ڕیاڵ مەدرید٣-٢مان ستی:مەدرید “ستیزن”و“بەخت”ی بەیەکەوە دا بەزەویدا
لةياري كەمی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی مانچستەر ستی کرد.
ڕیاڵ مەدرید لە بارودۆخێکی دەروونی خراپدابوو بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی ئەو یانەیە لە لالیگا و ئەمەش مەریدی خستە ژێر فشارێکی زۆر میدیاکانەوە، مانچستەر ستیش بارودۆخی جێگیرە و بە باشی خۆی بۆ ئەم یارییە ئامادەکردبوو. جیهان بە تاسەوە چاوەڕوانی ئەوەی دەکرد ببینێت یەکەم ڕووبەڕووبوونەوەی دوو لە بەهێزترین یانەکانی جیهان چۆن تێدەپەڕیت بەتایبەت کە گرانترین یاریزانەکانی جیهان لەو دوو یانەن.
مەدریدی خاوەن یاریگا بە سەرەتایەکی نایاب دەستی پێکرد و دوور لە چاوەڕوانییەکان یارییەکە بە هێرشی نەبڕاوەی ڕیاڵ بەڕێوەدەچوو بەرامبەر بەرگری بەردەوامی مان ستی. لە نیوەی یەکەمدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و هاوڕێکانی زیاتر لە جارێک نزیکبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ بەڵام لێهاتوویی جۆ هارتی گۆڵپارێز، گۆڵی یانە ئینگلیزییەکەی بە پاکی هێشتەوە.
لە نیوەی دووەمیشدا یارییەکە بەهەمان ڕەوت بەردەوام بوو، تاوەکو دوور لە پێشبینییەکان مانچستەر ستی لە خولەکی ٦٩ ئێدین دژێکۆ لە هەوڵێکی جوانی یایا تۆرێ گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد. گۆڵەکەی مانچستەر ستی، خۆزێ مۆرینهۆی ناچارکرد لوکا مۆدریچ و کەریم بنزیمە بهێنیتە ناو یاریگا و ئەمەش هێرشەکانی ڕیاڵی توندوتۆڵتر کردەوە و مارسێلۆ لە خولەی ٧٦ ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
دوای ئەو گۆڵە جارێکیتر ڕیاڵ مەدرید کۆنترۆڵی یاریگای گرتەوە دەست بەڵام مان ستی لە لێدانێکی ڕاستەوخۆی دووردا لە ڕێگای کۆلارۆڤ لە خولەکی ٨٥ گۆڵی پێشکەوتنەوەی تۆمارکرد و دووبارە مەدریدی توشی شۆککرد بەڵام هێندەی نەخایاند کەریم بنزیمە ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە. لە درێژەی هێرشەکاندا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە دواین خولەکی یارییەکەدا گۆڵی سەرکەوتنی ڕیاڵی تۆمارکرد و لۆس گالاکتیکۆس بە شایستەیی سەرکەوتنی بەدەستهێنا
ياريكا