تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

لە ساڵی ١٨٠٦ لە گوندی سەرشاتەی ناوچەی تاوگۆزی لە دایک بووە. لە سەرەتادا لە حوجرەکەی باوکی دەست دەکات بە خوێندن و دواتریش بۆ درێژە پێدان بە خوێندنەکەی ڕوو لە خوێندنگە بەناوبانگەکانی ناوچەی ئەردەڵان و بابان دەکات. مەولەوی بەشی زۆری تەمەنی بە ھەژاری بەسەربردووە، ئەو کاتەی لە سەرەتای خوێندندا بووە باوکی مردووە، ناچار بۆ بەخێوکردنی خوشک و براکانی وازی لە خوێندن ھێناوە بۆ ماوەیەک و پاشان گەڕاوەتەوە سەر خوێندنەکەی. لە سلێمانی لای مەلا عەبدولڕەحمانی نۆدشیدا خوێندنی تەواو کردووە و ئیجازەی وەرگرتووە. دیسان گەڕاوەتەوە بۆ گوندەکانی دەوروبەری ھەڵەبجە و دواتریش لە سەرشاتە خۆی بە مەلایەتی و نووسینەوە خەریک کردووە. عەنبەرخاتوونی ھاوسەری حەوت ساڵ بەر لە خۆی مردووە. ئەمەش کارەساتێکی گەورە بووە و کاریگەری زۆری کردۆتە سەر شێعرەکانی مەولەوی. مەولەوی لە دوا ساڵەکانی ژیانیدا کوێر بووە و ئەمەش کاری زۆر کردۆتەسەر دەروونی و لە چەند پارچە شێعردا دەردەکەوێت. ھەروەھا کارەساتێکی دیکەش کە بەسەر مەولەویدا ھاتووە، سووتانی کتێبخانەکەی بووە و گومانیش لەوەدا نیە کە بەشێک لە کار و بەرھەمەکانی تێیدا سووتاوە. مەولەوی لەساڵی ١٨٨٢ لەتەمەنی ٧٦ ساڵیدا مردووە و لە گۆڕستانی ئەسحابە لە سەرشاتە نێژراوە.
هۆنراوەکانی:
مەولەوی جگە لە کوردی، زمانی عەرەبی و فارسیشی باش زانیوە و بە ھەردووکیان شیعری نووسیوە. دیوانەکەی کە بە شێوەزاری ھەورامییە پلەیەکی بەرزی لەنێو شێعر و ئەدەبی کوردیدا ھەیە.

مەولەوی چەند ساڵێکی بەر لە مردنی بە پەرێشانی و بەدحاڵی گوزەراندووە. ئەم کارەسات و ڕووداوە ناخۆشانە بوونەتە ھەوێنی چەند شیعرێکی بەرز و نایاب، لە چەند پارچە شیعرێکیدا بەڕوونی کاریگەری ئەم کارەساتانە دەبینرێ کە چۆن دڵ و دەروونی مەولەوی پڕ بووە لە خەم و ناڵەی ژان و پەژارە و بێکەسی. بەشێکی زۆری شیعرەکانی مەولەوی بۆ لاواندنەوە و شیوەن تەرخانکراون و شیعری شیوەن پانتاییەکی فراوانیان لە دیوانەکەیدا گرتووە، یەکەمین شاعیری کوردە کە زۆرترین قەسیدەی شیوەنی بۆ لەدەستچوونی ئازیز و خۆشەویستان و نزیکانی خۆی ھۆنیوەتەوە، لە نێو ئەو شیعرانەدا ٧ قەسیدەیان بۆ شیوەنی عەنبەرخاتوونی ھاوسەری تەرخانکراون، شیوەنەکانی بۆ عەنبەر خاتوون لە ڕووی ئەدەبیەوە زۆر بەرزترن لەو شیوەنانەی بۆ کەسانی دیکەی نوسیون، چونکە سۆز تێیاندا ڕاستەقینەترە. ئەمەش ئەوەدەگەیەنێت مردنی عەنبەر خاتوون گەورەترین کۆستبووە بۆ مەولەوی، پیری و کوێری و زەلیلی بەقەد مردنی خاتوونی ئازیزی دڵگران و پەریشانیان نەکردووە. لە قەسیدەیەکی بەرز و جوانیدا بەم شێوەیە ئەو خاتوونەی ڵاواندووەتەوە:
ئەدای پەشێویی حاڵاتی جەستەم دوورەن جە تەحریر خامەی شکستەم
بەڵام «مەعدووم» ھەرس دیدەش جۆش وەردەن ناعیلاج خامەش وە دەسگیر کەردەن
پەلەپەل پێکان پەل وە خامەدا یەک فەرد ڕەقەم کەرد وە ڕووی نامەدا:
ئیسە دیدەی دڵ دێوانەکەی وێت نە بێخی ئاودا مەگێڵۆ پەرێت

واتە: بەیانی حاڵی پەشێوی جەستەم بەم قەڵەمە شکاوە ناکرێ، بەڵام ئەسرینی دیدەم سێڵاوی کردووە و کۆێر بووم، ناچار پەنام بردۆتە بەر قەڵەم بۆ ئەوەی دەستگیرمبێت و لەڕێی ئەوەوە خەمی خۆم بەیانبکەم.

لە قەسیدەیەکی تردا بەم شێوەیە بەشیوەن خۆی پێشکەشی عەنبەر خاتوون کردووە:
ئیمساڵ نەو وەھار چون خەزانی سەرد بەرگی وەردی باغ «مەعدووم» بەرد پەی ھەرد
مشیۆ تاڵەی من خیلاف ئەنگێز بۆ وەرنە، کەی؟ کێ دی؟ وەھار گوڵڕێز بۆ

واتە: «ئەمساڵ نەوبەھار ھەروەک پایزی سارد پەڕەی گوڵی باخی مەعدوومی خەزانپێکرد و لەگەڵ خۆیدا بردی بۆھەرد، ئەشێ بەختی من مەیل وئەنگێزەی پێچەوانەبێت ئەگینا چ کەسێ بینیویەتی بەھار گوڵ ھەڵوەرێنێ؟.»

لەقسیدەیەکی تریشدا، بەسۆزێکی بەرز و ئەندێشەیەکی قووڵەوە عەنبەر خاتوونی لەگۆڕدا لاواندووەتەوە و فەرموویەتی:
سۆچنۆم حەسرەت دەردی جیاییت نەک چون بڵێسەی یادی تەنیاییت
وە مەرگت، دیدەم، ھام نە گوزەردا منیچ لام لای تۆن ئارۆ یا فەردا
موتریب مەقامێ دەردم ناچارەن ساقیا جامێ دۆس ئینتیزارەن

واتە: «ئەگەرچی حەسرەت و دەردی جودایت دەمسوتێنێ، بەڵام بڵێسەی یادی تەنیات لەگۆڕدا بەژانترە، ئازیزم بەمەرگت سوێندبێ منیش لەسەر ڕۆیشتنم، ئەمڕۆبێ، یان سبەی ماڵئاوایی لەدنیادەکەم و دێمەلات، گۆرانیبێژ تۆ مەقامی مەرگ بخوێنە چونکە دەردی من بێچارەیە، مەیگێڕ دە تۆیش لوتفێ بکەو جامێ شەرابی مەرگم بدەرێ، چونکە یار چاوەڕوانمە بۆلای بچم.»

مەولەوی پاش لەدەستدانی عەنبەرخاتوون و حەوت ساڵ بەرلە مردنی ھەردوو چاوی کوێر بوونە. بەبۆنەی لەدەستدانی سۆمای چاوانییەوە ئەم شیعرەی وتووە:
یاری وەفادار شەرت و بەین بێشۆ چون نووری دیدەی «مەعدوومی» مەبۆ
وەختێ بەندەی وێش بێحاڵ وە چەم دی ئەسرین وە چەمدا ڕێزا و پەشێو بی

لەپاڵ ئەم ھەموو ئەشک وژانەوە پیریش یەخەی پێگرتووە، لەپارچە شیعرێکی دیوانەکەدا لەدەست پیری ناڵەی لێبەرزبووەتەوە و بەم جۆرە سکاڵای خۆی کردووە:
موتریب، بۆ وە داد دڵگیریمەوە پیری ھا ئاما وە پیریمەوە

واتە: کاکی گۆرانیبێژ وەرە بەدەم دڵگرانیمەوە، چونکە پیری ھاتووە بە پپیریمەوە و پێشوازیم لێدەکات.

ئەوپارچە شیعرەی کەبۆ پیری خۆی ھۆنیویەتەوە، بەم دوو نیوەدێڕەی مستەفا بێسارانی قفڵیکرددووە:
کۆچی دواییمەن، یاوانم نۆبە نۆبەی تۆبەمەن، کەرەمدار، تۆبە!

تافی لاوی و جوانیم ئاوابو و پیری ھات و پاش پیریش مەرگە و نۆبەی چاولێکنانە، بەڵام ئێست اوەختی ئەوەیە تۆبە بکەم و بەشکم خودای میەرەبان بمبەخشێ.

مەولەوی لەپارچە شیعرێکی تردا سەرزەنشتی خۆی کردووە، گوایا ھەرچەند لە مەرگ نزیک بۆتەوە چاکەی کەمە، وتوویەتی:
خەم بیم یانێ ھای پێم مدۆ خەبەر: نە دەرگای ھەستی تەشریف بەر ئەو بەر

پشتم چەمیوە و ئەمەش ھەوڵی ئەوەم ئەداتێ دانەوم و لەدەروازەی بچوکی ھەستییەوە بپەڕێمەوە بۆ جیھانی دوایی، ئەم شاعیرە پایە بەرزەی گەلەکەمان ساڵەکانی کۆتایی ژیانی بەم ھەموو خەم و پەژارانەوە تێپەڕاندووە، مەرگی عەنبەر خاتوون و لەدەستدانی بینایی و ئازاری پیری، ئاشکرایە کوێربونیشی ھۆکاریک بووە بۆ مردنی، چونکە لەو سەرووبەندەدا بۆسەرەخۆشی لەئاشنایەکی ڕۆیشتووە بۆ گوندی پریس، لەگەڕانەوەدا کە لە گوندی ھانە سوورە نزیکبووەتەوە بە جڵەوگیری وڵاخەکەی وتووە: من چاوم نابینێ بەڵام دارتوویەک لەسەر ڕێگەماندایە لقێکی ڵاری ھەیە و ڕێگەکەی گرتووە، کە گەیشتینە ئەو شوێنە پێم بڵێ باسەردانەوێنم، قەدەری خودا وابووە ھاورێکەی لەبیری چووە ئگاداریبکاتەوە، سنگی داویەتی بەدارەکەدا و بەپشتا لەسەر وڵاخەکەی کەوتووەتەخوارەوە وپشتی شکاوە.

وةركيراوة


http://www.lamst-a.net/upfiles/hzi87824.jpg