڵچی‌ ده‌بوو ,هه‌روه‌ها كاسیاس ڕای‌ گه‌یاند له‌بیرم دێت هه‌ندێك له‌ هاورێكانی‌
باوكم جل وبه‌رگی‌ ڕیاڵ مه‌دریدو هه‌ڵبژارده‌كه‌یان بۆده‌كڕیم وده‌یانكردم به‌گۆڵچی‌ و باوكیشم تۆپی‌ بۆ هه‌ڵده‌ دام , به‌ڵام ژیانی‌ وه‌رزشی‌
من وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ یاریم كردبێت, به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ من هه‌میشه‌ له‌ یاریه‌كاندا وه‌ك گۆڵچی‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم داسه‌ركه‌توانه
‌ به‌شداری‌ یاری‌ تۆپی‌ پێم كردووه‌, ئه‌مه‌ش وای‌ له‌ ئیداره‌ی‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌دریدكرد , 10سال مه‌وپێش ئیداره‌ی‌ یانه‌كه‌یان داوایان
لێكردم كه‌له‌ پێكهاته‌ی‌ پله‌یه‌كی‌ یانه‌كه‌ له‌جامی‌ كیشوه‌ره‌كان یاری‌ بكه‌م , ئه‌وكاته‌ته‌مه‌نم 16ساڵ بوو یه‌كه‌م یاریم به‌رامبه‌ر یانه‌ی
‌ (فاسكۆ دیگاما) ئه‌نجام دا و كه‌یاریه‌كه‌مان به‌(2×1) برده‌وه‌ .شایانی‌ باسه‌ بۆساڵی‌ داهاتوو دووباره‌ بانگهێشتیان كردم بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌
خولی‌ ئیسپانی به‌رامبه‌ر یانه‌ی‌ (ئۆفریدۆ) یاری‌ بكه‌م ,له‌و كاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا مه‌شق و ڕاهێنانم ئه‌نجامداوه‌ و وه‌ك گۆڵچی‌ سێیه‌می‌
یانه‌كه‌ وگۆڵچی‌ یه‌كه‌می‌ پله‌دوو و له‌وكاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ (بیساری‌) ده‌ستم به‌ گۆڵچێتی‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید كردووه‌ ,به‌ڵام كاتێك له‌ سه‌ره‌تادا
ده‌چیته‌ ژووره‌ی‌ خۆگۆڕینی‌ یانه‌كه‌ت پێویسته‌ چاوه‌ڕوانی‌ هه‌موو شتێك بیت هه‌رچه‌نده‌ ڕۆژانه‌ پێكه‌وه‌بووین



, له‌ هه‌مان كاتدا من هه‌رگیز
له‌ ئاستی‌ ئه‌واندا نه‌بووم وه‌ك (سوكێر ومیاتۆڤیچ وسیدۆرف و ڕائول وڕیدۆندۆ) به‌هێزترین یاریزانی‌ یانه‌كه‌و جیهان بوون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
زۆر به‌یان یاریمه‌تی‌ ده‌رم بوون له‌وانه‌ش مۆریانتس وكارانكا له‌ قوتابخانه‌ش (خه‌یمی‌ وگۆتی‌ وفرناندۆ ساونت) هه‌وڵیان له‌گه‌ڵ ده‌دام
و له‌ڕاستیدا په‌یوه‌ندی‌ یه‌كی‌ باشم هه‌بوو له‌گه‌ڵ(كارانكا) هه‌رچه‌نده‌ یاریزانه‌كان زۆربه‌یان ته‌مه‌نیان 24ساڵ زیاتر بوو له‌به‌رامبه‌ریشدا
من ته‌مه‌نم 17ساڵ بوو, به‌ڵام من یاریزانێكی‌ قوتابخانه‌ بووم و ته‌نها ڕاهێنانم له‌گه‌ڵ ده‌كرد , جێ‌ ی‌ ئاماژه‌پێدانه‌ له‌ دوای‌ 2بۆ 3ساڵ توانیم ببمه‌
كه‌سێكی‌ به‌شدار بوو له‌یاریه‌كانی یانه‌كه‌دا ,به‌ڵام هاوڕێیه‌تی‌ و تێگه‌یشتنی‌ نێوان یاریزانه‌كانی‌ یانه‌ كه‌مان بۆ ته‌ هۆی‌
سه‌ركه‌تنمان له‌ویاریانه‌ی‌ به‌شداری‌ یمان تیاداكردووه‌,بۆنموونه‌ هه‌ندێ‌ له‌یاریزانه‌كانمان وه‌ك چاڤی‌ و جێنا وتۆرێس هه‌ر له‌ساڵی‌ 1999وه‌
كاتێك بۆهه‌ڵبژارده‌ی‌ لاوان له‌جامی‌ لاوان یاریمان ده‌كرد و هاوڕێی‌ یه‌كتربووین , كه‌ ئه‌وجامه‌ له‌وساڵه‌دا له‌نایجیریا ئه‌نجام درا وتوانیمان
ئه‌و نازناوه‌ بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ پێكه‌وه‌ به‌ده‌ست ببَنین, به‌ڵام خۆشه‌ویسترین هاورێم كه‌تائێستا باشترین هاورێی‌ منه‌ (زینه‌دین زیدانه‌)
كه‌ له‌ڕابردوو ئێستاش دا باشترین هاڕێم بووه‌ , ئه‌وهه‌میشه‌ هێزێك بووه‌ بۆیانه‌كه‌ ومنیش ,هه‌رچه‌نده‌ خه‌ڵكی‌ ده‌ڵێن هه‌ندێ‌ جار باش
نه‌بووه‌ ,به‌ڵام به‌بڕوای‌ من یاریم له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین كه‌سایه‌تی وه‌رزشیدا كردووه‌ ,ئه‌مه‌ش له‌كاتێك دادێت كه‌من یاریم له‌گه‌ڵ مارادۆناو پیلی‌
وكرۆیف نه‌كردووه‌, به‌ڵام خۆشترین یادگاریم له‌گه‌ڵ زیداندا هه‌یه‌ ,چونكه‌ نه‌كه‌لای‌ من, به‌ڵكو لای‌ سه‌رجه‌م هانده‌رانی‌ و هاورێكانی و
خێزانه‌ كه‌ی‌ زۆر خۆشه‌ویسته‌ وئه‌مه‌ش به‌هۆی‌ ڕه‌وشت به‌رزی‌ به‌توانایی‌ لێهاتووی‌ له‌ناو یاریگاو له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كانی‌ ژیانیدا ,
هه‌روه‌ها كاسیاس ڕای‌ گه‌یاند خۆشترین ساته‌كانی‌ ژیانم ئه‌وه‌ بوو كه‌ئاواته‌كه‌م هاته‌دی‌ و بوومه‌ گۆڵچی‌ سه‌ره‌كی‌ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌درید ,



ڕاسته‌ كه‌ من خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان ولیگای‌ ئیسپانیم به‌ده‌ست هێناوه‌ ,به‌ڵام خۆشترینیان گه‌یشتنم بوو به‌یانه‌ی‌ شاهانه‌, شایانی‌ باسه
‌ ئه‌و كاته‌ی‌ كه‌زۆرناخۆش بوو به‌لامه‌وه‌ ساڵی‌ 2001بۆ 2002بوو ,چونكه‌ له‌و ساڵه‌دا له‌زۆربه‌ی‌ یاریه‌كانی‌ خولی‌ لیگا به‌شێوه‌یه‌كی
‌ سه‌ره‌كی‌ یاریم كرد,به‌ڵام له‌ناوه‌ڕاستی‌ ده‌وریدابوومه‌ گۆڵچی‌ (یه‌ده‌ك), له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌كارێكی‌ عادلانه‌ نه‌بوو ,به‌ڵام پێویست بوو
له‌سه‌رم ڕێزی‌ بڕیاره‌كان بگرم , له‌به‌رئه‌وه‌ قورسترین وناخۆشترین كات بوو له‌ژیانمدا .جێ‌ ی‌ ئاماژه‌ پێدانه‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌
كه‌ڕاهێنانم له‌گه‌ڵ كردوون وه‌ك یاریزان وڕاهێنه‌ر به‌تایبه‌تی‌ كاتێك له‌ساڵی‌ 2004كارلۆس كیرۆش ڕاهێنه‌ربوو و له‌ڕیزی‌
هه‌ڵبژارده‌كه‌شم دلبۆسكی‌ ڕاهێنه‌رم بوو , دلبۆسكی‌ هه‌میشه‌ داوای‌ ئاست به‌رزی‌ لێهاتووی‌ زیاتری‌ لێده‌كردم و هه‌وڵی‌
له‌گه‌ڵدا ده‌دام كه‌پێش بكه‌وم بۆیه‌ لێپرسراوێتی‌ زۆری‌ ده‌دامێ‌ , له‌ هه‌مان كاتدا به‌راستی‌ ئه‌وه‌ی‌ زۆرجێ‌ ی‌ شانازیه‌ بۆ من
كه‌هانده‌ران به‌و جۆره‌ له‌سه‌رشه‌قامه‌كان وڕۆژنامه‌كان زۆر به‌رێزه‌ وه‌ باسم ده‌كه‌ن ,ئه‌مه‌ مانای‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌كاره‌كه‌م سه‌ركه‌وتوو
بووه‌ وهه‌وڵدانه‌كانم به‌فیرۆ نه‌چوو ,ڕاسته‌ كه‌من مه‌هاره‌یه‌كی‌ باشم نیه‌ ,به‌ڵام به‌درێژای‌ 10 ساڵ كارێكی‌ باشم ئه‌نجام داوه‌ كه
‌ ئه‌وه‌ جێگه‌ی‌ شانازیه‌بۆ من,شایانی‌ باسه‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌م ساته‌ دا ڕووبه‌رووم ده‌بێته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌باشتربم له‌ئاستدا ,له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
ئه‌وه‌ی‌ ئێستا پێی‌ گه‌یشتووم به‌ئاسانی‌ به‌ده‌ستم نه‌هێناوه‌, به‌ڵكو توانا وماندووبوونی‌ زۆرم له‌پێناویدا داوه‌ , جێ ی‌ بیرهێنانه‌وه‌
گه‌یشتن به‌ پێكهاته‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌درید شتێكی‌ هه‌روا ئاسانیه‌, له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ مانه‌وه‌ له‌یه‌ك ئاستدا زۆر قورسه‌,
چونكه‌ ڕۆژانه‌ یاریزانه‌كان تووشی‌ پێكان وكێشه‌ ی‌ زۆرده‌بن , به‌تایبه‌تی‌ هه‌ندێك له‌ هانده‌ران وڕۆژنامه‌ نووسان له‌یاری‌ كلاسیكۆدا
زۆر له‌سه‌ر یاریزانه‌كان ده‌دوێن و باسیان لێوه‌ی‌ ده‌كه‌ن ,به‌ڵام به‌بڕوای‌ من یاری‌ كلاسیكۆ دوای‌ ته‌واو بوونی‌ یاریه‌كه‌ هیچ
گرنگیه‌كی‌ نیه‌و ته‌نها وه‌ك یاریه‌كی‌ ئاسایی‌ به‌شداری‌ ده‌كه‌م و هه‌وڵ ده‌ده‌م بۆ به‌ده‌ست هێنانی‌ 3خاڵی‌ ئه‌ویاریه‌, به‌ڵام هه‌ندێك
له‌ خه‌ڵكو هانده‌ران و ڕۆژنامه‌ نووسان به‌ململانێیه‌كی‌ خۆشی‌ ناو ده‌به‌ن, ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ باسكردن و لێ‌ وورد بوونه‌وه‌ی
‌ یاریه‌كه‌ بۆماوه‌ی‌ 2بۆ 3هه‌فته‌ له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌كان و هانده‌رانه‌وه‌ .


شایانی‌ باسه‌كاسیاس ڕای‌ گه‌یاند گۆڵچی‌ یه‌كانی‌ ئیسپانیا به‌گشتی‌ باشن , بۆنموونه‌ وه‌ك (پیپی‌ ڕێنا وڤاڵدێز پالۆپ ),له‌هه‌مان كاتدا منیش
به‌پێ‌ توانا هه‌میشه‌ هه‌وڵم داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئاستێكی‌ باشتر پێشكه‌ش بكه‌م , به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ له‌ژیانی‌ داهاتوومدا حه‌ز ده‌كه‌م ڕووبدات به‌رده‌وام
بوونمه‌ له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌م وخزمه‌ت كردنمه‌ به‌وه‌رزشی‌ تۆپی‌ پێ‌ , هه‌رچه‌نده‌ ده‌زانم ئه‌مه‌ بۆمن كه‌مێك قورسه‌.هه‌روه‌ها ئامۆژگاریم
بۆ لاوان ته‌نها خۆشی‌ و چێژ وه‌رگرتنه‌ له‌و یاریانه‌ی‌ كه‌ ده‌ی‌ بینن له‌ناو یاریگاو له‌شاشه‌كانه‌وه‌ , هه‌رچه‌نده‌ باوكه‌كان لێپرسراوی
‌ یه‌كه‌من له‌منداڵه‌كانیان كه‌له‌ داها توودا ببنه‌یاریزانێكی‌ به‌تونای‌ تۆپی‌ پێ‌ ,له‌ هه‌مان كاتدا باوكه‌كان خۆیان حه‌ز له‌باشترده‌كه‌ن
بۆمنداله‌كانیان,به‌ڵام نابێت دوو دڵ بن له‌ژیاندا بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ داهاتوودا ببنه‌ یاریزانێكی‌ ناوداری‌ جیهان وه‌ك
(مارادۆنا و ڕۆناڵدۆ و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و كاكا ومیسی‌ )