ده‌ستی ئیوش خۆش
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ئـــــــــــــــــیمامی شافــــــــیعی » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده‌ستی ئیوش خۆش
ده‌ست خۆش هه‌ربژیت
من غوتبه یةکی ماموستا سةلیم شوشکةیم پیة باسی ئیمام شافیعی دةکات به راستی مروف دةگرینئ
ناوی (محمدی كوڕی ئیدریسی كوڕی عه بباسی كوڕی عوسمانی كوڕی شافیعی كوڕی ئه سائیبی) یه له باپیره گه‌وره‌كانی (عه بد مه ناف ده گاته‌وه به پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) , ئه‌سائیبی باوكی شافیع له دوای جه نگی (به‌در مسولمان بووه. ئیمام له مانگی ڕه جه بی ساڵی (150)ی كوَچی له له شاری (غه ززه) له دایك بووه,مروَڤێكی درێژ‌و لاواز‌و شان بچوك بووه,ڕومه‌تی پڕ‌و ڕه‌نگی ئه سمه‌ره,چه‌ند خاڵێك له سه رلوتی هه بووه,بروَی تێكه ڵ بوو,به رده‌وام جل وبه رگی خاوێن و به نرخ بووه,به رده‌وام خوفی له پێ بوو, ئیمام زوَر بچوك بوو كه باوكی وه فا تی كرد كه گه یشته ته‌مه‌نی(دوو) ساڵی دایكی ناردیه‌وه شاری مه ككه تاوه‌كو له وێ گه‌وره‌بێت,تاته‌مه‌نی حه‌وت ساڵی قورئانی پیروَزی له به ركرد,وه له ته‌مه‌نی (ده) ساڵی كتێبی (موئته) ی ئیمام مالیكی له به ركرد كه له سه‌ره‌وه باسكرا,له سه‌ره‌تاكانی ته‌مه‌نی زوَر حه‌زی به هوَنراوه‌و ئه‌ده‌ب بوو,به‌ڵام له به رچه‌ند\ هوَیه ك ڕوی كرده زانستی ئاین, سه‌ره‌تا له خزمه تی ئیمامی (موسلیمی كوڕی خالید ده ستی كرد به‌وانه خوێندن,له‌ته‌مه‌نی (پانزه) ساڵی دا موسلیم ی ماموَستای ڕێ‌ی پێ دا فه توا بدات,پێ‌ی فه رموو: ئه ی (موحه‌مه‌د) فه توابده به ڕاستی توَشایه‌نی فه توا دانیت, له پاشدا بوَ خوێندن چوبوَلای (ئیمام مالیك) له شاری (مه‌دینه) له رَێگه ی والی شاری مه‌ككه و والی شاری مه‌دینه گه یشت به ئیمام,كه والی مه‌دینه‌و ئیمام (شافیعی) به ئیمام مالیك گه شتن,ئیمام مالیك فه‌رمووی (سبحان الله ) وای لێ هاتوه زانستی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌وسلم) به‌واسته وه‌ر بگیرێت ,كه‌والی ئه مه ی بیست بێ ده نگ بوو,ئیمامی شافیعی هاته پێشه‌وه‌و فه رمووی خوای گه‌وره چاكت بكات ,من كابرایه‌كم له تیره‌ی عه بدول مه نافم,ئاوا‌و ئاوام به سه رهاتوه,ئیمام كه گوێی له‌مه بوو قسه كانی زوَر پێ خوَش بوو, پاش پرسیاركردن له ناوی پێ‌ی فه‌رموو توَده بیت به خاوه‌ن پله‌و پایه یه كی گه‌وره,پێ‌ی فه‌رموو وه‌ره لام تا(موئته‌كه‌م )بخوێنی بوَسبه‌ینێ پێ‌ی فه‌رموو له به‌رمه له پاش ووتنی پێ‌فه‌رموو به ڕاستی خوێندنه‌وه‌كه‌ت زوَر خوَشه,ئیمام بوو به قوتابی و پێشه‌وای مه دینه,دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه كی زوَر لای ئیمام (مالیك مایه‌وه,ئیزنی لێ خواست بچێت بوَشاری (به‌غداد) ئیمامیش ڕێ‌ی پێ‌داو وڵاخێكی بوَكڕی بوَ ئه‌نجام دانی سه فه‌ره‌كه ی,له شاری به غداد گفتوگوَی كردوه له گه ڵ زانایانی عێراقدا به تایبه ت,(موحه‌مه‌دی كوڕی حه سه نی شه‌یبانی) قوتابی ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه,دوای ماوه یه كی زوَر له عێراق بڕیاری دا بگه‌ڕێته‌وه شاری (مه دینه) لای ئیمام (مالیك) مایه‌وه تاوه‌فاتی كردله ساڵی (179) ی كوَچی ,جارێكی تر چوه‌وه شاری (به غداد) له ساڵی(189) ی كوَچی ئینجا چووه وڵاتی(میسر,له شه‌وی هه ینی (بیست و نوَی ڕه جه ب) ساڵی (204) له شاری (میسر) وه فا تی كردوه ,له (قه‌رافه) نێژراوه. له ته‌مه نی (54) ساڵی دا, زوَر قوتابی له سه رده ستی ئیمام بون به زانای گه‌وره‌له وانه (ئیمامی ئه حمه‌د) كه یه كێكه له سه‌ر مه‌زهه به كان وئیمامی حومه یدی كه ماموستای ئیمامی بوخاری یه,له سه‌رچاوه‌كه دا ئاماژه به ناوی (25) قوتابی كراوه. وه زوَر ماموَستای هه بووه, ئاماژه به ناوی (18) ماموَستای كراوه, ماموَستا (عه بدول ڕه‌حمانی دوجه یلی ده ڵێت ئیمامی شافیعی (150) كتێبلی داناوه,له م (سه‌رچاوه)دا ناوی (37) كتێب هاتووه.) داله دوای وه فات كردنی ئیمام مالیك ئیمام(حه میده ی كچی‌نافیعی نه‌وه ی ئیمامی(عوسمانی كوڕی عه فانی) كرد به هاوسه ری.و خوای گه‌وره چوار منداڵی پێ‌به خشی ,محمدی گه‌وره كه بووبه قازی جه‌زیره له گه ل ئیمام ئه حمه دكوَبوووه,له ساڵی(242) ی كوَچی وه‌فاتی كرد,محمدی بچوك به بچوكی مرد,فاتیمه وزه‌ینه‌ب.فه رموده له باره یه‌وه هه یه( له ئیبن مه سعوده‌وه خوا لێ‌ی ڕازی بێت(لاتلبسوا قریشا,فإن عالماها یملا الارچ علما) واته قسه ی ناشیرین به قوڕه یش مه ڵێن چونكه زانایه كی وایان لێ په ی‌دا ده بێت,زانسته‌كه‌ی هه‌مووزه‌وی ده گرێته‌وه.
ـ ئیمامی شافیعی فه رمویه تی كاتێك كتێبم ده خوێنده‌وه ده ستی خوَم له سه ر لاپه‌ڕه‌كه ترداده‌نا,له‌به رئه‌وه ی نه‌وه‌ك و هه ردوكیان به یه كه‌وه له به ر بكه‌م.
ـ جارێكیان ئیمام پێغه‌مبه‌ر(صلی‌اللع علیه وسلم) بینی له خه‌وندا پێ‌ی فه‌رموبوو توَكوڕی كێ‌ی؟وتبووی من له نه‌وه ی توَم.پێ‌ی فه رمووبوو لێم نزیك به ره‌وه, ئینجا هه ندێك له تفی پیروَزی به سه‌ر زمان و لێوی دا هێنا. پێ‌ی فه‌رموو بڕوَ خوای گه‌وره پیروَزت بكات.
ـ ئیمام له شه‌وڕوَژێكدا خه تمێكی قورئانی ده خوێند,به ڵام له مانگی ڕه‌مه‌زان(60) جار خه تمی ده كرد.
ـ ئیمام شه‌وانی ده كرد به سێ به ش به شی یه كه‌م كتێبی دا ئه نا,به شی دووه‌م,بوَشه‌و نوێژ,به شی سێ‌یه‌م,بوَخه‌وتن.
ـ ئیمامی شافیعی كه نوێژی‌به یانی‌له مزگه‌وتی ئیمام (ئه بو حه نیفه )كرد قنوتی نه كرد و ده ستی به‌رز نه كرده‌وه,ووتیان گه‌ه‌وره‌م بوَ قنوتت نه خوێند,فه رمووی له به‌رڕێزی‌ئیمام (ئه بو حه نیفه) چونكه لای ئه‌و به ڕێزه (قنوت) سونه‌ت نی یه.
ـ ئیمام به(ڕبیعی كوڕی مورادی) فه‌رموو له دوای من توَكتێبه كانم ڕیوایه‌ت ده كه یت و به خه‌ڵك ڕاده گه یه نیت.ئه‌م قسه یه ی ئیمام وه ك خوَی ده‌رچوو,(ڕه بیع) دوای وه‌فات كردنی (66) ساڵ كتێبه كانی ئیمامی ده گێڕایه‌وه‌و خه ڵك ده ینوسیه‌وه.
ـ ئیمامی (ڕه بیعی كوڕی سوله یمان) فه رموویه‌تی: ئیمامی شافیعی م له خه‌وندا بینی و لێم پرسی؟چیت به سه رهات دوای مردنت,فه رمووی خوای گه‌وره منی له سه ر كورسیه كی زێڕداناو دوڕو مه رجانی به سه ردا ده باراندم.
ـ ئیمام فه‌رموویه تی (ئیمامی عه لی) م له خه‌وندا بینی(خودالی ی ڕازی بێت) و سه لام و ته‌وقه‌م له گه ڵ كرد ئه نگوستیله كه ی خوَی له په‌نجه ی پیروَزی ده رهێناوپێ‌ی دام, كه بوَ مامم گێڕایه‌و كه خه‌وناس بوو وتی:واتای ئه‌وه‌یه ناوی توَ وه‌كو ناوی ئیمامی عه لی له هه‌موو شوێنێك بڵاو ده بێته‌وه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ئـــــــــــــــــیمامی شافــــــــیعی » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]