(كازیه‌س مارسیلوس كلای) له 17ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1942 له شاری (لویسڤیڵ) له ولایه‌تی (كێنتوكی) له دایك بووه، باوكی كه هه‌ڵگری هه‌مان ناو بوو (كازیه‌س مارسیلوس كلای) كاری بۆیاخكردنی ده‌كرد و دایكی (ئۆدێسا گرادی كلای) وه‌ك كارگوزار كاری ده‌كرد. له ساڵی 1963دا هاته سه‌ر ئاینی ئیسلام و ناوی خۆی گۆری به (محمد علی كلای) و هه‌ر به‌و ناوه‌ش ناوبانگی ده‌ركرد.
محمد علی كلای له ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا ده‌ستی كرد به وه‌رزشی بۆكسێن، بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ لای راهێنه‌ر (چه‌ك بۆداك) راهێنانی بۆكسێنی كردوه، له ساڵی 1960 له ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا به‌شداری یاره‌كانی ئۆڵۆمپی كردوه و مه‌دالیای زێری به‌ده‌ست هێناوه، به‌پێی ژیاننامه‌كه‌ی كه له لایه‌ن خۆیه‌وه نوسراوه له ساڵی 1975 مه‌دالیاكه‌ی هه‌ڵداوه‌ته روباری (ئۆهایۆ)وه، به‌پێی وته‌كاتی هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێنادی كارێكی چێشتخانه‌یه‌ك به‌هۆی ره‌گه‌زپه‌رستیه‌وه، پاشان له یاریه‌كانی ئۆڵۆمپی 1996دا شه‌ره‌فی داگرساندنی ئاگری ئۆلۆمپی پێدرا و وه‌ك نیشانه‌یه‌ك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی مهدالیایكی زێڕی پێبه‌خشرا.
محمد علی كلای داهێنه‌ری شێوه‌یه‌كی نوێی بۆكسێن بوو كه له‌و كاته‌دا به‌ته‌واوه‌تی نوێ بوو، كاتێك به‌ره‌نگاری یاریزان ده‌بووه‌وه ده‌سته‌كانی نزم ده‌گرت و به‌مه‌به‌ستی به‌رگری كردن ته‌نها پشتی به خێرایی پێیه‌كانی و له‌شی ده‌به‌ست نه‌ك پاراستنی سه‌ری به ده‌سته‌كانی كه له‌وكاته‌دا زۆر به‌ربڵاو بوو، باڵای 191 سم بوو كه باڵایه‌كی زۆر گونجاوه بۆ یاریزانی بۆكسێن.
محمد علی كلای كه‌سێكی ئاشتیخواز و دژ به رهگهزپهرستیبوو، ته‌نانه‌ت له ساڵی 1967دا خرایه زیندانیه‌وه به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی بۆ خزمه‌تكردنی سوپای ئه‌مه‌ریكی و به‌شدارینه‌كردنی جه‌نگی (ئه‌مه‌ریكا-ڤێتنام).
محمد علی كلای له لایه‌ن جیهانی وه‌رزشیه‌وه به باشترین یاریزانی مێژووی بۆكسێن ده‌ناسرێت، له ژیانی وه‌رزشیدا 61 یاری بردۆته‌وه و ته‌نها 5 جار دۆڕاوه و هیچ كات به‌رامبه‌ر نه‌بووه. ده‌ستكێشه‌كانی له مۆزه‌خانه‌ی (سمیسۆنیان)ی به‌ناوبانگی ئهمهریكیدا پارێزراوه.
له ساڵی 1981 وازی له وه‌رزشی بۆكسێن هێنا و بڕیاری دا پێ بتێته جیهانی سیاسه‌ته‌وه، له ساڵی 1984دا تووشی نه‌خۆشی (پاركینزۆن)بوو، پاشان له ساڵی 2005دا مه‌دالیای ئاشتی پێشكه‌شكراوه له لایه‌ن (جۆرج بوش)ی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌گرتوه‌كانی ئه‌و كاته. لێ ئێستادا خانه‌نشین بووه و باوكی 7 كچ و 2 كوڕه.