تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

5

]دةس خؤش بؤ داناني ام بابةتة[center][/center]

4

ياريزانيكى ليهاتووه.

3

خویندمةوة ئةمشؤش ٢گؤلی کرد دةست خؤش

2

ده‌ستت خۆش بێت  به‌شمان نه‌که‌ی له‌بابه‌ته‌جوانه‌کانت

1

كه‌ریم بنزیما




هێرشبه‌ر
فه‌ڕه‌نسا
شوێنی‌ له‌ دایك بوون : جه‌زایر
یانه‌ : ڕیاڵ مه‌درید – ئیسپانیا
هه‌ڵبژارده‌ : فه‌ڕه‌نسا
ڕوَژی‌ له‌ دایك بوون : 19 دیسمبر 1987

پێگه‌ی‌ فه‌رمی‌ :
www.benzema.com

یاریزانی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ به‌ناوبانگ : كه‌ریم بنزیما
یاریزانی‌ توَپی‌ پێی‌ فه‌ڕه‌نسیایه‌ , هێرشبه‌ری‌ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌دریدی‌ ئیسپانی‌ و هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ڕه‌نسایه‌ , به‌شداری له‌ جامی‌ ئه‌وروپا ساڵی‌ 2008 كرد , بوَ وه‌رزی‌ 2007-2008 توانی‌ خه‌لاَتی‌ گوَڵكه‌ری‌ خولی‌ فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ لیوَن به‌ده‌ست بێنێت , له‌دوای‌ سێ وه‌رز له‌ سه‌ره‌تای‌ ناساندنیه‌وه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ به‌ باشترین وه‌رز بوو بوَی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ لێونی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ كه‌توانی‌ زوَر نازناو به‌ ده‌ستبهێنێ‌ ئیمزای‌ بوَندێك بكات له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه‌و ببێته‌ یه‌كێك له‌وانه‌ی‌ زوَرترین مووچه‌یان هه‌یه‌ له‌ یاریزانانی‌ توَپی پێی‌ فه‌ڕه‌نسا له‌ وه‌رزی‌ 2007-2008 له‌گه‌ڵ بوونی‌ یاریزانه‌ به‌ ته‌مه‌نه‌كان له‌م یانه‌یه‌ وه‌ك فلوَروَ مالودا, ِجون كارو و سیلڤیان ویلتورد جگه‌ له‌ به‌نزیمه‌ كه‌ ئه‌و كات ته‌مه‌نی‌ 17 سالاَن بوو وه‌ له‌م یانه‌یه‌ ژماره‌ كه‌ی‌ گوَڕا بوَ 11 له‌ دوای‌ باش بوونی‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ر ئالاین باریت له‌ 51 یاری توانی‌ 31 گوَڵ توَماربكات وه‌ بووه‌ گوَڵكه‌ری‌ خولی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ كه‌ 20 گوَڵی‌ هه‌بوو

له‌ پاڵه‌وانێتی‌ خولی‌ پاڵه‌وانانی‌ ئه‌وروپا 4 گوَڵی‌ توَماركرد له‌ پاڵه‌وانێتی‌ كوبا دی‌ لالیگا 1 گوَڵی‌ توَماركردله‌ پاڵه‌وانێتی‌ كوبا دی‌ فه‌ڕه‌نسا 6 گوَڵی‌ توَماركرد كه‌ریم بنزیمه‌ یارمه‌تیده‌ر بوو بوَ یانه‌كه‌ی بوَ به‌ده‌ستهێنانی‌ نازناوی‌ پله‌ دوو وه‌ ئاستێكی‌ سه‌رنجڕاكێشی‌ له‌م وه‌رزه‌ی نیشان دا وه‌ توانی‌ هاتریك ( 3 گوَڵ ) توَماربكات له‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی‌( مانز)هه‌ر له‌و ساڵه‌دا وه‌ گوَڵی‌ یه‌كسانی‌ له‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی‌ دیربی‌ روردن بوَ یانه‌كه‌ی‌ كرد
له‌ پاڵه‌وانێتی‌ خولی‌ پاڵه‌وانانی‌ ئه‌وروپا كه‌ریم به‌نزیمه‌ له‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی‌ ڕینجه‌رز ی‌ سكوَتله‌ندی‌ له‌ یاریگای‌ خه‌صم (ئیبروكس بارك)دوو گوَڵی‌ گرنگی‌ توَماركرد له‌ 13\مارس\2008 بوَنده‌كه‌ی‌ تازه‌كرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ لیوَن تاساڵی‌ 2013 له‌گه‌ڵ تازه‌كردنه‌وه‌ی‌ بوَنده‌كه‌ی‌ بووه‌ خاوه‌نی‌ زوَرترین مووچه‌ ئه‌مه‌ش به‌هوَی‌ ئه‌وئاسته‌ به‌رزه‌ی‌ پێشكه‌شی‌ كرد بوَ یانه‌كه‌ی‌ وه‌ توانی‌ خه‌لاَتی‌ باشترین یاریزانی‌ خولی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ به‌ده‌ستبهێنێ هه‌روه‌ها له‌ خولی‌ فه‌ڕه‌نسی توانی‌ خه‌لاَتی‌ باشترین گوَڵكه‌ر به‌ده‌ستبهێنێ كه‌ ناسراوه‌ به‌ (تروفی‌ دی‌ میلیور بوتور)
له‌ ساڵی‌ 2008 ئه‌م یاریزانه‌ پاڵێورا بوَ بردنه‌وه‌ی‌ گه‌وره‌ترین خه‌لاَتی‌ توَپی‌ پێی‌ ئاڵتونی‌ به‌لاَم یاریزان كریستیانوَ ڕوَناڵدو كه‌ئه‌كات یاریزانی‌ مانشسته‌ریونایتدی‌ ئینگلیزی بوو بووه‌ خاوه‌نی‌ ئه‌و خه‌لاَته‌.



وه‌رزی‌ 2008-2009 كوَتا وه‌رزی‌ یاری كردنی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ لیوَن ی‌ فه‌ڕه‌نسی‌
له‌وه‌رزی‌ 2008-2009 له‌م وه‌رزه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ باش یاری كرد وه‌ توانی‌ 2 گوَڵ بوَ یانه‌ی‌ لێون توَمار بكات له‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی‌ توَلوَس كه‌ریم بنزیمه‌ له‌ ساڵی‌ 2008 گوَڵی‌ ژماره‌ 12 ی‌ توَماركرد له‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی‌ سوتشوكس یانه‌ی‌ لیوَن ئه‌م یاریه‌ی‌ برده‌وه‌ به‌ 2 گوَڵ بێ‌ به‌رامبه‌ر له‌ خولی پاڵه‌وانانی‌ ئه‌وروپا توانی‌ 5 گوَڵ توَماربكات كه‌ دوانیان له‌ به‌رامبه‌ریانه‌ی‌ ستیوا بوسوریستی‌ بوو وه‌ دوانی‌ تر كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر فیورنتینا بوو وه‌ گوَڵێك له‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی‌ بایرن میونخ ئه‌ڵمانی‌ .





كه‌ریم بنزیمه‌و چوونی‌ بوَ ئیسپانیا ( قه‌لاَی‌ مه‌دریدی‌ سپی‌)
له‌ 1\یولیو\2009 یانه‌ی‌ لیوَن به‌ ڕێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌دریدی‌ ئیسپانی‌ بوَ گوێزانه‌وه‌ی‌ ئه‌م یاریزانه‌ به‌ بوَندێك كه‌ بڕه‌كه‌ی‌ 35 ملیوَن یوَروَ بوو كه‌ بوَ ماوه‌ی‌6 ساڵ بوو وه‌به‌ ڕه‌سمی‌ بوو به‌ یاریزانی‌ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌دریدی‌ ئیسپانی‌ یه‌كه‌م یاری بوَ ئه‌م یانه‌یه‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی‌ شامروك روفرزله‌ دبلین بوو كه‌له‌ گێمی‌ دووه‌می‌ یاریه‌كه‌ هه‌ستاو توانی‌ گوَڵێك توَماربكات به‌مه‌ش بردنه‌وه‌ی‌ بوَ یانه‌كه‌ مسوَگه‌ر كرد
له‌ساڵی‌( 2009 ) 2 گوَڵی‌ بوَ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی‌ توَماركرد له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی‌ روسینبوَرگ كه‌ یانه‌ی‌ ڕیاڵ یاریه‌كه‌ی‌ برده‌وه‌ 4 گوَڵ‌َ به‌هیچ به‌مه‌ش بوونه‌ خاوه‌نی‌ جامی‌ سانتیاگو بیرنابیو وه‌ كوَی گوَڵه‌كانی‌ له‌م وه‌رزه‌دا 5 گوَڵ بوو



كه‌ریم بنزیمه‌و هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ڕه‌نسا :
بنزیمه‌ به‌شداری له‌ هه‌موو یه‌كه‌یه‌كی‌ ته‌مه‌نی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ڕه‌نسا كردووه‌ سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ڕه‌نسا كه‌ ته‌مه‌نی‌ 16 ساڵ بوو له‌ 6 یاری به‌شداری كردوو 1 گوَڵی توَماركرد
له‌ساڵی‌ 2004 كه‌ ته‌مه‌نی‌ 17 ساڵ بوو تونی‌ جامی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ به‌ده‌ستبهێنێ .
له‌ وه‌رزی‌ 2005-2006 كه‌ ته‌مه‌نی‌ 18 سالاَن بوو به‌شداری له‌ 10 یاری كردوو توانی‌ 5 گوَڵ توَماربكات
له‌ساڵی‌ 2006 له‌لایه‌ن هه‌ڵبژارده‌ی‌ جه‌زائیرو یه‌كێتی‌ جه‌زائیره‌وه‌ به‌ڕه‌سمی‌ بانگهێشتكرا به‌لاَم ئه‌م ئه‌و داوایه‌ی‌ ڕه‌فز كرده‌وه‌ و ووتی‌ ( جه‌زائیر وولاَتی‌ دایك و باوكمه‌ و له‌ دڵمایه‌ به‌لاَم بوَ توَپی پێ ته‌نها بوَهه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ڕه‌نسا یاری ئه‌كه‌م ).


نازناوه‌كانی‌ كه‌ به‌ده‌ستی‌ هێناون له‌ سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كاندا

گوَڵكاری‌ خولی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ : 2007-2008

- باشترین یاریزانی‌ خولی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ : 2007-2008

- له‌ باشترین پێكهاته‌ی‌ خولی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ : 2007-2008

نازناوی‌ UNFP : 2008

- نازناوی‌ برافو : 2008



خولی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ : 2004/2005 - 2005/2006 - 2006/2007 - 2007/2008

- جامی‌ فه‌ڕه‌نسا : 2006 - 2007
- جامی‌ ئاشتی‌ : 2007
- جامی‌ فه‌ڕه‌نسا : 2008




هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ڕه‌نسا :

- جامی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ ئه‌وروپا خوار ته‌مه‌ن 17 ساڵ : 2004




s/kurdsport