عمرى كورى خه‌تاب بۆ چى گريا ئه‌نه‌س (خواى لێ رازيبێت)ده‌فه‌رمووێت:
چوومه لاى پێغه‌مبه‌رى خودا صلى الله عليه وسلم ئه‌بينم راكشاوه و حه‌سيرێكى راخستووه كه‌له لقى دارخورما دروستكرابوو,سهرينێكيش له‌ژێر سه‌ريدا بوو كه به‌رگه‌كه‌ى له پێسته‌و ناواخنه‌كه‌ى له په‌لكى خورما بوو.هه‌ندێك له هاوه‌ڵان له‌گه‌ڵم هاتبوون ,حه‌زره‌تى عمريش (خواى لى رازيبێت) هات............
... له‌و كاته‌دا پێغه‌مبه‌رى نازدارمان كه‌وته سه‌رلا,حه‌زره‌تى عمر كه بينى هيچ داپۆشه‌رێك له نێوان پێستى موباره‌كى و حهسيرهكهدا نييه و تاڵه دارخورماكان له‌سه‌ر پێستى موباره‌كى نيشانه‌يان جێهێشتووه ده‌ستى كرد به گريان........
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووى:ئه‌وه بۆ چى دهگرييت؟
حه‌زره‌تى عمريش خواى لى رازيبێت فه‌رمووى:
سوێند به خوا هوكارى گريانهكهم تۆيت ,بۆ ئه‌وه ده‌گريم كه ده‌زانم تۆ لاى خواى گه‌وره چه‌نده بهنرختريى له كيسرا و قه‌يسه‌ر,به‌ڵام كيسراو قه‌يسه‌ر چۆن ده‌ژين له‌م دونيايهداو تۆش كه پێغه‌مبه‌رى خودايت له‌م شوينهدايت كه ده‌يبينيت.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووى:ئايا رازى نابيت دوونيا بۆ ئه‌وان بيت و پاشهرۆژيش بۆ ئێمه ؟
حه‌زره‌تى عمريش خواى لى رازيبێت فه‌رمووى:به‌ڵێ رازى ده‌بم .