تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

4

[size=24]دةست خؤش برا
مانوو نةبي
[/size]

3

ده‌ست خۆش براكه‌م قوربانی پێغه‌مبه‌ر بم

2

dast xosh mandw naby brakam

1

ناوی محمد ه‌ (صلى الله عليه و سلم)ناوی باوكی (عبدالله‌ )یه‌ باپیری (عبدالمتلب)ه‌ گه‌لی عه‌ره‌به‌ هۆزی (قوڕه‌یش)یه‌ ناسراو به‌(ئه‌بو قاسم)
. 2- ناوی دایكی ئامینه‌ی كچی( وه‌هه‌ب)ه‌ كه‌ به‌ڕێزترین ئافره‌تی قوڕه‌یش بوو.
3- له‌سكی دایكی بوو باوكی وه‌فاتی كردووه‌.
4- له‌ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ (12)ی (ربع الاول)له‌ ساڵی (571)ی زاینی له‌ساڵی فیل له‌ شاری مه‌ككه‌ له‌ ماڵی (ئه‌بو تالیب)له‌ دایك بووه‌.
5- ئه‌و ئافره‌تانه‌ی شیریان داوه‌ته‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه و سلم) چوارن
.1-(ئامینه‌) ی دایكی 2-(به‌ڕه‌كه‌) ی حه‌به‌شی (ئوم ئه‌یمه‌ن) 3- (ثوه‌یبه‌) 4-(حلیمه‌ السعدیه‌) بووه‌.
6- ته‌مه‌نی (6) ساڵ بوو دایكی وه‌فاتی كرد چووه‌ لای باپیری (عبدالمتلب).
7- ته‌مه‌نی (8) ساڵ بوو باپیری وه‌فاتی كرد چووه‌ لای مامی (ئه‌بو تالیب).
8- له‌ته‌مه‌نی (12) ساڵی له‌گه‌ڵ مامی (ابوتالب) چوو بۆ شام به‌ڵام له‌ڕێگه‌دا گه‌ڕایه‌وه‌ چونكه‌ (به‌حیره‌) ی راهیب ئاموژگاری مامی كرد كه‌ نه‌یبات بۆئه‌م سه‌فه‌ره‌ وتی ئه‌گه‌ر جووله‌كه‌ بیبینن ده‌یناسنه‌وه‌و ده‌یكوژن وتی ئه‌م كوره‌ پله‌و پایه‌یه‌كی به‌رزی ده‌بێ.
9- له‌ته‌مه‌نی (25) ساڵی ژنی هێنا،خێزانەکەی ناوی خه‌دیجه‌بوو( رضی الله‌عنها ).
10- سێ‌ كوری هه‌بوو 1 -قاسم 2 -عبدالله‌ نازناوی طاهر وطیب بوو 3-ابراهیم هه‌رسێكیان به‌منداڵی له‌سه‌رده‌می بیغه‌مبه‌ر مردن.
11- چوار كچی هه‌بوو1-(زینب)2-(روقیه‌)3-(ام كلثوم)4-(فاطمه‌)
12- دوانزه ‌مامی هه‌بوو 1 -ئیمامی(حه‌مزه‌)2- ئیمامی(عباس)3 -(ابوطالب)4- ابولهب)5-(حارپ)6-(زوبه‌یر)7-(ابوحكیم)8-(موقه‌ووه‌م)9-(قوپه‌م)10-(حه‌جل)11-(چرار)12-(غیداق)به‌لام ته‌نها ئیمامی (حه‌مزه‌)و ئیمامی عه‌باس موسلمان بوون.
13-شه‌ش پوری هه‌بوو خوشكی باوك 1-صه‌فیه‌2 -عاتیكه ‌3-ئه‌ڕوا 4-ئومه‌یما5-به‌ڕڕه‌6-به‌یزه‌(ام حكیم) به‌ڵام صه‌فیه ‌موسلمان بوو.
14- به‌(الصادق الامین) ڕاستگۆی ده‌ست پاك به‌ناوبانگ بوو.
15- له‌ته‌مه‌نی(40)ساڵی له‌شاری(مه‌ككه‌) له ‌ئه‌شكه‌وتی(حه‌راء) له‌ (17)ی ڕه‌مه‌زان له‌ڕوژی دووشه‌ممه‌ بووه‌ پیغمبه‌ر.
16-بانگه‌وازی ئیسلام به‌نهێنی بوو بۆ ماوه‌ی (3)ساڵ له‌پاشان به‌فه‌رمانی خوا بانگه‌وازی ئاشكراكرد.
17- سالی(10)ی پیغه‌مبه‌رایه‌تی ناونراسالی ماته‌می(عام الحزن)به‌هۆی مردنی(ابوطالب)و(خدیجه‌)هه‌رله‌وساڵه‌ش چوو بۆ(طائف)بوبڵاوكردنه‌وه‌ی ئاینی ئیسلام. 18- ساڵێک و(3)مانگ پێش كۆچ كردنی بۆشاری (مه‌دینه‌)له‌(27)ی مانگی (ره‌جه‌ب) له‌به‌شێكی شه‌و له‌شاری(مه‌ككه‌)وه‌چووه بۆ ‌(المسجدالاقصی)له‌وێوە به‌رزبۆتەوه‌ بۆئاسمانه‌كان كه‌پێی ده‌گوترێ(الاسرا‌و والمعراج)هه‌ر له‌وشه‌وه‌ش له‌ئاسماندانویژفه‌رزكرا. 19- 13 ساڵ له‌شاری (مه‌ككه‌)مایه‌وه‌له‌پاشان كوچی كردبۆشاری(مه‌دینه‌ 20- 1 ی مانگی (محرم)سه‌ره‌سالی(كوچی)یه‌ 21- له‌ساڵی(2)ی كوچی له‌(17)ی ره‌مه‌زان له‌ڕۆژی هه‌ینی غه‌زای به‌در ڕو وی داموسڵمانه‌كان(313)كه‌س بوون وكافره‌كانیش(100)كه‌س 22- له‌ساڵی(3)ی كوچی له‌(15)ی (شوال)له‌ڕۆژی شه‌ممه‌غه‌زای ئوحودرووی داموسڵمانه‌كان(700)كه‌س بوون وكافره‌كانیش(3)هه‌زار 23- له‌ساڵی(5)ی كوچیله‌مانگی(شوال)غه‌زای (الاحزاب)ڕووی داكافره‌كان(10)هه‌زاركه‌س بوون هیرشیان هینابۆسه‌رشاری(مه‌دینه)‌ 24- له‌ساڵی(6)ی كوچی رێككه‌وتننامه‌ی له‌گه‌ل(قوڕه‌یشی)یه‌كان كردبه‌ناوی ڕێككه‌وتننامه‌ی حوده‌ییه‌(صلح الحدیبیه) ‌ 25- له‌ساڵی(8)ی كوچی له‌(20)ی مانگی ره‌مه‌زان له‌ڕۆژی هه‌ینی فه‌تحی شاری(مه‌ككه‌)ی كرد 26
- پیغه‌مبه‌ربه‌خوی له‌(27)غه‌زادابه‌شداری كردووه‌و(47)سریه‌شی ناردووه‌بۆغه‌زاكردن به‌خوی به‌شداری نه‌كردووه‌ 27- یه‌كیك له‌كاره‌گرینگه‌كانی پیغه‌مبه‌رڕزگاركردمرۆڤایه‌تی بووله‌بێ‌ بڕوایی وكۆیلایه‌تی وتاریكیه‌كان به‌ره‌وبڕواهینان به‌تاك و ته‌نیای خواو به‌ندایه‌تی بوكردنی ورووناكی ئیسلام
28- هه‌ندی له‌ره‌وشته‌به‌رزه‌كانی پیغه‌مبه‌ر 1-ڕاستگۆی 2-ده‌ستپاكی 3-ده‌مپاكی4- دڵپاكی5-ڕووخوشی6-ئازایه‌تی7-تیكوشه‌ری 8-به‌خشنده‌ی 9-میهره‌بانی 10-به‌ئارامی 11-لێبورده‌ی 12-نه‌رمونیان 13- به‌به‌ڵێنی 14-به‌وه‌فایی15-خۆنه‌ویستی
29- ماوه‌ی پیغه‌مبه‌رایه‌تی (23)ساڵ بوو
30- له‌ساڵی(11)ی كۆچی له‌(12)ی (ربیع الاول)له‌ڕوژی دووشه‌ممه‌له‌ته‌مه‌نی(63)ساڵی داله‌شاری مه‌دینه‌وه‌فاتی كردووهه‌رله‌مه‌دینه‌نیژرائیستاگۆڕه‌كه‌ی له‌ناومزگه‌وتی پیغه‌مبه‌ره‌له‌شاری مه‌دینه‌هه‌زارن صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌رگیانی پاكی پیغه‌مبه‌ر

http://www.kurdupload.com/images/2Crh1342886131/____________________________________.jpg