تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » وه‌ره‌ گه‌ر تۆ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

5

شعریکی زور جوان بوو ،به س ناوی نوسه ری شیعرةکةی کةمبوو؟

4

[size=24]   دةس خؤش [/size]

3

زۆر جوان بوو ده‌ست خۆش

2

[center]خامەت هەردەم رازوە بێت هاورێی به‌رێز
وشەکان هەڵقوڵاوی ناخێکی پاک و جوانە...
دەستەکانت خۆش بێت لە کارەکانتدا
هیوام وایە بەردەوام بیت لە کاری نوسیندا
ئاواتی دوا رۆژێکی پرشنگدارت بۆ دەخوازم لە بواری ئەدەب و هونەردا
تەمەن درێژ بیت ئازیزم
[/center]

1

وه‌ره‌ گه‌ر تۆ به‌س به‌ گریان پێكه‌نینت دێ
تا بۆ به‌ پێكه‌نین هێنانت بگریم و گریان نه‌بڕێنمه‌وه‌

وه‌ره‌ گه‌ر تۆ حه‌زت له‌ چایه‌كه‌ كه‌ ته‌مه‌ن شه‌كره‌كه‌ی بێ
تا ساڵه‌كانی ته‌مه‌نم یه‌كه‌ یه‌كه‌ له‌م چایه‌دا بتوێنمه‌وه‌

وه‌ره‌ گه‌ر تۆ حه‌زت به‌ ئازاردانمه‌ و به‌ ڕه‌نجانم
تا سه‌ر له‌ نوێ داری خه‌م و دووری و چاوه‌ڕوانی له‌ زه‌وی دڵما بڕوێنمه‌وه‌

وه‌ره‌ گه‌ر تۆ دووباره‌ حه‌زت چۆته‌وه‌ خۆشه‌ویستی
تا دووباره‌ دڵ و گیانم به‌ ئاگری و جوانیت و خۆشه‌ویستیت بسووتێنمه‌وه‌

وه‌ره‌ گه‌ر تۆ حه‌زت لێیه‌ ببیته‌ شاژنی نێو شیعره‌كانم
تا نه‌ك چه‌ند شیعرێك به‌لكوو هه‌موو شیعرێكم به‌سه‌ر تۆیا بهۆنمه‌وه‌

وه‌ره‌ گه‌ر تۆ ئیتر ماندوو بووی به‌ ده‌ست هه‌موو شتێكی عه‌شقه‌وه‌
تا چرا و روناكی هه‌موو كوچه‌ و كونیكی وولاتی عه‌شق بكوژێنمه‌وه‌

وه‌ره‌ گه‌ر تۆ حه‌زت له‌ منداڵه‌ و ناوی خۆشیان بۆ هه‌ڵبژێری
تا ئاویزانت بم و پێكه‌وه‌ چاوه‌ڕێی له‌ دایكبوونی بكه‌ین و له‌ ئێستاشه‌وه‌
سه‌دان ناوی خۆشت بۆ بهێنمه‌وه‌

وه‌ره‌ گه‌ر تۆ چیرۆك و ڕۆمانێكی خۆشه‌ویستی و حه‌زت لێیه‌ بتخوێنمه‌وه‌
تا من بتكه‌م و به‌ ده‌رمان بۆ نه‌خۆشیم هه‌موو ڕؤژێ سه‌د جاران بتخوێنمه‌وه‌

وه‌ره‌ گه‌ر تۆ په‌شیمانی و ئاواتخوازی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕۆژانی جارانی
من چاوه‌ڕێم تا به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ هه‌موو شتێكی ڕۆژانی جارانت بۆ بگه‌ڕێنمه‌وه‌

وه‌ره‌ گه‌ر تۆ حه‌زت له‌ ڕؤیشتن و جودایی و دابڕانه‌
تا بۆ نه‌ڕۆیشتن و مانه‌وه‌ت هه‌زاران نزا و پاڕانه‌وه‌ و بیانوو بهێنمه‌وه‌

وه‌ره‌ گه‌ر تۆ حه‌زت له‌ سه‌وزایی و گوڵ و په‌پووله‌ و به‌هاره‌
تا بتبه‌م بۆ هه‌ر ووڵاتێ كه‌ لێی به‌هاره‌ و به‌هارت لێ نه‌بڕێنمه‌وه‌

وه‌ره‌ گه‌ر تۆ حه‌زت لێیه‌ به‌س بۆ تۆ بم و به‌س له‌گه‌ل تۆ بم
تا په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ل هه‌موو كه‌سیكدا له‌گه‌ل هه‌موو دونیا ببڕێنمه‌وه‌

وه‌ره‌ گه‌ر تۆ له‌ رووخسارتا هه‌ست به‌ چرچ و لۆچی و كه‌می و زۆری ده‌كه‌ی
تا به‌ ته‌ڕێ زمان و لێو و ده‌مم له‌ رووخسارتا ته‌ڕی و تازه‌ و جوانی
بڕوێنمه‌وه‌

وه‌ره‌ گه‌ر تۆ حه‌زت لێیه‌ له‌گه‌ل كه‌سێكا بی له‌ باوه‌شیا خه‌و و پیری و
مه‌رگ بتباته‌وه‌
تا من به‌ڵێنت پێبده‌م و له‌ هه‌موو خۆشی و ناخۆشیێك له‌گه‌لت بمێنمه‌وه‌

وه‌ره‌ گه‌ر تۆ له‌م كۆمه‌ڵگایه‌ هه‌ست به‌ ترس و تۆقاندن ده‌كه‌ی دژی ئافره‌ت
و خۆشه‌ویستی
تا به‌ ماچ كردنت و له‌ ئامێزگرتنت له‌ شه‌قامه‌كان تووند و تیژی هه‌موویان تا
ئه‌به‌د دامركێنمه‌وه‌

وه‌ره‌ گه‌ر تۆ حه‌زت لێیه‌ وه‌ك گیان به‌ جه‌سته‌ پێمه‌وه‌ بنووسێی
تا من بتكه‌م به‌ خڕۆكه‌یه‌كیتر و سه‌ربه‌خۆ تێكه‌ڵت بكه‌م به‌ خوێنمه‌وه‌

یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » وه‌ره‌ گه‌ر تۆ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌