تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

الحمد الله والصلاة والسلام على رسول الله وبعد:
ئای چەند مرۆڤ لەگەڵ گومڕاكاندا تیاچووەو سەری لێ‌ شێواوە، بە هۆیەوە شایستەی نەفرەت وسزاو تۆڵەی خوا بووە تا ڕۆژی دوایی، ئەوەش تەنها لەبەر ئەوەی كە ناوەرۆكی یەكخواپەرستی بەجێ‌ نەهێناوەو بە گوێرەی پێویست مافی خۆی نەداوەتێ‌ وخوا بەتاك وتەنهایی ناناسێت، چونكە خوا پەروەردگاری تاك وتەنهایە بەشێوەیەك كەبەندە پشت بەكەس نابەستێت ئەونەبێت، ئومێدی گەیشتنی نیە تەنها بە دیداری پیرۆزی ئەونەبێت، لە كەس ناترسێت تەنها ئەونەبێت، تەنها بە ناوی ئەوەوە سوێند دەخوات، نەزرو سەربڕینی تەنها بۆئەوە، تۆبەو پەشیمانی دەرنابڕێت تەنها لە پێشگای بەسۆزی ئەونەبێت و لەبەر ئەو نەبێت ، ئائەمەیە بەجێ هێنانی كرۆكی یەكخواپەرستی كەهیچ خوایەك شایستەی پەرستش نیە تەنها الله نەبێت.....
سەیری هاوەڵی بەرێزی معازی كوری جبل بكە.... كاتێك بەرێدا دەرۆیشت لەدوای پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم... لەپڕ پێغەمبەر رووی وەرگێرا بۆلایی و لێی پرسی:
ئەی معاز: ئایا دەزانی مافی خوا چیە بەسەر بەندەكانیەوە و مافی بەندەكانیش چیە بەسەر خواوە؟
ئەویش لەوەڵامدا وتی خواو پێغەمبەرەكەی زاناترن و دەزانن.
پێغەمبەریش فەرمووی مافی خوا ئەوەیە كە بەندەكان بەتاك وتەنهایی بیپەرستن و هاوبەشی بۆ ڕەوا نەبینن ....وە مافی بەندەكانیش ئەوەیە كە هەر كەس بەو كارە هەستا بەڕێك وپێكی ئەوا خوا سزای نەدات...
وە لە لایەكی ترەوە هاوەڵی بەڕێز عبدالله ی كوڕی مسعود پرسیار لە پێغەمبەر دەكاو دەڵێ‌: گەورەترین تاوان بەلای خواوە چیە وكامەیە؟ پێغەمبەریش دەفەرموێت ئەوەیە كە هاوشێوەوهاوبەش بۆ خوا دابنێیت، لەكاتێكدا ئەو تۆی بەدی هێناوە....
بەڵێ‌ بەڕێزان: یەكخواناسی و تەنها ئەو پەرستی ئەو ئامانج ومەبەستەیە كە خوا تەواوی پێغەمبەرانی بۆ ڕەوانە كردووە ئەگەر گومانت هەیە ئەوەتا لە قورانە دەفەرموێت: [وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولاً أَنْ اُعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ] وەتاغوتیش هەركەس وشتێكە كە جگە لە خوا بپەرسترێت لە بت ودارو گۆڕ وبەرد.....
یەكخواپەرستی و خوایەكناسی كارو ئاواتی هەرەگرنگ و لەپێشی هەموو پێغەمبەران بووە وەكو خوای گەورە دەفەرموێت: [وَاسْأَلْ مَنْ أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رُسُلِنَا أَجَعَلْنَا مِنْ دُونِ الرَّحْمَنِ آلِهَةً يُعْبَدُونَ] بەڵكو هەموو دورستكراوەكانی مرۆڤ و جنۆكە تەنها بۆئەوە بەدی هێنراون كەخوا بەتاك و تەنهایی بپەرستن، خوای گەورە دەفەرموێت: [وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالإِنسَ إِلاَّ لِيَعْبُدُونِ]
بەرێزان هەموو كردوەكانی مرۆڤ دەوەستێنرێت و سەرنج دەدرێت، هەركردەوەیەك بۆجگە لەخوا ئەنجام درابێت ئەوا رەد دەكرێتەوە و وەرناگیرێت بەڵكو بۆ ئەو كەسەیە كەبۆی كراوە.
وەلە فەرموودەی قودسیدا هاتووە كە دەفەرموێت: ئەی نەوەی ئادەم ئەگەر بەقەد فراوانی زەوی بەگوناهو تاوانەوە بگەرێیتەوە بۆ لام هیچ شتێكت نەكردبێتە هاوبەشم و شركت بریارنەدابێت ئەوا بەقەد فراوانی زەوی بەلێخۆشبونەوە دێم بەرەو ڕووت....!!!!
لەبەر گەورەیی و بەپێزی ئەم باسە كە پێغەمبەران ترساون لەوەی نەمێنێت لەناوخەڵكیدا و ون بێت!
ئا ئەوە باوكی یەكخواپەرستانە وتێك شكێنەری بت و پەیكەرەكان و بونیاد نەری كەعبەی موسڵمانان.... (إبراهیم) علیە السلام لەخوا دەپاڕێتەوە كە بیپارێزێ‌ لە شرك، جاكێ‌ لەوە ناترسێت كە توشی بێت دوای ئیبراهیم؟!
لةسايتى بةهةشت وةركيراوة.