زۆر سوپاس هاورێیان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ئه‌وشتانه‌ی ڕێگا پێدراون له‌ناو نوێژ ئه‌نجام بدرێن » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زۆر سوپاس هاورێیان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش
زۆر به‌سود بو بۆم ببژیت
ده سته كانت خۆ ش خوا خێرت بنوسی
ده‌ستت خۆش خوشكێ .به‌هیوای بابه‌تی زیاتر بڵاو بكه‌یته‌وه .
ده‌سته‌کانت خۆش بێت خودا جه‌زای خێرت بداته‌وه
زۆر سوپاس هیوادارم که سوودی ههبئ بۆتان
ده‌ست خۆش دادهبهههشت به‌سووده
[size=24]ماندونه‌بی ده سته كانت خۆ ش خوا خێرت بنوسی به‌راستی بابه‌تێكی زۆر به سووده هیوادارم به ردهوام بیت إن شاءالله[/size]
ئه‌وشتانه‌ی ڕێگا پێدراون له‌ناو نوێژ ئه‌نجام بدرێن
چه‌ند ده‌قه‌یه‌كی بۆ ته‌رخان بكه
بیخوێنه‌وه پێویستت پێی ئهبێـــــت
.
.
.
.
.
.
.
.
1- چوونه پێشه‌وه له‌كاتى پێويستيدا:
دروسته ئه‌گه‌ر كه‌سێك له نوێژدا بێت و بچێته پێشه‌وه يان بێته دواوه، جا نوێژى فه‌رز بێت يان سوننه‌ت، دايكى باوه‌ڕداران (عَائشَة)(رَضِيَ اللَّه عَنْهَا) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم ) له‌ماڵه‌وه نوێژى ده‌كرد ده‌رگاى ژورهكهش داخرابوو، جا منيش هاتم له‌ده‌رگامدا، پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم ) ده‌رگاكه‌ى بۆكردمهوه، ده‌رگاكه‌ش ڕووى لهقيبله بوو(1).
2- كوشتنى مارو دووپشك:
دروسته ئه‌گه‌ر كه‌سێك له نوێژدا بێت مار يان دوو پشك بكوژێت. (أَبُو هُرَيْرَة(ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێ: پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموويه‌تى: (اقْتُلُوا الأَسْوَدَيْنِ فِى الصَّلاَةِ الْحَيَّةَ وَالْعَقْرَبَ)(2) واته: دوو ڕه‌شه‌كه بكوژن له نوێژدا، (مارو دوپشك).
3- هه‌ڵگرتنى منداڵ:
دروسته ئه‌گه‌ر كه‌سێك له نوێژدا بێت و منداڵ بێته به‌رده‌مى وههڵى بگرێت، (أَبُو قَتَادَهَ(ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێ:(3) پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم ) نوێژى ده‌كرد (أُمَامَهَ)ى كچى زه‌ينه‌بى كچى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم ) ده‌هاته به‌رده‌م نوێژه‌كه‌ى جا ئه‌گه‌ر سوژده‌ى ببردايه داى ده‌ناو ئه‌گه‌ر ههڵبسايهتهوه هه‌ڵى ده‌گرت.
4- وه‌ڵام دانه‌وه‌ى سه‌لام به ئاماژه‌كردن:
دروسته وه‌ڵامدانه‌وه‌ى سه‌لام به ئاماژه كردن ئه‌گه‌ر چى له نوێژيشدا بيت، هاوه‌ڵى خۆشه‌ويست (صُهَيْب (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێ: به‌لاى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم ) تێپه‌ڕ بووم نوێژى ده‌كرد، منيش سه‌لامم لێ‌كرد، ئه‌ويش وه‌ڵامى دامه‌وه به‌ئاماژه كردن(4) .
5- ڕاست كردنه‌وه‌ى هه‌ڵه بۆ ئيمام:
دروسته ڕاستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه بۆ ئيمام ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ى كرد، جا ئه‌گه‌ر له‌قورئان خوێندندا بوو بۆى ڕاست ده‌كرێته‌وه، وه ئه‌گه‌ر ڕوكنێكى نوێژى له‌بير چوو ئه‌وا بهوتنى (سُبْحَانَ اللَّه) ئاگادار ده‌كرێته‌وه، هاوه‌ڵى خۆشه‌ويست (ابن عُمَر(ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێ: جارێكيان پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم ) نوێژى كرد له‌كاتى قورئان خوێندندا لێى تێكه‌ڵ بوو، پاشان كهسهلامى دايه‌وه به (أُبَيّ بْن كَعْب(ڕه‌زای خوای لێبێت) فه‌رموو ئايا له‌گه‌ڵماندا نوێژت كرد؟ ئه‌ويش فه‌رمووى: به‌ڵێ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم ) پێى فه‌رموو: چى ڕێگرى لێ كردى كهوابيرم بخه‌يته‌وه (5) .
6- گرتنى قورئان به‌ده‌ست وهسهير كردنى له‌نوێژدا:
زانايان بۆچوونيان جياوازه سه‌باره‌ت به گرتنى قورئان به‌ده‌سته‌وه، هه‌ندێكيان ده‌فه‌رموون باش وايه كه ئيمام قورئان له‌به‌ر بكات بۆ ئه‌وه‌ى پێويستى به‌وه نه‌بێت كه قورئان به ده‌سته‌وه بگرێت چونكه خشوع له نوێژدا نايه‌ڵێت، وه هه‌ندێكى تريان ده‌فه‌رموون دروسته له‌نوێژدا بيتء قورئانيش به‌ده‌سته‌وه بگريت، جا ئه‌و كه‌سه ئيمام بێت قورئان له‌سه‌ر موصحف بخوێنێت، يان بۆ ڕاست كردنه‌وه‌ى ئيمام بێت، پێشه‌وا (الْبُخَارِيُّ) بابێكى داناوه به‌ناوى(باب إِمَامَةِ الْعَبْدِ وَالْمَوْلَى) كه دايكى باوه‌ڕداران به‌نده‌يه‌كى هه‌بوو ناوى(ذَكْوَانُ) بوو پێش نوێژى بۆ دهكردنء قورئانى به‌ده‌سته‌وه ده‌گرت(6)، هه‌روه‌ها پێشه‌وا (النَّوَوِيّ) ده‌فه‌رمووێت: دروسته‌و هيچى تێدا نى يه ئه‌گه‌ر پهڕهكانيشى هه‌ڵبداته‌وه هه‌ندێك جار، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت: ده‌توانێت سه‌يرى نوسراوى تريش بكات جگه له‌قورئان(7)، هه‌روه‌ها پرسيار كرا له زاناى پايه‌به‌رز (عَبْد الْعَزِيز بن بَاز) ده‌رباره‌ى قورئان به ده‌سته‌وه‌گرتن بۆ ئيمام؟ له وه‌ڵامدا فه‌رمووى: به‌ڵێ دروسته‌و هيچى تێدا نييه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئيمامه قورئانى له‌به‌ر نه‌بێت يان لاوازبێت له حفظدا(8).
7- گريان:
دروسته وه هيچى تێدا نييه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له نوێژدا بێت و بگريات جا ئه‌و گريانه له ترسى خوا بێت يان هه‌رشتێكى تر، هاوه‌ڵى خۆشه‌ويست على(ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێ: له‌ڕۆژى به‌در سوارمان تێدا نه‌بوو جگه له (مِقْدَاد(ڕه‌زای خوای لێبێت) ، وه له شه‌ودا كه‌سمان نهدهبينرا هه‌موو خهوتبوين، جگه له پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم ) كه له‌ژێر دارێكدا نوێژى دهكردو دهگريا تا به‌يانى ڕۆژ بووه‌وه (9) .
8.قه‌ده‌غه‌كردنى كه‌سێك بهپێشتدا تێپه‌ڕێت:
دروسته ڕێگرتن له هه‌ر كه‌سێك كه بيه‌وێت به به‌رده‌م نوێژدا تێ بپه‌ڕێت: وه‌پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمانى به‌وكاره كردووه، وه هاوه‌ڵان و شوێن كه‌وتوانى په‌يڕه‌وى ئه‌م فهرمانهيان كردووه(ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌يان لێ بێ) هاوه‌ڵى خۆشه‌ويست(أَبُو سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ(ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێ: پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموويه‌تى: ئه‌گه‌ر يه‌كێك له‌ئێوه نوێژى ده‌كرد وه كهسێكيش ده‌يويست به‌به‌رده‌م نوێژهكهيدا تێپه‌ڕێت ئه‌وا با ڕێگه‌ى پێنه‌دا وپاڵى پێوه بنێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌گه‌ڕايه‌وه با له‌گه‌ڵيدا بجه‌نگێت چونكه ئه‌وه شه‌يتانه(10).
.........................
(1) حَسَن: أَخْرَجَهُ التِّرْمِذِي(606) والنَّسَائِيُّ(1206) وَحَسَّنَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي مِشْكَاة الْمَصَابِيح(1005).
(2) صَحِح: أَخْرَجَهُ أَبُودَاوُد(912) والتِّرْمِذِي(390) وصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع(1147).
(3) أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ (516) ومُسْلِمٌ (1212).
(4) صَحِيح: أَخْرَجَهُ أَبُودَاوُد (925) والتِّرْمِذِي (367) والنَّسَائِيُّ (1186) وصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني.
(5) صَحِيح: أَخْرَجَهُ أَبُودَاوُد (907) وصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني.
(6) صَحِيح الْبُخَارِيُّ، باب إِمَامَةِ الْعَبْدِ وَالْمَوْلَى(54) وَكَانَتْ عَائِشَةُ يَؤُمُّهَا عَبْدُهَا ذَكْوَانُ مِنَ الْمُصْحَفِ.
(7) برِوانة: الْمَجْمُوع شَرْحِ الْمُهَذَّبِ (4/95).
(8) برِوانة: مَجْمُوع فَتَاوى للشيخ العَلاَمَة (عَبْد الْعَزِيز بن بَاز(11/340).
(9) صَحِيح: أَخْرَجَهُ اِبْن خُزَيْمَة(862) وصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح ا لتَّرْغِيب وَالتَّرْهِيب(545).
(10) أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ (509) ومُسْلِمٌ (1129) .
فه‌یسبووک
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ئه‌وشتانه‌ی ڕێگا پێدراون له‌ناو نوێژ ئه‌نجام بدرێن » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]