[center]هه فته ی داهاتوو فیلمێکی کوردی لە هۆڵەکانی سینەمای فڕەنسا نمایس ده کرێت
zagrostv
ڕۆژنامەی "کو ئو سینەما"ی فڕەنسی کە تایبەتە بەکارباری سینەما گواستیەوە، ڕۆژی چوارشەمی داهاتوو فیلمێک لەبارەی کورد و ئازارەکانی کورد لە تورکیا، دەگاتە هۆڵەکانی سینەمای فڕەنسا.
فیلمەکە بەناونیشانی "کات بەردەوام درێژە"، لە نێوان تورکیا، ئەڵمانیا و فڕەنسادا وێنەی هاتووەتە گرتن، ماوەی فیلمەکە 48 خولەکە و دوو دەرهێنەر کاریان تێدا کردووە ئەوانیش ئۆزگان ئەلبر و گای گۆرسێلن.
فیلمەکە باس لە سومرو دەکا کە نامەی ماستەرەکەی لە زانستی موزیکی نەتەوەییدا لە ئیستەنبوڵ ئامادە دەکا.
سومرو دەیەوێ ماوەی چەند مانگێک لە باشووری ڕۆهەڵاتی تورکیا جێگیر بێ بۆ ئەوەی کار لە لێکۆڵینەوەکەی بکا. لەوێ چاوی بە ئەحمەد دەکەوێ کە گەنجێکە و کاسێتی ڤیدیۆ دەفرۆشێ، هەندێکیان شایەتیی ڕزگاربوانی کورد لە چەوساندنەوە پێشان دەدەن.
بەبینینی ئەو ئافرەتە ئەحمەد خۆشەویستەکەی یەکەمی بەبیر دێتەوە کە چالاکێکی کورد بوو و لە دۆخێکی تەمومژاویدا ون بوو، بۆیە ئەحمەد لە ململانەی نێوان ڕابردوو و ئێستەیدا دەژی.
[/center]