[center]
KTV ...
لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه ئاشكراى كردووه ، كه زیاتر له نیوه‌ى به‌كارهێنه‌رانى ئینته‌ڕنێت له جیهاندا تۆڕی جالجالۆكه به‌كارده‌هێنن بۆ گه‌ڕان به دواى زانیاریه‌كان و هۆیه‌كانى دڵدانهوهو خولیا .
ئه‌م لێكۆلینه‌وه ئه‌لیكترۆنیه كه له‌سه‌ر زیاتر له 19 هه‌زار هه‌رزه‌كار له ژماره‌یه‌ك ولاتى وه‌كو ولاته یه‌كگرتووه‌كانى ئهمریكاو ئه‌رژه‌نتین و سوید‌و ژاپۆن و هندستان و ڕوسیا ئه‌نجام دراوه ، كه 57% له به‌شداربووان مالپهرهكانى ئه‌لیكترۆنى بۆ گه‌ڕان به‌دواى هه‌وه‌س و هۆیه‌كانى تر‌ى دڵدانه‌وه به‌كارده‌هێنن .
هه‌روه‌ها به‌كارهێنانى ئینته‌ڕنێت له‌و ولاتانهى لێكۆلینه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجامدراوه كه ژه‌ماره‌یان ده‌گاته 24 ولات ، له پله‌ى پێشه‌وه توركیا دێت كه 72%ى مالپهرهكانى ئه‌لیكترۆنى بۆ گه‌ڕان به‌دواى هه‌وه‌س به‌كارده‌هێنن ، به‌لام له ولاتى سعودیا ته‌نها 35% به‌كارى ده‌هێنن .
كیرین گوتفراید به‌رێوه‌به‌رى لێكۆلینه‌وه له ئیبسۆس گلۆبال بابلیك به ئاژانسی ڕۆیته‌رزى ڕاگه‌یاند ، كه ئینته‌رنێت شوێنى كار‌و بازرگانیه ، پێش ئه‌وه‌ى شوێنى دڵدانه‌وه بێت .
هه‌روه‌ها له نێوان ولاتانى تردا كه به‌شێوه‌یه‌كى چڕ گرنگى به ئینته‌رنێت ده‌ده‌ن ، هه‌ر یه‌ك له ولاتانى چین و مه‌جه‌ر و ژاپۆن و كوریاى باشوور‌و سوید ده‌گرێته‌وه ، له‌دواى ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له ئیسپانیا‌و به‌رازیل و مه‌كسیك دێن كه كه‌مترین ئینته‌ڕنێت به‌كارده‌هێنن .
له‌لایه‌كى تریشه‌وه نزیكه‌ى 27%ى خه‌لك ئینته‌ڕنێت به‌كارده‌هێنن بۆ گه‌ڕان به‌دواى دڵدانه‌وه‌ى یارى و گه‌مه‌كان ، وه 13% مالپه‌رى گه‌مه‌كان به‌كارده‌هێنن .
[/center]