[size=24]ئەستێرەناسەکان بە فیرعەون- یان وت:
"ئەمڕۆ منداڵێک لەدایک دەبێ لە ئایندەدا کۆتایی بە دەسەڵاتت دێنێ..."
ئەویش فەرمانی دەرکرد بەسەربڕینی هەموو ئەو منداڵانەی کە لەو رۆژەدا لەدایک بوون كة لة رةكةزى نير بوون. بەڵام دەستو پێوەندو سوپاکەی فیرعەون پەییان بە منداڵێکی هەژار و دۆزراوە نەبرد، کە لەپەنا کۆشکی فیرعەوندا پەروەردە دەبوو.... ئەو منداڵە گەورە بوو تا بوو بە (موسا).
لە کوردستانیشدا رۆژانە ئەو منداڵانە دەبینم
کە وەک ئەستێرەی ئومێد بەرەو ئایندە دەکشێن،
لە پەراوێزی نیشتمان و لە گەرەکە هەژارەکاندا بە ئومێدەوە گەورە دەبن...
ئەوان خەون بە کوردساتنێکی ترەوە دەبیننن..
کە ئەڵبەت کوردستانی فیرعەونەکان نییە
[/size]