sarokî barsha aw hawalay ba dro xstawa ja nazan ta chan rasta yan na !!
Das xosh mûlazm
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وهرزش » بەرشلۆنە بڕیاریداوە لە کلاسیکۆی داھاتوو دژایەتی موسلمانان بکات!! » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
sarokî barsha aw hawalay ba dro xstawa ja nazan ta chan rasta yan na !!
Das xosh mûlazm
بەرشلۆنە بڕیاریداوە لە کلاسیکۆی داھاتوو دژایەتی موسلمانان بکات !!
یانەی بەرشلۆنە بە بڕیارێکی دلی ھەموو نەتەوەی عەرەب بەگشتی و فەلەستینیەکان بە تایبەتی لە خۆی توڕە دەکات و عەرەبەکان و موسلمانەکان بە لێشاو داوا لە یانە کاتەلۆنیەکە دەکەن کە لە بڕیارەکەی خۆی پاشگەز ببێتەوە.
یانەی بەرشلۆنە بڕیاریداوە کە لە یاری کلاسیکۆی داھاتوو لە بەرامبەر یانەی ریال مەدرید لە ناو یاریگای کامپ نو رێز لە سەربازێکی ئیسڕائیلی بگرێت کە پێشتر لەلایەن بزوتنەوەی ئازادیخوازی فەلەستینی گیرابوو لە بەرواری ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٠٦ تاکو ١٨ی تشرینی یەکەمی سالی ٢٠١١ کە لە ئەنجامی گۆڕینەوەی بەندکراوەکان ئازادکرا.
جلعاد شالیت ناوی ئەو سەربازە ئیسڕائیلیەیە کە کە یانەی بەرشلۆنە دەیەوێت لە کلاسیکۆ رێزی لێبگرێت و ژمارەیەکی یەکجار زۆر دەنگی ناڕەزایی لەبەرامبەر خۆی دروستکردووە کە لەسەر تۆڕە کۆمەلایەتیەکان لەسەر ئەنتەرنێت بە ھەزاران عەرەب و موسلمان داوا لە یانەی بەرشلۆنە دەکەن پاشگەز ببێتەوە لە بڕیارەکەی لەبەر ئەوەی سەربازە بەندکراوەکە لە جەنگ گیراوە نەک وەکو ئیسڕائیلیەکان بلاویان کردووەتەوە کە گوایە لە لایەن تیرۆریستان گیرا بێت.
ھەندێک داوا لە ولاتی قەتەڕ دەکەن کە پالەپەستۆ بخاتە سەر یانە کەتەلۆنیەکە بەھۆی ئەوەی ولاتی قەتەڕ بە یەکێک لە پالپشتیکەرانی یانەی بەرشلۆنە دادەنرێت و کۆمپانیای قەتەڕ فاوندەیشن سپۆنسەری سەرەکی بلوگرانایە.
بەھۆی ئەوەی ژمارەیک جولەکە لەناو دەستەی کاڕگێڕی یانەی بەرشلۆنە کار دەکەن ئەوە یەکەمجار نیە یانەی بەرشلۆنە پشتگیری لە جولەکەکانی ئیسڕائیل دەکات و لەماوەی رابردوو ھەریەکە لە پیپ گواردیۆلا و گیرارد پیکێ سەردانی قەوارەی جولەکەیان کرد و وێنەیان لەگەل سەربازە جولەکەکان گرت و پێشتریش ھاندەرانی یانەی بەرشلۆنە پیرۆزبایی ئازادبوونیان لە شالیت کردبوو لەکاتی بەڕێوەچوونی یاریی نێوان بەرشلۆنە و سڤیلیەی ئیسپانی.
دونیابینی یانەی ریال مەدریدی رکابەری ئەزەلی یانە کاتەلۆنیەکە لە مبارەیەوە جیاوازە کە بەمدواییانە بڕیاریدا چەندین قوتابخانەی تۆپی پێ لە شارەکانی فەلەستین دروست بکات بەخۆڕایی.
جێگای وەبیر ھینانەوەیە کە جولەکەکان و موسلمانەکان زیاتر لەسەدەیەکە کێشەیان لەسەر شوێنی جوگرافیای ئێستای ولاتی ئیسڕائیل ھەیە و لە وەتەی سالی ١٩٤٨كة قەوارەی جولەکە دروست بووە و بەربەرەکانێ و دوژمنداریان لەبەرامبەر یەکتر ھەیە و جیھانیان بەسەر دوو بەرە دابەشکردووە.
yariga,net
یانەی سەرهەنگ موحسین » وهرزش » بەرشلۆنە بڕیاریداوە لە کلاسیکۆی داھاتوو دژایەتی موسلمانان بکات!! » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]