[size=24]ده سته‌كانت خۆش كاك به ختیار ماندونه‌بی برام بابه‌ته‌كه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كاك جێگر یه‌ك شێوه‌ن به‌ڵام ئه‌وه‌ی تۆ هه‌ندێك شتی زیاتری تێدایه جزاك الله[/size]
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ئاداب و سوننه‌ته‌كانى جه‌ژن: » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
[size=24]ده سته‌كانت خۆش كاك به ختیار ماندونه‌بی برام بابه‌ته‌كه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كاك جێگر یه‌ك شێوه‌ن به‌ڵام ئه‌وه‌ی تۆ هه‌ندێك شتی زیاتری تێدایه جزاك الله[/size]
ده‌ستت خۆش بێت خودا جه‌زای خێرت بداته‌وه.
ئاداب و سوننه‌ته‌كانى جه‌ژن:
1ـ خۆشۆردن:
(عن نافع أن إبن عمر كان يغتسل يوم الفطر قبل أن يغدو إلى المصلى) (16) نافیع ده‌ڵى: عه‌بدوڵڵاى كورِى عومه‌ر (ره‌زاى خواى لێ بێت) هه‌میشه له رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زاندا پێش ئه‌وه‌ى برِوات بۆ نوێژگه خۆى ده‌شۆرد ".
(عن علي رضي الله عنه أنه سئل عن الغسل فقال: يوم الجمعة ويوم العرفة ويوم الفطر ويوم الأضحى) (17) پرسیار كرا له عه‌لى كورِى ئه‌بوتالیب ده‌رباره‌ى خۆشۆردنى سوننه‌ت ئه‌ویش وتى: "رۆژى هه‌ینى و رۆژى عه‌ره‌فه‌و رۆژى جه‌ژنى قوربان و رِۆژی جه‌ژنى رِۆژووشكاندن ( ره‌مه‌زان ) " - سوننه‌ته خۆشۆردن- .
2ـ خۆجوان كردن و له‌به‌ركردنى جلى جوانء تازه:
(عن عبد اللَّهِ بن عُمَرَ أَنَّ عُمَرَ بن الْخَطَّابِ رَأَى حُلَّةً سِيَرَاءَ عِنْدَ بَابِ الْمَسْجِدِ فقال يا رَسُولَ اللَّهِ لو اشْتَرَيْتَ هذه فَلَبِسْتَهَا يوم الْجُمُعَةِ وَلِلْوَفْدِ إذا قَدِمُوا عَلَيْكَ) (18) عه‌بدوڵڵاى كورِى عومه‌ر (ره‌زاى خوایان لێبێت) ده‌ڵێت "عومه‌ر (ره‌زاى خواى لێبێت) جوبه‌یه‌كى ئاوریشم كه له بازارِدا ده‌فرۆشرا له خاوه‌نه‌كه‌ى وه‌رگرت و هێناى بۆ پێغه‌مبه‌ر ) صلی الله عليه وسلم ) وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ) صلی الله عليه وسلم ) ئه‌مه بكرِه بۆ كاتى جه‌ژن و پێشوازى وه‌فدو نوێنه‌ره‌كان خۆتى پێ برِازێنه‌وه ". له‌م فه‌رمووده‌یه‌وه ده‌زانرێت خۆجوانكردن بۆ جه‌ژن له ناویاندا باوێكى دامه‌زراو بووه و پێغه‌مبه‌ریش ) صلی الله عليه وسلم ) رێگرى لێ نه‌كردووه به‌وه‌دا ده‌زانرێ هه‌ر له ناویاندا ماوه‌ته‌وه (19) .
(عن ابن عباس قال كان رسول الله ) صلی الله عليه وسلم ) يلبس يوم العيد بردة حمراء) عه‌بدوڵڵاى كورِى عه‌بباس (ره‌زاى خوایان لێبێت) ده‌ڵى: "پێغه‌مبه‌ر ) صلی الله عليه وسلم ) له رۆژى جه‌ژندا عه‌بایه‌كى سوورى له‌به‌رده‌كرد " (20) .
3ـ له جه‌ژنى ره‌مه‌زاندا پێش رۆشتن بۆ نوێژگه خواردن ده‌خورێ:
(عن أَنَسِ قال كان رسول اللَّهِ ) صلی الله عليه وسلم ) لَا يَغْدُو يوم الْفِطْرِ حتى يَأْكُلَ تَمَرَاتٍ) (21) ئه‌نه‌س (ره‌زاى خواى لێبێت) ده‌ڵى: "پێغه‌مبه‌ر ) صلی الله عليه وسلم ) له جه‌ژنى رِۆژووشكاندن (ره‌مه‌زان) نه‌ده‌رِۆیشت بۆ نوێژ تا چه‌ند ده‌نكه خورمایه‌كى نه‌خواردایه ".
4ـ جه‌ژنى قوربان هیچ نه‌خورێت تا دواى نوێژى جه‌ژن له گۆشتى قوربانییه‌كه‌ى ده‌خوات:
(عن أبي بريدة أن رسول الله ) صلی الله عليه وسلم ) كان لا يخرج يوم الفطر حتى يطعم ولا يطعم يوم النحر حتى يذبح) (22) بوره‌یده (ره‌زاى خواى لێبێت) ده‌ڵى: "پێغه‌مبه‌ر ) صلی الله عليه وسلم ) له جه‌ژنى رِۆژووشكاندن ( ره‌مه‌زان ) دا له ماڵ ده‌رنه‌چوو تا شتێكى نه‌خواردایه، به‌ڵام له جه‌ژنى قورباندا هیچی نه‌ده‌خوارد هه‌تا - له نوێژ ده‌گه‌رِایه‌وه - قوربانیه‌كه‌ى سه‌رده‌برِى و- له گوشتى قوربانییه‌كه‌ى ده‌خوارد ".
5ـ رێگا گۆرِین له رۆشتن و گه‌رِانه‌وه‌دا:
(عن جَابِرِ قال كان النبي ) صلی الله عليه وسلم ) إذا كان يَوْمُ عِيدٍ خَالَفَ الطَّرِيقَ) (23) جابیر (ره‌زاى خواى لێبێت) ده‌ڵى: پێغه‌مبه‌ر ) صلی الله عليه وسلم ) له رِۆژى جه‌ژندا رێگاى ده‌گۆرِى ". واته له رێگایه‌كه‌و ده‌رِۆیشت و له رێگایه‌كى تره‌وه ده‌گه‌رِایه‌وه.
6ـ (الله اكبر) كردن له جه‌ژنه‌كاندا:
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ( َلِتُكْمِلُواْ الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُواْ اللّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ..... ): {البقره : ١٨٥} واته: تا رۆژووه‌كانى ره‌مه‌زان ته‌واو بكه‌ن و (الله اكبر) بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى رێنموونى كردوون به ئومێدى ئه‌وه‌ى سوپاس و ستایشی خوا بكه‌ن. ئه‌مه له جه‌ژنى رِۆژووشكاندن ( ره‌مه‌زاندایه) (24) .
هه‌روه‌ها خوا ده‌رباره‌ى (الله اكبر)ى جه‌ژنى قوربان ده‌فه‌رموێ: (وَاذْكُرُواْ اللّهَ فِي أَيَّامٍ مَّعْدُودَاتٍ...) {البقره: ٢٠٣} واته: (الله اكبر) بكه‌ن له رۆژانێكى دیارى كراودا كه رۆژانى جه‌ژنى قوربانه (25) .
(عن علي وعمار أن النبي ) صلی الله عليه وسلم ) كان يكبر من يوم عرفة صلاة الغداة ويقطعها صلاة العصر آخر أيام التشريق) (26) عه‌ممارو عه‌لى (ره‌زاى خوایان لێ بێت) ده‌ڵێن: "پێغه‌مبه‌ر ) صلی الله عليه وسلم ) له نوێژى به‌یانى رۆژى عه‌ره‌فه‌وه (الله اكبر)ى ده‌كرد له نوێژى عه‌سر كۆتا رۆژى جه‌ژنى قورباندا كۆتایی پێ ده‌هێنا ". واته پێنج رۆژ (الله اكبر)ى ده‌كرد.
ده‌رباره‌ى (الله اكبر)ى جه‌ژنى ره‌مه‌زان: (أن رسول الله ) صلی الله عليه وسلم ) كان يخرج في العيدين من المسجد فيكبر حتى يأتي المصلى، وحتى يقضي الصلاة، فإذا قضى الصلاة قطع التكبير) (27) پێغه‌مبه‌ر ) صلی الله عليه وسلم ) جه‌ژنى ره‌مه‌زان له ماڵ ده‌رده‌چوو (الله اكبر)ى ده‌كرد هه‌تا ده‌گه‌یشته نوێژگه‌و تا نوێژه‌كه‌ى ته‌واو ده‌كرد، كه نوێژه‌كه‌ى ته‌واو ده‌كرد (الله اكبر) كردنه‌كه‌شی كۆتایی پێ ده‌هێنا ".
(عن شَرِيكٌ قال قُلْت لأَبِي إِسْحَاقَ كَيْفَ كان يُكَبِّرُ على وَعَبْدُ اللهِ قال كَانَا يَقُولَانِ اللَّهُ أَكْبَرُ اللَّهُ أَكْبَرُ لاَ إلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَاَللَّهُ أَكْبَرُ اللَّهُ أَكْبَرُ وَلِلَّهِ الْحَمْدُ) (28) شوره‌یك ده‌ڵێت: به ئه‌بى ئیسحاقم ووت عه‌لى و عه‌بدوڵڵا چۆن ئه‌ڵڵاهو ئه‌كبه‌ریان ده‌كرد - له جه‌ژندا- ئه‌ویش ووتى ده‌یانووت:
"الله اكبر الله اكبر لا اله الا الله الله اكبر والله اكبر ولله الحمد " .
7ـ ئه‌گه‌ر جه‌ژن و هه‌ینى له‌یه‌ك رۆژدا بوون:
ئه‌گه‌ر جه‌ژنء هه‌ینى له‌یه‌ك رۆژدا بوون ئه‌و كه‌سه‌ى نوێژى جه‌ژنى كرد نوێژى هه‌ینى له‌سه‌ر پێویست نییه و نوێژى نیوه‌رِۆ ده‌كات.
(عن أبي هُرَيْرَةَ عن رسول اللَّهِ ) صلی الله عليه وسلم ) أَنَّهُ قال: قد اجْتَمَعَ في يَوْمِكُمْ هذا عِيدَانِ فَمَنْ شَاءَ أَجْزَأَهُ من الْجُمُعَةِ وَإِنَّا مُجَمِّعُونَ) (29) ئه‌بوهوره‌یره (ره‌زاى خواى لێبێت) ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر ) صلی الله عليه وسلم ) فه‌رمووى: "له ئه‌مرِۆدا دوو جه‌ژن كۆبووه‌ته‌وه، هه‌ركه‌س ویستى ـ نوێژى هه‌ینى نه‌كات ـ ئه‌وه نوێژى جه‌ژن به‌سه له‌برى ئه‌ویش، ئێمه نوێژى هه‌ینى ده‌كه‌ین ".
8ـ بردنى ئافره‌تان ـ با حه‌یزداریش بن ـ بۆ نوێژگه:
بۆ به‌ڵگه‌ى ئافره‌تان ببرێن بۆ نوێژگه سه‌یرى فه‌رمووده‌ى ئوممو عه‌تییه بكه (30) .
9ـ به پێ رۆشتن بۆ نوێژگه:
سوننه‌ته به‌پێ برِۆیت بۆ نوێژگه‌و سوارى وڵاخ وسه‌یاره نه‌بیت مه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌توانێ و پێویستى به سواربوون بێت. ئه‌مه بۆ كاتێك نوێژگه‌كه نزیك بێت و ناره‌حه‌ت نه‌بێ رۆشتن بۆى، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دووربوو ئه‌وه دروسته سوارى سه‌یاره یا هه‌ر شتێكى تر ببیت. (عن بن عُمَرَ قال كان رسول اللَّهِ ) صلی الله عليه وسلم ) يَخْرُجُ إلى الْعِيدِ مَاشِيًا وَيَرْجِعُ مَاشِيًا) (31) عه‌بدوڵڵاى كورِى عومه‌ر (ره‌زاى خواى لێ بێت) ده‌ڵێت: "پێغه‌مبه‌ر ) صلی الله عليه وسلم ) به پیاده ده‌رۆشت بۆ نوێژى جه‌ژن و به پیاده‌ش ده‌گه‌رِایه‌وه ".
10ـ زوو رۆشتن بۆ نوێژگه:
دواى ئه‌وه‌ى نوێژى به‌یانییان كرد سوننه‌ته برِۆن بۆ نوێژگه به (الله اكبر) كردن تا ئیمام دێت نوێژ ده‌ست پێده‌كات (32) .
11ـ ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌گه‌یشت به نوێژى جه‌ژندا:
(عن عبيد الله بن أبي بكر بن أنس بن مالك خادم رسول الله ) صلی الله عليه وسلم ) قال كان أنس إذا فاتته صلاة العيد مع الإمام جمع أهله فصلى به‌م مثل صلاة الإمام في العيد) (33) عوبه‌یدوڵڵاى كورِى ئه‌بوبه‌كرى كورِى ئه‌نه‌سی كورِى مالیك (ره‌زاى خوایان لێبێت) ده‌ڵى: "ئه‌نه‌س ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتایه به نوێژى جه‌ژندا له‌گه‌لڕ ئیمامدا ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى كۆده‌كرده‌وه نوێژى جه‌ژنى له‌گه‌ڵدا ده‌كردن وه‌ك نوێژى جه‌ژنى ئیمام ".
هه‌روه‌ها ئیبنومونزیر ده‌ڵى: "هه‌ركه‌س فریاى نوێژى جه‌ژن نه‌كه‌وت ئه‌وه وه‌ك ئیمام دوو ركات بكات " (34) .
12ـ پیرۆزبایی جه‌ژن له یه‌كترى كردن:
پیرۆزبایی جه‌ژن له یه‌كترى كردن له رۆژى جه‌ژندا پاش نوێژى جه‌ژن كاتێ به یه‌كترى گه‌شتن بڵێن (تقبل الله منا ومنكم) واته: خوا له ئێمه‌و ئێوه‌شی قبوڵ كات.
ئیبن حه‌جه‌ر ده‌ڵێت: هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر ) صلی الله عليه وسلم ) ئه‌گه‌ر رۆژى جه‌ژن به‌یه‌كترى بگه‌شتنایه به یه‌كترییان ده‌ووت: خوا له ئێمه‌و ئێوه‌شی قبوڵ كات " (359) .
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ئاداب و سوننه‌ته‌كانى جه‌ژن: » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]