تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

[center]ئیعجازی زانستی (توڕه‌بوون)

http://www.regayrasty.org/site/images/news/turabun.jpg


خه‌باب پێنجوێنی
كابرایه‌كله‌ پێغه‌مبه‌رى(صلی الله علیه‌ وسلم) پرسى ئاموَژگاریم بكه‌ ئه‌ویش پێى فه‌رموو ( تورِه‌ مه‌به‌ )سێجار ئه‌مه‌ى لىَ پرسى كه‌چى هه‌ر فه‌رمووى تورِه‌ مه‌به‌ ، هه‌ڵچوونى ده‌روونى كار ده‌كاته‌ سه‌ر دڵى ئه‌و كه‌سه‌ى تورِه‌ ده‌بێت كاریگه‌رییه‌كى دوژمنانه‌ ،زانستیانه‌ سه‌لمێنراوه‌ كه‌ هه‌ڵچون و تورِه‌ بوون ژماره‌ى لێدانى دڵ له‌ ده‌قیقه‌یه‌كدا زیاد ده‌كات به‌مه‌ش برِى ئه‌و خوێنه‌ى كه‌ له‌لایه‌ن دڵه‌وه‌ پاڵ پێوه‌ ده‌نری بوَ ناو مولوله‌كانى خوێن دوو هێنده‌ ده‌بێت ، ئه‌مه‌ش وا له‌ دڵده‌كات كه‌ برِێكى زیاتر له‌ خوێن پاڵ پێوه‌ بنێت به‌ هوَى فراوان بوونى دڵه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌و برِه‌ خوێنه‌ زوَره‌ى كه‌ تێیدایه‌ ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هوَى شه‌كه‌ت بوون و رِه‌ق بوونى ماسولكه‌كانى دیوارى دڵ و پاشان به‌رزبوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن وه‌ بیستنى ده‌نگى تێپه‌رِ بوونى خوێن به‌ناو مولوله‌كانى خوێندا كه‌ ئه‌مه‌ش بارێكى نا ئاساییه‌ ، تورِه‌ بوون به‌ هه‌ردوو باره‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ بریتین له‌ 1- تورِه‌بوونى شاراوه‌ 2- ئه‌و تورِه‌بوونه‌ى كه‌ ده‌رده‌برِرێت و ئاشكرایه‌ ، كاریگه‌رى زه‌ره‌ر مه‌ندیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر دڵ وه‌ ته‌ندرووستى به‌ گشتى ، له‌كاتى تورِه‌ى ده‌رنه‌برِاودا به‌ زیاتر دووباره‌ بوونه‌وه‌ى ئه‌م حاڵته‌ له‌ كه‌سێكدا ده‌بێته‌ هوَى به‌رز بوونه‌وه‌ى زه‌ره‌ره‌ ته‌ندرووستییه‌كان له‌و كه‌سه‌دا ، به‌لاَم له‌ حاڵه‌تى تورِه‌ى ده‌ربرِاودا و دووباره‌ بوونه‌وه‌ى ده‌ربرِینى ئه‌م تورِییه‌ ده‌بێته‌ هوَى به‌رزبوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن و ئه‌گه‌رى توش بوون به‌ نه‌خوَشى كوشنده‌ى دڵ له‌ كه‌سى تورِه‌دا ، وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بلاَو بوونه‌وه‌ى شه‌پوَله‌كانى تورِه‌ى زه‌ره‌ره‌كان زیاد ده‌كات و له‌ كه‌سه‌كه‌ جیا نابێته‌وه‌ واى لێ ده‌كات تواناى كوَنتروَڵ كردنى بارى ده‌روونى خوَى نامێنێت و له‌ ئه‌نجامدا ئه‌و هه‌موو حاڵه‌ته‌ ناخوَشه‌ى لىَ ده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ رِوَژانه‌ ده‌یبیستین .
چاره‌سه‌رى تورِه‌بوون:
1- یادكردنى خواى گه‌وره‌ .
2- بیركردنه‌وه‌ له‌و هه‌والاَنه‌ى هاتووه‌ ده‌رباره‌ى خواردنه‌وه‌ى تورِه‌یى و لىَ بوردن و له‌ سه‌رحوَیى .
3- ترساندن له‌ سزاى خواى گه‌وره‌ ، ئه‌وه‌ش به‌ ووتنى : ده‌سه‌لاَتى خواى گه‌وره‌ به‌سه‌ر منه‌وه‌ زیاتره‌ له‌ ده‌سه‌لاَتى من له‌سه‌ر ئه‌م مروَڤه‌ ، ئه‌گه‌ر تورِه‌یى خوَم ده‌رببرِم ئه‌وا خواى گه‌وره‌ تورِه‌یى خوَى ئه‌رِێژىَ به‌سه‌ر مندا له‌ رِوَژى دوایدا .
4- بیر له‌ خراپى وێنه‌ى خوَى بكاته‌وه‌ له‌ كاتى تورِه‌یدا ، كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ كرده‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ران و زانایان دووره‌ .
5- بیر بكاته‌وه‌ كه‌ تورِه‌یى به‌ره‌و په‌شیمانى و توَڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ى ئه‌بات .
6- له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه‌ى كه‌ تیایدایه‌ بگوَرِىَ ، ئه‌گه‌ر وه‌ستابىَ دابنیشىَ ، وه‌ئه‌گه‌ر دانیشتبىَ پاڵ بكه‌وىَ ، وه‌ ده‌ست نوێژ گرىَ .
7- په‌نا به‌ خواى گه‌وره‌ بگرىَ له‌ شه‌یتان .
8- بیر له‌ پاداشتى لىَ خوَشبون له‌ خه‌ڵكى و سنگ فراوانى بكاته‌وه‌ .

له‌ زیانه‌كانى تورِه‌ بوون :
1-خواى گه‌وره‌ تورِه‌ ئه‌بىَو شه‌تانیش رِازى ئه‌بىَ.
2- خوَگرتنه‌وه‌ له‌ تورِه‌ بوون قورسه‌و گرانتره‌ له‌ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى دوژمن .
3- سه‌ر ئه‌كێشىَ بوَ دابرِن و خراپ كردنى په‌یوه‌ندى نێوان خه‌ڵكى .
4- رِق و كینه‌و ئیره‌یى دروست ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ش كه‌مى هوَشمه‌ندى و تێگه‌یشتنى دینه‌ .
5- زوَربه‌ى جار په‌شیمانى و داواى لىَ بوردنى له‌ دوایه‌ ، كه‌ له‌وانه‌یه‌ كاتى به‌سه‌ر چوبىَ ( واته‌ كه‌سى به‌رامبه‌ر لىَ بوردنه‌كه‌ وه‌رنه‌گرىَ ) .
6- وا له‌ كه‌سى تورِه‌ بوو ئه‌كات كه‌ سود له‌ په‌ندو وه‌ر نه‌گرىَ .
7- له‌وانه‌یه‌ كار بكاته‌ سه‌ر له‌ش ، ته‌نانه‌ت چاو كوێر ئه‌كات و گوىَ كه‌رِ ئه‌كات ، زمان لاڵ ئه‌كات وه‌ مروَڤ بىَ هێز ئه‌كات ، له‌وانه‌شه‌ ببێته‌ هوَى مردنى مروَڤه‌كان به‌ ته‌واوه‌تى .
8- دوور كه‌وتنه‌وه‌ى خه‌ڵك و ترسان له‌ نزیك بوونه‌وه‌ له‌كه‌سى تورِه‌ بوو



regay rasty[/center]