تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

ده‌ستت خۆش بیت براکه‌م زۆر بابه‌تێکی به‌ سود بوو ....
خوا پادشتی خێرت بداته‌وه‌و له‌ گوناحکانی هه‌موو لایه‌کمان خۆش بێت
وه‌ ئه‌و کاته‌ بمرین که‌ خۆی لێمان ڕازیه‌ .................

2

مردن تةنها شتيكه كة شكي تيدانية وةراست دةگةريت دةست خؤش

1

الحمد الله والصلاە والسلام علی رسول الله وبعد
پرسیارەكەت بەلاوە سەیرە؟! جا گوێ بگرەو دڵتم بەرێ با من وەڵامت بەمەوە، بەڵێ ئەوە تۆی ئەمریت. زۆركات وا هەست ئەكەین یان كارەكانمان بەشێوەیەك ئەنجام ئەدەین وەكو بڵێی نامرین.
سوێن بەوخوایەی گیانی من وتۆی بەدەستە چۆن ئێستا بەپێی خۆت ئەڕۆیت رۆژێك دێت پێیەكانت سست وساردن وبەسەر شان ئەتبەن بۆ كوێ...؟! بۆناو گۆڕ چۆن گۆڕێك.؟ تەسك، تاریك، بە تەنهایی ئەتخەنە ناو ئەو گۆڕەی كە دەمێكە چاوەڕوانتە بتكاتە خۆراكی خۆی.
بۆ عەشقی كەسێك مەفەوتێنە سۆزی خودایی * ئەو ڕۆژانەت لەیادنەچێ ئەتخەنە گۆڕی تەنیایی
برام خوشكی خۆم.... مردن خۆشیەكان لەناودەبات ئاواتەكان دەبڕێت، بۆیە خۆتی بۆ ئامادەبكە و بیركەوە ئیستا ڕازیت لەخۆت گیانت بكێشرێت..؟؟ ئایا شەرم ناتگرێت بەكارە خراپەكانتەوە بگەڕێیتەوە بۆلای خوا(جل جلالە) وا دابنێ ئێستا مردووی تەممەنای چیدەكەی..! ئەڵێی بمگەڕێننەوە بۆئەوەی تاوان بكەم.؟ یان شەریك بۆخوا بڕیاردەم یان لەگەڵ دایك و باوكم خراپ بم یان یان.... نا والله ئەڵێی باكاری چاك بكەم [رَبِّ ارْجِعُونِ لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحاً فِيمَا تَرَكْتُ] المؤمنون جا پێش ئەوەی بخرێیتە ناو گۆڕەوە بگەڕێوە بۆلای خوای پەروەردگار، پێش ئەوەی (دوو فریشتەكە) لەناو گۆڕ ڕاتچەڵەكێنن پرسیارت لێبكەن پرسیار لەخۆت بكە تاچەند خوات لەخۆت ڕازی كردووە.؟؟ هەروەكو وەكو عمری كوڕی خگاب فەرموویەتی: (حاسبوا أنفسكم قبل أن تحاسبوا) بەڕاستی مردن بەسە بۆئەوەی ئامۆژگاری كەرمان بێت، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: [يتبع الميت ثلاثة: أهله وماله وعمله: فيرجع اثنان ويبقى واحد: يرجع أهله وماله ويبقى عمله] واتە: سێ شت دوای مردوو ئەكەوێ: كەسوكاری ماڵەكەی وكارەكانی: دوانیان ئەگەڕێتەوە ویەكێكیانی لەگەل ئەمێنێتەوە: كەسوكارو ماڵەكەی ئەگەڕێنەوە وكارەكانی ئەمێنێتەوە.
ئەوەش بزانە كەمردیت هیچ شتێكت نامێنێت تەنانەت ناوەكەشت بۆیە زۆركات بیستومانە ناڵێن فلان كەس بێنن بەڵكو ئەڵێن (جەنازەكە) بێنن، ئەوە قیمەتی تۆیە لە دونیایەكی دوابڕاوە. جا بۆ دنیا مەژی كفن نە گیرفانی هەیەو نە لەسەر مۆدێلیش ئەدورێ، بۆ دواڕۆژ بژی كە گەڕانەوە بۆلای خواو بەهەشتانێكە كە پانتاییەكەی ئەرزو ئاسمانەكانە.....
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ.
لة بةهةشت وةركيراوة.