تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

7

زؤر كاريكةر بو
دةستت خؤش بيت براكةم

6

به‌ كاریگه‌ره‌، سوپاس بۆ هه‌ڵواسینی.

5

ده‌سته‌كانت خۆشبێت كاك سه‌هه‌ند .خوێندمه‌وه‌ .

4

به‌ڕاستی زۆر کاریگه‌ر بوو ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆشبێت کاکه‌ سه‌هه‌ند هه‌ربژیت ........

3

ئەرێ وەڵا کاکە زریان ، سوپاس دەستی تۆش خۆش برام.

2

ئەوەش خێر کردن !

دەستەکانت خۆشبێت  خارە سەهەند .  . .

1

ئەوە چیڕۆکێکی سەیرە ، بڕوا کردنی ئاسانە لای ئەو کەسانەی کە بڕوادارن بە خودا و نێردراوەکەی (صلى الله عليه وسلم)

لە شارۆچکەی ''حریملاء''  کە شارۆچکەیەکە لە نزیک "ریاز" ی پایتەخت ، برایەک بۆی گێڕامەوە کە یەکێک لە ژنەکانی ئەو شارۆچکەیە تۆشی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن ببوو (خوا بمان پارێزێ).
ئافرەتێکی خاوەن بڕوا و ڕەوشت بەرز بوو.
بۆ پێداویستی و یارمەتیدانی خۆی داوای لە نوسینگەیەک کرد کە کارەکەرێکی (خادمة) ئەندەنوسی بۆ بهێنن.
دوای دوو هەفتە لە گەیشتنی کارەکەرەکە..
ئەو ژنە تێبینی کرد کە خزمەتکارەکە  کاتێک دەچێتە سەرئاو یان (حەمام) کاتێکی زۆری پێ دەچێت تا دێتە دەرەوە ، شتێکی ئاسایی نەبوو.
بۆیە دواجار پرسیاری لێ دەکات ، هۆی چییە هێندە لە سەرئاو دەمێنیتەوە؟
کارەکەرەکە دەست دەکات بە گریان ، گریانێکی زۆر !
کاتێک ژنەکە پرسیاری گریانەکەی لێدەکات؟
لە وەڵامدا دەڵێ: کوڕەکەم پێش تەنها (20) ڕۆژ لە دایك بوو ، وە کاتێک لە نوسینگەی کار پەیوەندیان پێوە کردم ترسام کە ئەو هەلە بۆ کار کردن دوو بارە نەبێتەوە بۆیە ئامادەبووم کار بکەم تا بتوانم پێداویستیەکانم بەو پارەیە دابین بکەم.. وە هۆکاری زۆر مانەوەم لەسەر ئاو ، یان لە حەمام ئەوەیە کە سینگم تەڕ دەبێت بە (شیر) ، دەچم لەوێ پاکی دەکەمەوە !
کاتێک ژنەی خاوەن ماڵ ئەو قسانەی بیست خێرا هەواڵی دا بە فرۆکەخانە ، هەرچی زووە جێگایەک بگرن بۆ ئەو دایکە ئەندەنوسییە ، بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە لای منداڵە ساواکەی.
هەروەها پارەی دوو ساڵی بە تەواوی پێدا  ، پێی وت ئەوە موچەی تۆیە  هی دووساڵ پێشەکی ، بڕۆ بۆ لای کوڕەکەت لەگەڵی بە و ئاگاداری بە ، دەتوانی دوای ئەو دوو ساڵەش بگەڕێیەوە لام ، وە ژمارە تەلەفۆنی پێدا بۆ ئەوەی گەر پێی خۆش بوو بگەڕێتەوە دوای ئەو دوو ساڵە.

دوای گەڕانەوەی کارەکەرەکە ، ژنە خاوەن ماڵەکە کاتی پشکنینی هەبوو بۆ بەدواداچوونی ڕێژەی بەرزبوونەوەی شێرپەنجەکەی ، کاتێک پشکنینێکی ئاسایی خوێنیان بۆ کرد ، کتوپڕ بوو ، سەیریان کرد هیچ نیشانەیەکی شێرپەنجەی خوێن دەرنەکەوتووە..!!
پزیشکەکە داوای لێکرد چەندجارێک پشکنینیان بۆ دووبارە کردەوە ، بەڵام هەمان ئەنجام بوو ، خوێنێکی ئاسایی و بە هیچ شێوەیەک شێرپەنجە بوونی نەمابوو !
پزیشکەکە توشی شۆک بوو کاتێک بینی نەخۆشەکەی ڕزگاری بووە لەو نەخۆشییە ترسناکە..
دووبارە ناردی بۆ پشکنینی تیشک و چەند پشکنینێکیتر ، بەڵام دواجار دەرکەوت (% سفر) واتە شرپەنجەی نەماوە ئەوکاتە پزیشکەکەش دڵنیابوو کە تەواو چاك بۆتەوە.

پزیشکەکە پرسیاری لێ کرد ئەوە چۆن ڕویداوە ؟ چ چارەسەرێکت بە کار هێناوە؟
ژنەکە لە وەڵامدا وتی: عن أبي أمامه رضي الله عنه أن النبي صلى الله عليه وسلم قال : ( داوو مرضاكم بالصدقة)


لە عەرەبیەوە
سەهەند