تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

5

ده‌ست خۆش هه‌ربژیت

4

برواكردنى سه خته

3

[size=24]من له‌ خه‌ندان خوێندبومه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌م كه‌سه‌ ئه‌ بێ نه‌خۆشی ده‌رونی هه‌بێت بۆیه‌ ئه‌م كاره‌ی كردوه‌[/size]

2

بێ ویژدانی به‌و راده‌یه‌ neutral

1

له‌ هه‌ولێر باوكێك دەستدرێژی سێكسی دەكاتە سەر 4 كوڕی خۆی

https://www.facebook.com/images/spacer.gif

رووداو- هەولێر
چوار منداڵی كوڕ لە هەولێر لەلایەن باوكیانەوە دەستدرێژیی سێكسییان دەكرێتەسەر، پسپۆڕێكی دەروونیش دەڵێ ئەو منداڵانە پێویستییان بە تیمێكی شارەزایە سەرپەرشتییان بكات.
زەیتۆ تۆفیق، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری كۆمەڵایەتی هەولێر، وێڕای ئاشكراكردنی ئەو زانیارییە بۆ (رووداو)، باسی ئەوەش دەكات كە ئێستا چوار براكە لە یەكێك لە خانەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان چاودێری دەكرێن و توانیویانە بیانگەڕێننەوە "سەر دۆخی ئاسایی خۆیان". بەڵام كەژاڵ عەبدولجەبار، بەڕێوەبەری ماڵی خەندە، كە شێلتەرێكی سەر بە هەمان بەڕێوەبەرایەتییە، دەڵێت دۆسیەی ئەو چوار برایە "گەورەترین دۆسیەی لای ئێمەیە و زۆر ئەستەمە بتوانین ئەو شتەیان لەبیرببەینەوە".
زەیتۆ تۆفیق، كە ئامادەنەبوو تەمەنی ئەو منداڵانە بۆ (رووداو) ئاشكرابكات، رایگەیاند كە باوك و دایكی چوار براكە پێشتر لێك جیابوونەتەوە و "باوكەكە چەند جارێك ئافرەتی لەشفرۆشی لەگەڵ خۆیدا بردووەتەوە ماڵەوە و لەبەرچاوی منداڵەكانی لەگەڵیاندا رایبواردووە". بەڕێوەبەری گشتی چاودێری كۆمەڵایەتی هەولێر راشیگەیاند "دوای ئەوەی ئاشكرابوو كە كاری خراپی لەگەڵ منداڵەكانیدا كردووە، بە بڕیاری دادوەر دەستگیركرا و ئێستا لە زیندانە و حوكمدراوە".
ئەو كارەی ئەو باوكە كردوویەتی بە "دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر مەحرەم" ناوزەد دەكرێت. ئەو جۆرە دەستدرێژییە لە عێراقدا سزای لەسێدارەدانی بۆ دانراوە. بەپێی مادەكانی 393 و 394 لە یاسای سزادانی عێراقی، هەركەسێك دەستدرێژی سێكسی بكاتە سەر كەسی مەحرەمی خۆی، ئەگەر بە رەزامەندی هەردوولاش بێت، سزاكەی لەسێدارەدانە. ئەگەریش تەنیا تەحەڕوشی پێبكات ئەوە سزاكەی لەنێوان 7 تاوەكو 25 ساڵ زینداندا دەبێت.
پرۆفیسۆر د.كەریم شەریف قەرەچەتانی، شارەزا لە بواری دەروونناسیی منداڵان و هەرزەكاران، پێیوایە ئەو كەسانەی لەلایەن كەسانی نزیك (مەحرەم)ەوە دەستدرێژییان دەكرێتەسەر، تووشی شۆكی دەروونیی گەورە دەبن. قەرەچەتانی دەربارەی ئەو چوار برایە گوتی "ئێستا ئەو منداڵانە نەك رقیان لە باوكیانە، بەڵكو رقیان لە هەموو باوك و پیاو و مرۆڤێكە. چونكە لەڕووی دەروونییەوە زۆر رووخاون، بۆیە دەبێ تیمێكی چاك سەرپەرشتییان بكات". چونكە، وەك ئەو دەروونناسە دەڵێت: "ئیدی خەویان سروشتی نابێ، خەوی ناخۆش دەبینن، دەترسێن و گۆشەگیر دەبن، لە خوێندنیش دوادەكەون. بۆیە دەبێ لە شوێنێكی زۆر هێمن و پارێزراوبن كە وا هەست بكەن ئیدی كەس ناتوانێ دەستدرێژییان بكاتەسەر".
زەیتۆ تۆفیق ئەوەشی راگەیاند كچێكی تەمەن 20 ساڵ كە لەلایەن باوكییەوە دەستدرێژی كراوەتە سەر، ئێستا ئەو كچەش لەلای ئەوانە.
ناوبراو باسی یەكێك لەو منداڵانەشی كرد كە لە نەخۆشخانەوە بۆیان نێردراوە "ئەو منداڵە لە خوشك و برایەك ببوو. براكە چووبووە لای خوشكەكەی و سكی پڕكردبوو، دواتر كە منداڵەكەی بوو، لە نەخۆشخانە بەجێیهێشتبوو، ئێمەش منداڵەكەمان دایە خێزانێك".