ئه‌بو هوره‌یره (خوای لێ ڕازبێت) ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) بۆی گێڕاینه‌وه و فه‌رمووی جارێكیان فریشته‌ی مردن چوو بۆ لای مووسا پێغه‌مبه‌ر(سه‌لامی خوای لێبێت) و پێی ووت كاتی ئه‌وه هاتووه بچێته‌وه بۆلای خوای خۆت و شه‌رابی مردن بچێژی ئه‌ویش زلله‌یه‌كی لێ دا‌و چاوێكی ده‌رپه‌ڕاند ، فریشته‌كه گه‌ڕایه‌وه خزمه‌ت خوا‌و عه‌رزی كرد , تۆ فه‌رمانت پێ كردم كه بچمه لای بهندهیهكت كه‌حه‌ز له مردن ناكات و چاوێكی دهرپهڕاندووم . به‌ئه‌مری خوا چاوه‌كه‌ی وه‌ك خۆی لێ هاته‌وه ئینجا پێی فه‌رموو بچۆره‌وه بۆلای و پێی بڵێ ئه‌گه‌ر حه‌ز له ژیان ده‌كات باده‌ستی بخاته سه‌رپشتی گایه‌ك چه‌ند موو كه‌وته ژێر ده‌ستی ، ئه‌وا به‌قه‌ده‌ر ئه‌و مووانه ته‌مه‌نی درێژ ده‌بێت . كاتێك فریشته‌كه ئه‌وه‌ی به مووسا ڕاگه‌یاند ، مووسا لێی پرسی ئه‌ی دووای ئه‌و سالاَنه چی ده‌بێت ؟ ئه‌ویش پێی ووت ئه‌بێت بمریت مووساش ووتی جا كه‌وا بێت ئێستا گیانم بكێشه , خوایه به‌رد هاوێژێك له ئه‌رزی پیرۆزه‌و (الارض المقدسه) له‌وێ بم مرێنه .
پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی سوێند به‌خوای گه‌وره ئه‌گه‌ر له‌وێ بوومایه گۆڕه‌كه‌یم نیشان ئه‌دان كه له ته‌نیشت ڕێگایهكهوهیه به‌لای ته‌پۆڵكه سووره‌كه‌وه.
(حدیث صحیح متفق علیه)