زۆر سوپاس ئه‌زیزم بۆ په‌یامه جوانه‌که‌ت
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هونه‌ری » په‌یکه‌رێك بۆ هونه‌رمه‌ند به‌دیعه دارتاش » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زۆر سوپاس ئه‌زیزم بۆ په‌یامه جوانه‌که‌ت
زور جوانه ده سته كانت خوش بيت
[center]
zagrostv
به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک له هونه‌رمه‌ندان و که‌سایه‌تی دیار و به‌رپرسی حکومی، له پارکی ئازادی، په‌رده له‌سه‌ر په‌یکه‌ری شانۆکار به‌دیعه دارتاش لادرا.
به‌یعه دارتاش راگه‌یاند: دروست کردنی ئه‌م په‌یکه‌ره له کاتێکدایه که خۆی له ژیاندا ماوه و وه‌ک رێزلێنانێک له پای چه‌ندین ساڵ خزمه‌تکردنی به هونه‌ری کوردییه، ئه‌م خه‌ڵاته خۆشحاڵی کردم و هانی دام زیاتر خزمه‌ت به هونه‌ری کوردی بکه‌م و دانهبرێم.
روونیشی کرده‌وه، به‌هیوام رێز له سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندانی کوردستان بنرێت، هه‌مووان به‌سه‌ر بکرێنه‌وه له پای خزمه‌تی چه‌ندین ساڵه‌یان به‌م لایه‌نه گرنگه.
دارتاش، سوپاسی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی کرد که ئه‌م بیرۆکه‌یان داڕشتووه، به‌تایبه‌تیش په‌یکه‌رساز ڕه‌نج عوسمان چێوار، که به‌م کاره هه‌ڵساوه.
شایانی باسه به‌دیعه دارتاش ناوی ته‌واوی به‌دیعه عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نه، له‌دایکبووی ساڵی 1946ـه، ساڵی 1972 ــ 1973 قوتابی ئه‌کادیمیای هونه‌ره جوانه‌کانی به‌غدا بووه.
دارتاش هه‌شت ساڵ مامۆستای ئاماده‌یی سلێمانی کچان بووه، 22 ساڵ مامۆستای په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانی سلێمانی بووه و له‌و ماوه‌یه‌دا 14 ساڵ سه‌رۆکی به‌شی شانۆی په‌یمانگاکه بووه، 42 کاری ده‌رهێنانی هه‌یه و 30 کاری نواندنی ئه‌نجامداوه، له ڕادیۆ و درامای ته‌له‌ڤیزیۆنی و سینه‌ماشدا چالاکی هه‌بووه.
[/center]
یانەی سەرهەنگ موحسین » هونه‌ری » په‌یکه‌رێك بۆ هونه‌رمه‌ند به‌دیعه دارتاش » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]