لوئەی سەڵاح و سەعد عەتیە بە هۆی پێکان یاری ناکەن
ئەوە دڵنیا کرایەوە کە هەر یەک لە یاریزانان لوئەی سەڵاح و سەعد عەتیە بەژداری لە یاری داهاتووـی یانەی هەولێر ناکەن بەرامبەر یانەی ئێست بێنگال ـی هیندی کە بڕیارە ڕۆژی چوار شەممە ئەنجام بدرێت لە میانی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی یەکێتی ئاسیا بە هۆی پێکان.
ڕێبین ڕەمزی بەرپرستی میدیایی یانەی هەولێر ئاشکرای کرد کەوا لوئەی و سەعد و پێنج یاریزانی تریش کە بریتین لە نەریمان خدر،میرا شێرزاد،تاڵب ڕەقیب،کینان نەعمە و نەوزدار بەژداری لەو یارییەدا ناکەن.
جێگەی ئاماژە پێدانە کەوا ڕۆژی شەممەی ڕابردوو یانەی هەولێر سەفەری ووڵاتی هیند ـی کرد و ئێستا لە پلەی سێیەمی کۆمەڵەکەیدا دێت لە دوای هەردوو یانەی کازمیە و عڕوبە و تەنها دوو خاڵی هەیە.
yariga